شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

٢٨ ی گەلاوێژ، مێژوویەکی پر لە تاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران. پارتی سەربەستیی کوردستان.

psk
٢٨ ی گەلاوێژ، مێژوویەکی پر لە تاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران. پارتی سەربەستیی کوردستان.

مێژوو هەرچەند کۆن بێت بەڵام زیاتر نۆژەن دەبێتەوەو پەیامی ناپاکی ڕیژیمە یەک لە دوای یەکەکانی داگیرکەرانی کوردستانمان پێدەگەیەنن. ئەو پەیامەمان پێدەگەیەنێت کە لە پاش ڕووخانی ڕێژیمی

٢٨ ی گەلاوێژ، مێژوویەکی پر لە تاوانی کۆماری ئیسلامی ئێران. پارتی سەربەستیی کوردستان.

کوردستانیانی وڵات داگیرکراو.
هاوڵاتیانی تامەزرۆی سەربەخۆیی و سەربەستیی یەکجاری.
٣١ ساڵ پێش واتە لە ٢٨ ی گەلاوێژی ٢٦٧٩ ی کوردی، هێزەکانی تازە پێگەیشتووی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستیان دایە کوشتنی بە کۆمەڵی سەدان هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. مەبەستی بەرێوە بردنی ئەم کۆمەڵکوژیەی مرۆڤکوژانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە سەر فتوا شوومەکەی خومەینی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئەو سەردەمە بە ڕێوەچوو، کە فتوای جیهادی کورد کافری دا. ئەوە لە حاڵێکدا بوو کە گەلی کورد سەدان ساڵ بوو بە دەست حکومەتی پاشایەتی ئێرانی دەچەوسانەوەو، بە حەماسەتەوە بەشدارییان لە ڕووخانی ئەو ڕێژیمە کرد. کە چی هەر لە سەرەتایی دەستبەکار بوونی هێزەکانی ئێرانی نۆی پەیامی ئەم ڕێژییمە نۆیەشیان بە کوشتن و سوتاندنی شارو گوند پێ گەیشت.
مێژوو هەرچەند کۆن بێت بەڵام زیاتر نۆژەن دەبێتەوەو پەیامی ناپاکی ڕیژیمە یەک لە دوای یەکەکانی داگیرکەرانی کوردستانمان پێدەگەیەنن. ئەو پەیامەمان پێدەگەیەنێت کە لە پاش ڕووخانی ڕێژیمی ئیستای کۆماری ئیسلامی ئێران، خۆشباوەر نەبین بە پڕوپاگەندەی ڕێژیمی نۆێکانەوەو نەبینە پاڵپشتی تاران و بە هێزیان نەکەین بۆ گیانی خەڵک و خاکی کوردستان.

پارتی سەربەستیی کوردستان لەم یادەدا وێرای ڕسواکردنی کۆماری کورد کوژی ئێران، بەڵێن بە خەلکی کوردستان نۆێ دەکەینەوە، کە هەرگیز ئەو ڕۆژە ڕەشانە لە یاد ناکەین و لە هەوڵی ئەوەدا دەبین، کە لە کات وساتی گونجاودا بەڵگەکەانی ئەو کارەساتە دڵتەزێنە بگەیەنین بە دادگای نێۆ نەتەوەیی. بۆ ئەوەی حکومەتی ئێران بە تاوانباری ئەو کارەساتە لە مێژوو تۆمار بکرێت.
هاوکات بە ناوی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە لە ٣١ی یەکەمین ساڵیادی ئەم کارەساتە دڵتەزینەدا. داوا لە خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەین، کە یارو پشتگیری لە خەباتی سەربەخۆخوازی بکەن. با چی دیکە نەکەوینەوە ژێر دەسەڵاتی تارانی داگیرکەرو چارەنووسمان لە تارانەوە بۆ دیاری نەکرێت.

هەزران سڵاو لە شەهیدانی ٢٨ ی گەلاوێژ و گشت شەهیدانی ڕێبازی کوردایەتی.
هەر شەکاوە بێت خەبات لە پێناو کوردستانێکی ئازادو سەربەخۆ ودیمۆکراتدا.

٢٨ ی گەلاوێژی ٢٧١٠  ی کوردی.
پارتی سەربەستیی کوردستان.

2010-08-20 16:03:38

15 ساڵ و 6 مانگ و 13 کاتژمێر و 9 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©