خۆشحاڵم کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی و پارتێکی ڕەسەنی کوردستانی، بەرەو پێشوازی قۆناخێکی نۆێ و ساڵێکی نۆی لە تەمەنی پر لە شانازی و سەرووەری دەڕوات.
بهڕێز جهنابی کاک مهسعود بارزانی سهرۆکی ههرێمی کوردستان و سهرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان.
بەڕێزان مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان.
سڵاو ڕیز:

به بۆنهی شەست وچوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان: به ناوی خۆم و گشت ههڤاڵانم له پارتی سهربهستیی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم.
خۆشحاڵم کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان وەک پارتێکی نەتەوەیی و پارتێکی ڕەسەنی کوردستانی، بەرەو پێشوازی قۆناخێکی نۆێ و ساڵێکی نۆی لە تەمەنی پر لە شانازی و سەرووەری دەڕوات.
بەڵگەکانی مێژووی ئەم پارتەو جوڵانەوەکانی زیاد لە نیو سەدە پێشووی گەلەکەمان، ئەو ڕاستییەمان بۆ دەسەلمێنن کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان تەنیا پارتی بەشی داگیرکراوی خەڵکی کوردستانی بندەستی ئێراق نەبووە. بەڵکو بە کردەوە سەلماندوێتی کە پارتی گشت بەشەکانی دیکەی کوردستانی بووە. نموونەی زەق و بەرچاو کە بووەتە بەشێک لە لاپەڕەی زێرینی مێژووی پڕ لە شانازی گەلەکەمان، بەشداری جەنەراڵ مەلا موستەفا بارزانی دامەزرێنەری ئەم پارتە بەڕیزە لە کۆماری کوردستان بووە.
بە خۆشحاڵییەوە دەبینین کە ئیستا پارتی بەڕێزی ئێوە بە هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردستان بەشێکن لە دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستان. هەروەها بەشێکن لەو نۆێنەرە کوردە چالاکانەی کە لە پەرلەمانی ئێراقی فیدراڵ لە بەغدا ڕۆژانە بۆ داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان تێدەکۆشن وبەرەنگاری دیان نەیاری کورد دەبنەوە.
بەو هیوایە کە پارتی بەڕیزتان بە هاوکاری گشت پارت و لایەنەکانی دیکەی کوردستانی هەوڵی زیاتر بخەنە گەر بۆ بە دەستهێنانەوەی ناوچە دابڕاوەکانی هەرێمی کوردستان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم.
هەر شەکاوە بێت خەبات لە پێناو کوردستانێکی ئازادو دیمۆکرات و سەربەخۆدا.
شادو سەرفرازبن.
براتان / عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٥ ی گەلاوێژی ٢٧١٠ ی کوردی / ١٦/٨/٢٠ ١٠ زایینی . هەولێر.