له کۆبوونه‌وه‌ی مانگی 4ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌ند بڕیاردرا که ناوه‌که‌ی بگۆڕێت بۆ ناوه‌ندی سه‌ربه‌ستیی بۆ په‌ره‌پیدانی که‌لتوری کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان(ناسک)
ناوه‌ندی سه‌ربه‌ستیی بۆ په‌ره‌پیدانی که‌لتوری کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان( ناسک )

ناوه‌ندی زانیاریی ناوه‌که‌ی گۆڕدرا به ناوه‌ندی سه‌ربه‌ستیی بۆ په‌ره‌پیدانی که‌لتوری کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان( ناسک )
کوردستانیانی به‌ڕێز
ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه که ناوه‌ندی زانیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان 2 ساڵ پێش دامه‌زرا، له‌و ماوه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕکخراوی گرنگی جیهانی له پێوه‌ندیدا بووه، بۆ خۆ ئاماده‌کردن سه‌باره‌ت به‌چه‌ندین کاری گرنگ. له کۆبوونه‌وه‌ی مانگی 4ی ئه‌مساڵ لە لایەن به‌ڕێوه‌به‌رانی ناوه‌ند بڕیاردرا که ناوه‌که‌ی بگۆڕێت بۆ
ناوه‌ندی سه‌ربه‌ستیی بۆ په‌ره‌پیدانی که‌لتوری کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان(ناسک)
Nawendi Serbesti bo Perepedani Kelturi Kurdi le Rojhellati Kurdistan (NASK)
ئه‌م ناوه‌نده وه‌ک ناوه‌ندێکی کۆکه‌ره‌وه‌ی زانیاریی هه‌مه‌ڕه‌نگه له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و گه‌یاندنی زانیاریی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان به ڕێکخراوه‌کانی جیهانی، و په‌ره‌پیدانی که‌لتوری ڕه‌سه‌نی کورده‌واری درێژه به تێکۆشانی خۆی ده‌دا.
ناوه‌ندی سه‌ربه‌ستیی بۆ په‌ره‌پیدانی که‌لتوری کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان(ناسک) له داهاتوویه‌کی نزیکدا و به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تی زیاتر به کوردستان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی، سیمینارێکی گرنگ بۆ چه‌ندین پرۆفیسۆری جیهانی کوردناس له وڵاتانی سکاندیناڤیا پێکدێنێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا داوا له گشت ئه‌و به‌ڕیزانه ده‌که‌ین، که ده‌یانه‌وێ له چالاکییه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده ئاگادار بکرێنه‌وه با به‌و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن.
[email protected]بنکه‌ی سه‌ره‌کی ناسک له ئۆسڵۆی پایته‌ختی وڵاتی نۆ‌رویژ ده‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی ته‌واو له گشت شار و ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێویستی به پشتگیری و هاوکاریی خه‌مخۆرانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که له ناوخۆی وڵات ده‌ژین.
ناوه‌ندی سه‌ربه‌ستیی بۆ په‌ره‌پیدانی که‌لتوری کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان( ناسک ) گرێدراوی هیچ لایه‌نێکی سیاسی یا ئایینی نییه، به‌ڵام له هه‌وڵدا ده‌بێت که‌پێوه‌ندییه‌کی زۆرنزیکی له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه جیاوازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له کۆکردنه‌وه و پێدانی زانیاریی گشتی له‌مه‌ڕ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌رکه‌وتوو بێت.
^ ناسک^ گه‌لێک پرۆژه‌ی گرنگی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ده‌سته‌وه‌یه، که له‌گه‌ڵ ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ناوه‌نده‌کانی گشتیی جیهانی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
ئیمه‌یلی پێوه‌ندیگرتن به ناوه‌ندی سه‌ربه‌ستیی بۆ په‌ره‌پیدانی که‌لتوری کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان(ناسک):
[email protected] چاوه‌ڕوانی ڕاگه‌یاندراوی ژماره 2 بن له‌گه‌ڵ پرۆگرام و زانیاری زیاتر.
7 ی گه‌لاوێژی 2710 کوردی