پێویسته باسکردنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌لێکی 55 ملۆینی بکرێته ڕۆژه‌ڤی ڕۆژ و سه‌رنجی میدیا‌و ڕیکخراوه‌کانی جیهانی بۆ لاڕاکێشرێت. پێویسته سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ین به ته‌ریقه‌تی خه‌بات و شۆرش، وه‌ک ته‌ریقه‌تێکی ئاینی که چۆن له پێناوی فیداکاری ده‌کرێت
چاوپێکه‌وتنی ماڵپه‌ڕی به‌یانی نێت. له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان عارف باوه‌جانی.
سازدانی: سیامه‌ک حه‌یده‌ری . 1-8-2010

١- ئاگادار کرامه‌وه که به‌م زووانه بۆ هێندێ کاروباری حیزبی و گۆیا کردنه‌وه‌ی بنکه و باره‌گا ده‌چیته‌وه بۆ کوردستانی باشورØ› ئه‌م هه‌واڵه تا چه‌نده راسته? ئایا له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیجازه‌ی کردنه‌وه‌ی بنکه و باره‌گاتان پێدراوه? تکایه ئه‌گه‌ر ده‌کرێ زانیاری زیاترمان له‌م باره‌وه پێبده‌ن.
عارف باوه‌جانی: هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له کوردستانی گه‌وره‌مان، و سه‌ردانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو کوردێکی نیشتیمان په‌روه‌ره. سه‌باره‌ت به‌کردنه‌وه‌ی بنکه وباره‌گا له باشوری کوردستان، ئێمه سه‌رقاڵی کردنه‌وه‌ی بنکه یا ئۆردوگانین یا به واتایه‌کی دیکه بڵێێن ئه‌و ڕێگامان پێ‌نادرێت، به‌ڵام به نیازی کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانین له هه‌رێمی کوردستان، وه‌ک هه‌موو حیزبه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی و ئێراقی که له هه‌رێمی کوردستان نووسینگه‌یان هه‌یه، ئێمه‌ش وه‌ک لایه‌نێکی کوردی پێویسته له پایته‌ختی به‌شێک له وڵاته‌که‌مان ئۆفیسی پێوه‌ندییه‌کانمان هه‌بێت.
٢- چارتی ته‌شکیلاتی حیزبی ئێوه چۆنه و چ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی کلاسیکی کوردی هه‌یه?
عارف باوه‌جانی: ئێمه حیزبێکی لیبراڵ دێموکراتین. له ئاخرین کۆنگره‌مان دا 11 که‌سمان وه‌ک سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژاردووه که ئه‌وانیش کومیته‌ی سه‌رۆکایه‌تی واته سه‌رۆکی گشتی و 2 جێگره‌که‌ی هه‌ڵده‌بژێرن. کاری ڕێکخراوه‌یی ئێمه له ناوخۆی وڵات به شێوه‌یه‌کی نهێنی و پوخته بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هاوبیری زیاتر و بڵاوکردنه‌وه‌ی هزری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخوازیه، که ئه‌و هزره بکرێت به که‌لتوری نۆی، خه‌باتی ئێمه له ناوخۆی وڵات به‌و شێوه‌یه.
کاری ڕێکخراوه‌کانی دیکه‌مان له ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به شێوه‌یه‌کی دیکه‌یه، وێرای بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆخوازی و کۆکردنه‌وه‌ی هاوبیری زیاتر، هاوکات هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ین بۆ به جیهان ناسینی دۆزی کورد به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی. له‌و بواره‌شدا پێوه‌ندییه‌کی زۆرمان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی نێۆنه‌ته‌وه‌یی جیهانی دروستکردوه، له ئاینده‌شدا یه‌کێک له‌و پێوه‌ندییه گرنگانه وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاشکرا ده‌کرێت.
ئێمە لە سەردەمێک دامەزراوین کە میکانیزمەکانی شۆرش گۆڕانیان بەسەرداهاتووەو، خەباتی چەکداری وەک میکانیزمێکی پێویست و گونجاو سەیرناکرێت. لە سەردەمی ئەمڕۆدا کە بە سەردەمی جیهانیبوون و بە دونیای پەیوەندیەکان ناسراوە، ئێمە بە باشی دەزانین لەبڕی خەباتی چەکداری، سیستمێکی پوختەو پتەو تۆکمە لەبواری ڕێکخستن و پەیوەندیەکان و دیپلۆماسیەت و ڕاگەیاندندا پەیڕەو بکەین. هەربۆیە ئەمڕۆکە تەواوی هەوڵ و تێکۆشانی خۆمان بۆ کەڵکوەرگرتن لەم دەرفەتانە بۆ نزیکبوونەوەو دواجار گەیشتن بە ئامانج و ماف و بەها نەتەوەیەکانمان بەگەڕ دەخەین.
جیاوازی ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردستان سەرباری کۆمەڵیک جیاوازی هزری و ئایدۆلۆژی، تێگەیشتن و ڕوانین جیاوازە بۆ چۆنیەتی پێکهاتەی دەروونی و دەرەکی پار‌تێک که ستانداردەکانی پارتێکی مۆدێرن و وەڵامدەرو کاریگەر بەسەر خەڵک و کۆمەڵگەی تێدابێت.
پار‌تێک کە بتوانێت لە ئاستی ناوخۆیی و دەرەکیدا، بەکردەوە فۆرمێکی گونجاوی دیمۆکراتیک بدۆزێتەوە بۆ شێوازی کارکردن و ڕێکخستن و پەروەردەکردنی کادیران و ئەندامانی و دواجار بتوانێت هاوکارو یارمەتیدەرێکی باش و کاریگەر بێت بۆ بردنە پێشەوەی ئاستی هۆشیاری خەڵک و ناسین و سەرلەنوێ پێناسەکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد‌و کوردستان.
٣- له شوێنێ ره‌خنه‌تان له ته‌بلیغات و راگه‌یاندنی کوردی رۆژهه‌ڵات گرت و پێتان وایه که راگه‌یاندنی کوردی رۆژهه‌ڵات له ئاستی شیاوه خۆیدا نییهØ› که‌موکوڕییه‌کان چییه و ئێوه چ پێسیارێکتان هه‌یه بۆ به‌رزکردنه‌وه و بردنه سه‌ره‌وه‌ی کوالیته‌ی میدیای کوردی له رۆژهه‌ڵات? ئایا ئێوه له داهاتوویه‌کی نزیک دا ده‌بنه خاوه‌ن تی. وی?.
عارف باوه‌جانی: ئه‌وه بۆشایه‌که نه‌ک هه‌ر من بگره به هه‌زاران کوردی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ستی پێده‌که‌ن، زۆر لایه‌نی کوردی که ئیمکاناتییان هه‌یه‌و کاناڵی ڕاگه‌یاندنیان هه‌یه، به‌ڵام به داخه‌وه به‌شێک له‌و ڕاگه‌یاندنانه وڵامده‌ری هه‌ل و مه‌رجی ئه‌مڕۆی کوردستان نین. ڕۆژ نییه پیلانی نۆی بۆ ئاسیمیلاسێۆنکردنی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له ئارادا نه‌بێت، که چی کاناڵه‌کانی ئێمه لانیکه‌م 50% کات و به‌رنامه‌کانیان خستووه‌ته خزمه‌تی پاراستنی یه‌کێتی خاکی ئێران، و داستانی مێژووی ئێران و نازانم فڵان قاره‌مان و فڵان شاعیری ئێران ئه‌وه‌ی کرد‌و ئه‌وه‌ی وت، دیاره ئه‌وه‌ش ئاواتی هه‌موو فارسێکی ناشیونالیستی ئێرانه. له باتی ئه‌وه‌ی که به‌رنامه‌کانیان په‌یتا په‌یتا له خزمه‌تی هۆشیارکردنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کوردا بێت به دژی سیاسه‌تی هه‌مه ڕه‌نگه‌ی داگیرکه‌ران، که زیان ده‌گه‌یه‌نێت بۆ له به‌یندانی مێژوو خاک و نه‌ریت و فه‌رهه‌نگی گه‌له‌مان، به داخه‌وه ئه‌وانه زیاتر سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن له‌و کاناڵانه‌وه فێری فارسیمان بکه‌ن، یا هه‌ر فارسێک که 2 قسه‌ی به دژی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد ئیدی ده‌یکه‌ین به فریشته‌ی ئاشتی و ده‌یهێنین ته‌واوی کاتی به‌رنامه‌کانی پێپڕده‌که‌ینه‌وه. به داخه‌وه له ماوه‌ی نزیک به 5 ساڵ بوونی کاناڵی کوردی نه‌مدیت ڕۆژێک به‌رنامه‌یه‌ک هه‌بێت له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، به‌ڵام دیتم سه‌دان به‌رنامه له سه‌ر مێژووی په‌رسیان لاند ( واته وڵاتی فارسان ) ڕێکخراوه، یا ئێمه مانان که باس له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ین هه‌رگیز بۆ هیچ به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌و کاناڵانه به‌شدار ناکرێین.
پێشنیارم ئه‌وه‌یه که به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و کاناڵ‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی که له پشت ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌دان با بیر له‌وه بکه‌نه‌وه، که سه‌رده‌می خۆ که‌مکردنه‌وه نه‌ماوه، سه‌رده‌می ئه‌وه نه‌ماوه که چاوه‌ڕێی فارسێک بین دان به مافه‌کانماندا بنێت، با میدیاکانمان بخه‌ینه خزمه‌ت په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ک په‌روه‌رده‌یی ئێرانی چێتی. با کوردستانی بوون به ترس وخۆفه‌وه باس نه‌که‌ین، با له ڕێگه‌ی ئه‌و میدیانانه‌وه به‌خه‌ڵکی کوردستان وجیهان ڕابگه‌یه‌نین که ئێمه خه‌ڵکی وڵاتێکی داگیرکراوین که ناوی کوردستانه، زۆر به‌داخه‌وه که به‌شێک له لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وه‌نده خۆیان له لایه‌نه ناشیونالیسته‌کانی ئێرانی نزیک کردوه‌ته‌وه نا‌وێرن به بێ ئیزنی ئه‌وان هیچ هه‌نگاوێک هه‌ڵبێنن، هاوڕێیه‌کی زۆر نزیکم بۆی باسکردم که یه‌کێک له کاناڵه کوردییه‌کان که له ناو لۆگۆکۆی ته‌له‌فزۆێنه‌که‌یان ئاڵای کوردستان هه‌بووه، له به‌ر فشاری چه‌ند فارسێک ویستویانه ئه‌و لۆگۆیه لابه‌ن، به‌ڵام به فشاری زیره‌کانه‌ی به‌ده‌نه نه‌یانتوانیوه لایبه‌ن. جا تۆ وه‌ره بیر له‌و وه‌زعه بکه‌ره‌وه. یا کاناڵی وامان هه‌یه ڕۆژانه به‌رده‌وام به ئاڵا شوومه‌که‌ی شیروخورشید ڕۆژانه قسه زلێک دێنن به‌زمانی فارسی نه‌سیحه‌تمان ده‌کات. نازانم بۆ???. ماوه‌ته بڵێم ئه‌مه هه‌موو ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کزی بیری نه‌ته‌وه‌یی ونه‌بوونی باوه‌ڕی قووڵ به بیری نه‌ته‌وه‌یی.
له پێوه‌ندی به پرسیاری ئه‌وه‌ی که ئایا ئێمه ده‌بینه خاوه‌نی تی ڤی، به‌ڵێ ئێمه له مێژه‌و به گه‌رمی سه‌رقاڵی دابینکردنی داهاتی ئابورین بۆ کردنه‌وه‌ی کاناڵێکی نه‌ته‌وه‌یی. به‌ڵام هیندێک هۆکارو ڕووداو وایکرد که ئه‌و پرۆژه دوا بخرێت، له هه‌وڵدایه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کۆسپه‌کان، بوونی کاناڵێکی نه‌ته‌وه‌یی به ئه‌رکی سه‌رشانمان ده‌زانین و به جدی پێیوه سه‌رقاڵین.
٤- ئێوه، وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان ده‌که‌ن. پێتان وایه له ئه‌گه‌ری مه‌ترح کردنی جیدی وه‌ها داخوازییه‌ک له لایه‌ن کورده‌وه، هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له ئێستادا ئه‌و هه‌ل وده‌رفه‌ته بۆ کورد ده‌ره‌خسێنێ? ئه‌گه‌ر جوابه‌که‌تان بڵێیه چۆن و ئه‌گه‌ر نا له‌به‌ر چ هۆکارگه‌ڵێ?.
عارف باوه‌جانی: من پێش ئه‌وه‌ی بلێم ئه‌و داواکارییه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێت، ده‌مه‌وێ ئه‌و پرسیاره له گشت خۆێنه‌ران بکه‌م و بڵێم ئێمه‌ی کورد زیاد له نیو سه‌ده‌یه داوای مافه‌کانمان له چوارچێوه‌ی ئوتونۆمی،خودوموختاری وکۆمۆنیستی ده‌که‌ین، کوا له چ خاڵێکی ناوخۆیی و نێۆنه‌ته‌وه‌یی جیهانی ئاماژه به‌وه‌کرا، له کام پاراگرافی خاڵه‌کانی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی جیهانی هاتووه که ئێران، ئێراق، تورکیا‌و سوریا ده‌بێت ئێوه دان به مافی سه‌ره‌تایی کورددا بنێن، جا هه‌ر کات بۆ سه‌ره‌تایی ترین ماف هاوکاری کراین ئه‌و کات ده‌توانین بڵێین ئه‌م داوایه ئیستا ڕه‌وا نییه، له ماوه‌ی ئه‌و سه‌دان ساڵه به ملۆێن خه‌ڵکمان شه‌هیدکرا، به‌ڵام کێشه‌کانمان هه‌ر به کێشه‌ی ناوخۆیی ئه‌و وڵاتانه تۆمارکرا.
پێویسته باسکردنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ گه‌لێکی 55 ملۆینی بکرێته ڕۆژه‌ڤی ڕۆژ و سه‌رنجی میدیا‌و ڕیکخراوه‌کانی جیهانی بۆ لاڕاکێشرێت. پێویسته سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ین به ته‌ریقه‌تی خه‌بات و شۆرش، وه‌ک ته‌ریقه‌تێکی ئاینی که چۆن له پێناوی فیداکاری ده‌کرێت. به داخه‌وه سه‌دجار به داخه‌وه به هۆی زیره‌کی ناشیونالیزمانی فارسی ئێرانی، خۆشه‌ویستی بۆ ئێران له نێۆ به‌شێک له ڕۆشنبیرانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئاستێکی زۆر به‌رزدایه، من گۆێم له نووسه‌ری کورد بووه که جیابوونه‌وه له ئێرانی فارسی به تاوان و خیانه‌تی زۆر گه‌وره ده‌زانیت. ئه‌مه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێران چۆن پلانی په‌روه‌رده‌ی هه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست. ئیستاش به‌شێک له ئێمه‌ی کورد هێشتا له‌وه دوودڵین که ئایا ئێران خاکمانی داگیرکردوه یانه، زۆربه‌مان به قسه ده‌ڵێن خاکی کوردستان داگیرکراوه، به‌ڵام به‌کرده‌وه 10% نایسه‌لمێنین، ئه‌مه‌ش سه‌رلێشێاوییه. ئه‌و ناڕوونیه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی تاکی کۆمه‌ڵگایی ئێمه و لاوازی شێوه‌ی خه‌باتی حیزبه‌کانمان نه‌یتوانیوه بیری نه‌ته‌وه‌یی په‌ره پێبده‌ین. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد به هه‌موومانه‌وه خه‌بات بۆ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ین، و به خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری له کوردستان و وڵاتانی ده‌ره‌وه فشار بێنین بۆ ده‌وڵه‌تان، ئه‌وا بێگومان دۆزی کورد له چوارچێوه‌ی دۆزێکی ناوه‌کی ئه‌و وڵاتانه ده‌چێته ده‌ره‌وه، وه‌ک دۆزی نه‌ته‌وه‌ییه‌کی جیاواز چاوی لێده‌کرێت. ئه‌و کات وڵاتانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بیر له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌که‌نه‌وه وهه‌وڵده‌ده‌ن که کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکرێت. نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌ک یه‌هودی دوای هه‌زاران ساڵ ده‌ربه‌ده‌ری به‌ڵام چوون ته‌وراتیان کرده سیمبولی یه‌کگرتووی وسه‌ربه‌خۆییان، هاتن له نێۆ چه‌قی ده‌یان وڵاتی نه‌یاریان توانیان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی بۆ خۆیان ڕاگه‌ینن، له پاشان به هۆی پێشاندانی به‌رژه‌وه‌ندییان توانیان به ده‌یان وڵاتی گرنگی جیهان بکه‌ن به دۆستی خۆیان. کوا ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌مان کردوه، کوا حیزبه‌کانی فه‌له‌ستینی خه‌بات ده‌که‌ین بۆ مانه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی ئیسرائیل، کوا کۆسۆڤۆ و مونتینیگۆر خه‌باتیان ده‌کرد له چوارچێوه‌ی مانه‌وه‌یان له سربیا، کوا ئه‌و هه‌موو نه‌ته‌وه خه‌باتیان ده‌که‌ن بۆ مانه‌وه‌یان له یۆگسلاڤیا? به ده‌یان نموونه‌ی دیکه. ته‌نیا ئێمه‌ی کوردین له 4 وڵات خه‌بات ده‌که‌ین بۆ دیمۆکراسی وجوانکاری وڵاتانی داگیرکه‌رمان، هه‌رگیز کێشه‌ی کورد نه‌یتوانیوه به قه‌ت فه‌له‌ستین سه‌رنج ڕاکێش بێت له ئاست جیهاندا. ئێمه‌ی کورد ده‌بێت له خۆمان بپرسین تاکه‌ی بڵێین ئه‌م شوعاره له ئاست ناوه‌کی وده‌ره‌کی کاتی نه‌هاتووه‌و گونجاو نییه، ئه‌ی ناکرێت به شۆێن وڵامه‌که‌یدا بگه‌ڕێین وبزانین که کاتی دێت. ئه‌وه به‌شێک له نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران که 50 ساڵ دوای کورد هۆشیان هاته‌وه‌و هه‌ستیان به بنده‌ستی کرد‌و ده‌ستیان کرد به‌خه‌بات، به‌ڵام یه‌کسه‌ر باس له سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌یان ده‌که‌ن.
٥- له‌مێژه باس له دروستکردنی به‌ره‌ی کوردستانی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرێ. هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌کان ته‌ئکید له‌سه‌ر گرینگی ئه‌و کاره ده‌که‌نØ› که‌چی تا ئێستا حیزبه‌کان به هیچ ئاکامێ نه‌گه‌یشتوون و که‌س حازر نییه به‌رپرساه‌تی دروست نه‌بوونی به‌ره‌ی کوردستانی به ئه‌ستۆ بگرێ. ئێوه، وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، هۆکارگه‌لی شکست و پێک نه‌هێنانی ئه‌و به‌ره‌یه تا ئێستا به‌چی ده‌زانن?.
عارف باوه‌جانی: به‌داخه‌وه به‌ره‌ی کوردستانێش ته‌نیا بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی به کاری دێنن، هه‌موو لایه‌نێک ده‌ڵێن ئێمه ده‌ستپێشخه‌رین و به‌ڵام که‌سیش ده‌ست پێناکات. جاروبار 2 یا 3 لایه‌ن له لایه‌نه‌کانی دێرینی سیاسی که له باشور بنکه‌و ئۆردوگایان هه‌یه پێکه‌وه کۆده‌بنه‌وه، ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی ڕێکه‌ون له‌فڵان سیاسه‌ت پێکه‌وه شه‌ریکبن. ده‌نا هیچ لایه‌نێک به‌کرده‌وه هه‌نگاوی بۆ به‌ره‌ی کوردستانی هه‌ڵنه‌هێناوه، ئه‌گه‌ر لایه‌نێک به‌کرده‌وه هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵنایه ئه‌وا به دڵنیایه‌وه ئه‌و پرۆسه سه‌ری ده‌گرد، ئه‌وان بێئه‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌واوی حیزبه‌که‌ی خۆشیان هه‌بێت له کاتی باسکردن له سه‌ر به‌ره له سه‌ر به‌شداریکردنی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن دژایه‌تی ده‌که‌ن ومیزانێکیان داناوه که کامیان ده‌سه‌ڵاتیان له‌وی دیکه زیاتر بێت. ئیتر ئه‌مه دڵسۆزی نییه بۆ پێکهێنانی به‌ره، ئه‌گه‌ر واش بڕوات ده‌یان ساڵی دیکه ڕێناکه‌ون. ئێمه مانانیش هه‌رچی هاوار بکه‌ین ئه‌و لایه‌نانه به قسه‌مان ناکه‌ن. ده‌نا ئێمه چه‌ندین جار داوامان کردوه، ئاماده‌یشمان بۆ دیاریکردنی شۆێنی کۆبوونه‌وه له وڵاتێکی ئوروپایی و پێشوازی له لایه‌ناکان کردوه. به‌ڵام کێشه‌که له نێوان چه‌ند لایه‌نه که خۆیان به خاوه‌نی ڕۆژهه‌ڵات ده‌زانن، ئه‌و لایه‌نانه له نێۆخۆیان ڕێناکه‌ون.
٦- له‌گه‌ڵ کام حیزب و لایه‌نی کوردی پێوه‌ندیتان هه‌یه و خۆتان به کام حیزب و لایه‌ن زۆرتر نزیک ده‌بینن?
عارف باوه‌جانی: له لایه‌ن ئێمه‌وه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌کانی کوردستانی هه‌یه. خۆمان به دۆستی هه‌موو لایه‌نێک ده‌زانین، و دڵسۆزانه‌ش له هه‌ر لایه‌نێک ڕه‌خنه‌مان هه‌بێت پێیان ده‌ڵێین، به‌س دیاره بۆ زۆر لایه‌ن ئه‌وه قابیلی قه‌بووڵ نه‌بووه، وه‌ک زۆر نزیکایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه زۆر نزیکین که خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ن.
٧- پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ پارت و ئوروپایی و خارجی به‌گشتی له چ ئاستێکدایه? ئه‌وان چۆن ده‌ڕواننه مه‌سه‌له و داواکارییه‌کانی گه‌لی کورد وچه‌نده له بیرۆکه‌کانی ئێوه پشتیوانی ده‌که‌ن?
عارف باوه‌جانی: پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ زۆر حیزب ولایه‌نی جیهانی هه‌یه، داوای ئه‌ندامه‌تی یا ئه‌ندامی چاودێریمان له چه‌ندین ڕێکخراوی جیهانیش کردوه، که له داهاتوودا ئاکامی زۆر له‌و پێوه‌ندییانه ده‌رده‌که‌وێت. به‌شێک له‌و لایه‌نانه نایانه‌وێ کێشه بۆ خۆیان وڵاته‌که‌یان دروست بکه‌ن، ده‌ڵێن مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی پێوه‌ندی به خۆتانه‌وه هه‌یه و ئیمه به‌شداری تێداناکه‌ین. به‌ڵام له زۆربواردا ده‌توانین هاورێی و پشتیوانتان بین، به‌شێکیشیان هه‌یه که پشتیوانی له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ن. به گشتی ئه‌وه پێویستی به خه‌بات و دیپلوماتیه‌تی خۆمانه که چۆن بتوانین سه‌رنجی لایه‌ناکانی جیهانی بۆ لای خۆمان ڕاکێشین. ئێمه نابێت چاوه‌ڕێ بین که هه‌ر لایه‌نێکی ئوروپایی دۆستمان بێت حه‌تمه‌ن ده‌بێت هاوسه‌نگه‌ریشمان بێت. ئێمه توانیمانه له‌و بواره‌دا زۆر ته‌ئسیری باشمان هه‌بێت.
٨- روانین و بۆچوونتان بۆ بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، یان ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ڵێن بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران، چییه? بۆ گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵات تا ئێستا سه‌ره‌ڕای پشتیوانی به‌شێ له حیزبه کوردییه‌کان، له کرده‌وه‌دا پشتیوانی له‌و بزووتنه‌وه‌یه نه‌کرددوه? پشتیوانی حیزبه کوردییه‌کان له‌و بزووتنه‌وه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی?
عارف باوه‌جانی: له سه‌ر ئه‌و به ناو بزووتنه‌وه‌یه زۆرم باسکردوه، به‌ڵام لێره‌دا به کورتی تیشک ده‌خه‌مه سه‌ر په‌سه‌ندنه‌کردنی به‌شداریکردنی خه‌ڵک له‌و بزووتنه‌وه به‌ناو سه‌وزه.
ئێمه هه‌میشه پێمان وابووه ئه‌وه بزووتنه‌وه‌یه‌ک نه‌بووه بۆ گۆڕانکاری یا بۆ ڕووخانی حوکمه‌تی ئێران، به‌شکو شێوه کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌یه که له به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ده‌وری ده‌یه‌م دۆڕان یا فیڵێان لێ‌کرا، ئیدی ئه‌وه‌یان کرده به‌هانه بۆ شێوه بزووتنه‌وه‌یه‌ک، دڵنیام ئه‌گه‌ر بۆخۆیان سه‌رکه‌وتوو بایه‌ن له ئه‌حمه‌دی نژاد زیاتر خۆیان به خه‌مخۆری ئه‌و ڕێژیمه ده‌زانی. جا به‌شداریکردنی کورد له‌و جۆره یارییه چی قازانجێکی سیاسی یا مه‌عنه‌وی هه‌یه، بۆیه ئێمه هه‌مێشه داوامان کردوه که کورد خۆی نه‌کاته ئامانجی مه‌به‌سته‌کانی ئاخوندانێکی وه‌ک موسه‌وی وکه‌روبی. به ڕوونی ده‌کرێت به‌و شێوه پێناسه‌ی بکه‌ین که هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بوو که لایه‌نی ڕکابه‌ری ئه‌حمه‌دی نژاد وخامنه‌یی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری غه‌دریان لێکرابوو، ئیدی ده‌نگی ناڕه‌زایی وبێزاری خه‌ڵکیان قۆزته‌وه بۆ خۆیان وبه نێوی ڕێفۆرمخوازی هه‌وڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن فشار بێنن وئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که هه‌ڵوه‌شێنه‌وه. ئه‌وه بوو دیتمان که سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. هه‌ر لایه‌نی دیکتاتۆر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات مایه‌وه.
پێم خۆشه که باسێک له‌و ڕاپه‌ڕینانه بکه‌م که تا چه‌نده به قازانجی کورده یا به زیانی کورده.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به جیاواز له زۆربه‌ی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له‌و بواره‌وه بیرمان کرده‌وه، داوامان له خه‌ڵک کرد به هیچ شێوه‌یه‌ک له کێشه‌ی نێوان جه‌ناحه‌کانی ڕێژیم به‌شداری نه‌که‌ن، با نه‌بنه سووته‌مه‌نی ئاگری دوولایه‌نه، ونه‌که‌ونه به‌ر هێرشی ده‌رندانه و بێبه‌زییانه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان. ئێمه پێمانوایه که ئێمه‌ی کورد له‌جۆره خۆپێشاندانێک به‌شداری بکه‌ین و گیانی خۆمان بخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه که ئاکامه‌که‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌مان بێت نه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ناحێکی داگیرکه‌ردا بێت، که ئه‌و جه‌ناحه‌ش ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێت ڕوون و ئاشکرایه که له ئاست مافه‌کانی کورد له‌وانی دیکه خرابتر ده‌بێت. ئه‌و جه‌ناحه‌ی که ئیستا خۆیان به فریشته‌ی مافخوراوان ده‌زانن،٣٠ ساڵی ته‌واو هاوبه‌شی هه‌موو کرده‌وه جه‌نایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی بوون له کوردستاندا.
کورته بیوگرافی
عارف باوه‌جانی له به‌هاری ١٩٧٣ له‌گوندێکی شاری سه‌لاسی باوه‌جانی
سه‌ر به پاڕێزگای کرماشان له دایکبووه، له ساڵی ١٩٨٠ وێرای بنه‌ماڵه‌که‌ی
له سه‌ره‌تایی شه‌ری نێوان ئێران و ئێراق ئاواره‌ی باشوری کوردستان ده‌بن،
دوای دوو ساڵ بۆ کامپی ئه‌ڵتاش له رومادی ده‌گوازرێنه‌وه.
له ساڵی ١٩٨٨ تا ١٩٩١ وه‌ک پێشمه‌رگه له شاخه‌کانی
کوردستان خزمه‌تی کردوه.
له ساڵی ١٩٩٧ له ڕێگه‌ی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه
ده‌گاته وڵاتی نۆ‌رویژ
له سالی ٢٠ ٠ ٣ وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئۆسڵۆی
پایته‌ختی نۆ‌رویژ، له لیستی ئه‌و حیزبه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵده‌بژێردریت.
له ساڵی ٢٠ ٠ ٦ به هاوکاری چه‌ند هاوبیرێکی، پارتی سه‌ربه‌ستیی
کوردستانی دامەزراندوە.
له کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا،
له ١٣-١١-٢٠ ٠ ٩ وه‌ک سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی
کوردستان هه‌ڵده‌بژێراوەتە‌وه.
ئه‌م وتووێژه له ماڵپه‌ڕی http://www.beyani.net بڵاوکراوه‌ته‌وه.