پێنچ شه‌مه‌ 6 گوڵان 2724

نامه‌ی سه‌ره‌خۆشی عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ به‌‌ڕێز بابا شێخ حوسه‌ینی سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی شێخ جەلال حسینی باوکییه‌وه‌.

عارف باوه‌جانی
نامه‌ی سه‌ره‌خۆشی عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ به‌‌ڕێز بابا شێخ حوسه‌ینی سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی شێخ جەلال حسینی باوکییه‌وه‌.

باوکی به‌‌ڕێزتان خاوه‌نی لاپه‌‌ڕه‌یه‌کی زێرینه‌ له‌ خه‌بات و تێکۆشان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، هەر بۆیەش مێژووی تێکۆشانی گەلەکەمان هەرگیز تێکۆشانی ئەو بەڕیزە لە یاد ناکات.

نامه‌ی سه‌ره‌خۆشی عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ به‌‌ڕێز بابا شێخ حوسه‌ینی سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی شێخ جەلال حسینی باوکییه‌وه‌.

زۆر به‌‌ڕێز کاک بابا شێخ حوسه‌ینی سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران.
هاوڕێی تێکۆشه‌ر: به‌ داخه‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی باوکی به‌‌ڕیزتانمان بیست، ئه‌م هه‌واڵه‌ش پێێ ڕاگه‌یاندین که‌ یه‌کێک له‌ تێکۆشه‌رانی ڕێبازی کوردایه‌تی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ماڵئاوایی لێکردین.
باوکی به‌‌ڕێزتان خاوه‌نی لاپه‌‌ڕه‌یه‌کی زێرینه‌ له‌ خه‌بات و تێکۆشان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، هەر بۆیەش مێژووی تێکۆشانی گەلەکەمان هەرگیز تێکۆشانی ئەو بەڕیزە لە یاد ناکات.
به‌ ناوی گشت هه‌ڤاڵانم له‌ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ره‌خۆشیتان ئاراسته‌ ده‌که‌م و هیواخوازم که‌ ئاخرین خه‌متان بێت. هاوکات سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی گشت ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات و بنه‌ماڵه‌ی بەڕیزی حوسه‌ینی ده‌که‌ین.
هیوادارین ئێوە و گشت هاوبیران وهاوسەنگەرانی شێخ جەلال حوسەینی بەردەوام و بە تینتر درێژە بە ڕێبازی پیرۆزی بەڕیزیان بدەن.

جارێکی دیکە خۆمان بە هاوخەم و هاوڕێتان دەزانین.
خوای مەزنی جەنابی شێخ جەلال بە بەهەشت شادکاتەوە.

براتان
عارف باوه‌جانی/ سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
٣١ی ڕەشەممەی ٢٧١٠  ی کوردی


2010-07-22 10:21:10

13 ساڵ و 9 مانگ و 13 کاتژمێر و 1 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©