شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

دوو لێکۆڵێەرو ڕۆژنامەنووسی فەرانسی لە هەولێری پایتەخت سەردانی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پسک دەکەن.

هەژار ڕۆژهەڵاتی
دوو لێکۆڵێەرو ڕۆژنامەنووسی فەرانسی لە هەولێری پایتەخت سەردانی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پسک دەکەن.

بەناوەکانی ئارتورکەسنای وکاسپارد زیەکارۆ. لە نووسینگەی گۆڤاری بەرەو سەربەخۆیی لە هەولێری پایتەختی کوردستان سەردانی بەڕیز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد. بۆ ماوەی نزیک بە ٣ کاتژمێر وتووێژیان لەگەڵ کاک عارف پێکهێنا

دوو لێکۆڵێەرو ڕۆژنامەنووسی فەرانسی لە هەولێری پایتەخت سەردانی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پسک دەکەن. لە میانەی چالاکییە جۆراوجۆرەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاست وڵاتانی دەرەوەو کوردستان، ڕۆژی ٧ ی خەرمانانی ٢٧١٠  ی کوردی ٢٨/٨/٢٠ ١٠  زاینی ،٢ ڕۆژنامە نووس ولێکۆڵەری تایبەتی فەرانسی لە بواری سیاسەتی کوردستان، بەناوەکانی ئارتورکەسنای وکاسپارد زیەکارۆ. لە نووسینگەی گۆڤاری بەرەو سەربەخۆیی لە هەولێری پایتەختی کوردستان سەردانی بەڕیز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد. بۆ ماوەی نزیک بە ٣ کاتژمێر وتووێژیان لەگەڵ کاک عارف پێکهێنا. لەو دیمانە درێژەدا ئەم خاڵانەی خوارەوە باسی لێوە کرا. ١- چەند پرسیارێکی تایبەت لە سەر دروستبوونی پارتی سەربەستیی کوردستان و ئامانج و ستراتیژییەکانی. ٢- سەرنجێک لە سەر بارودۆخی هەنووکەیی سیاسی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی. ٣- تەوەرێکی زۆر گرنگی لەم چاوپێکەوتنەدا هاتە ئاراوە پرسی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو کە بە هۆکاری جیاجیا ئیستا لە باشوری کوردستان دەژین. بە پێێ گرنگی ئەم مژارەو تێڕوانینی حەکیمانەی سەرۆکی پارتمان لەسەر ڕاستی ژیانی ئەم پەنابەرانە، بەجۆرێک بووە بەجێی سەرنجی شاندی ڕۆژنامەوانی وڵاتی فەرانسە، کە تیایدا بۆ یەکەمجار لە لایەن بەڕێز عارف باوەجانی پۆلین بەندییەکی تێرو تەسەلی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی دانیشتووی هەرێمی کوردستان کرا بە شێوەی خوارەوە. ١- ئەو پەنابەرانەی لە ساڵانی هەشتاکان پەنایان بۆ وڵاتی ئێراق هێنابوو. ٢- ئەو پەنابەرانەی کە پێشتر ئەندام بوونە لە ڕیزی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ٣- ئەو پەنابەرانەی کە بە هۆکاری جیاجیا لە یەکدی بە تایبەت لە بواری ڕۆژنامەوانی و لە ژیر زەخت و فشاری کۆماری ئیسلامی ئێران ناچار بووونە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو هەرێمی کوردستان بە جێ بێڵن، هەر لەم یدارەدا و بە پێی ئەم ڕوونکردنەوەی کە سەرۆکی پارتمان بۆ پرسی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات هەیبوو. شاندی میوانی گەیاندە سەر ئەو باوەڕەی وەک بەڵێنێک لەگەڵ گەڕانەوەیان بۆ وڵاتی فەرانسە ڕاپۆرتێکی تێرو تەسەل لە سەر ئەم پرسە پێشکەش بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن. تاکو زیاتر بە دوادا چوون بۆ بارودۆخی ژیانی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکرێت. لە لایەکی دیکەشەوە شاندی ناوبراو ستایشی هەوڵ و تێکۆشان و ماندووبوونی بێوچانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد، کە بەردەوام خەمخۆرێکی ڕاستەقینەی ئەم پرسە بووە، چ لە ناوەوەی کوردستان و دەرەوەی کوردستان، شاندی ناوبراو ڕایانگەیاند کە لە سەردانەکانماندا بۆ ئۆردوگانی باریکە و کەلارو قوشتەپەو زۆر شۆێنی دیکە پەنابەرانی ناوی عارف باوەجانیان زۆر هێناوە، بۆیە ئێمەش هەوڵماندا لە نزیکەوە زیاتر بە کارو چالاکییەکانی پارتی سەربەستیی ئاشنا بین. هەروەها شاندی فەرانسی داوایان لە کاک عارف کرد کە ئامادەیی خۆی نیشان بدات بۆ پێکهێنانی سیمینارێک لەسەر هەل و مەرجی کوردستان وپەنابەران لە پاریس. وا چاوەڕێ دەکرێت بەشێک لەو دیمانە لە گۆڤارێکی بە ناوبانگی فەرانسی بڵاوبکرێتەوە، هەروەها شاندی ناوبراو بەڵێنیان داوە کە نامەیەکی تایبەت بۆ ناوەندی پەنابەری فەرانسەو نەتەوە یەکگرتووەکان بنێرن. لە کۆتاییشدا لە کەش و هەوایەکی دۆستانەو برایانە شاندی ڕۆژنامەوانی وڵاتی فەرانسە لە لایەن سەرۆکی پارتی سەربەستیی و کادرانی ئەم پارتە لە باشوری کوردستان بەڕێزەوە میوانەکان بە ڕێکران. ئامادە کردنی ڕاپۆرت هەژار ڕۆژهەڵاتی . هەولێر.
2010-06-30 16:41:13

15 ساڵ و 7 مانگ و 10 کاتژمێر و 56 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ئەرشیف
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©