به‌بۆنه‌ی یادی ٦٥ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حیزبی دیموکراتی کودستانی ئێران ، حیزبی دیموکرات خه‌بات و تێکۆشان و فیداکاری له پێناو کوردستاندا، گه‌رمترین پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م گه‌لی کوردستان و هه‌موو هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویست له سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دیموکرات و خانه‌واده‌ی شه‌ره‌فمه‌ندی شه‌هیدان و دۆستان ده‌که‌ین.
حیزبی دیموکرات له سه‌رده‌مێکی ناسک و سه‌ختی خه‌بات هاته دامه‌زراندن و به دامه‌زراندنیشی توانی ئومێدێکی تازه به میله‌ت ببه‌خشێ و پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له فه‌وتان بپارێزێ .

جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که دوژمنانی داگیرکه‌ری کوردستان و به تایبه‌تی ڕژێمی دڕنده‌ی ئیسلامی ئێرانی داگیرکه‌ر به شه‌هیدکردنی سه‌رکرده‌کانی حیزبی دیموکرات وای ده‌زانی کۆتایی به حیزبی دیموکرات و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کوردستان ده‌هێنێت، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه ئه‌و حیزبه خاوه‌نی مێژوویه‌کی سه‌خت و دڕیژه و خاوه‌نی پێشه‌واو قاسملۆ و شه‌رف که‌ندی و هه‌زاران شه‌هیدی تره ئه‌و شه‌هیدانه‌ی که نه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆژیان پێگه‌یاند، ئه‌م حیزبه خاوه‌نی بنکه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه و گه‌لی کوردستانیش خاوه‌نی ئه‌م حیزبه‌یه هه‌رده‌م له خه‌باتدا به‌رده‌وام ده‌بێت. حیزبی دیموکرات و هه‌موو پارته کوردستانییه‌کانی تر هه‌نگاو به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر بۆ گه‌لی کوردستان ده‌نێن و به پته‌وکردنی یه‌کڕیزی هه‌موو کوردستانیان بۆ کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆو گه‌لێکی ئازاد .
رێگه‌ی خه‌بات سه‌خت و درێژه و ئامانجێکی زۆریشمان له‌پێشه، که ته‌نها به یه‌کریزی و خه‌باتی هاوبه‌ش ده‌توانین روبه‌رووی مه‌ترسیه‌کانی سه‌ر کورد و کوردستان ببینه‌وه و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییماندا هه‌ماهه‌نگی و ته‌باییمان بکه‌ین به قه‌ڵغانی خه‌بات سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و ژیانێکی پڕ له خۆشی و کامه‌رانیش بۆ خه‌ڵکی کوردستان دابین بکه‌ین .
دووباره پیرۆز بێت ئه‌م یاده شکۆداره.
له‌گه‌ڵ رێز و حورمه‌تمان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی، رێگه‌ی رزگاری کورد و کوردستان و دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی دیموکرات.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
ڕێکه‌وتی ٢٥ گه‌لاوێژی ٢٧١٠ کوردی.