شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ڕاگەیاندراوی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی کارەساتە دڵتەزێنەکەی مهابادەوە.

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕاگەیاندراوی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی کارەساتە دڵتەزێنەکەی مهابادەوە.

ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئەو کردەوەی نێۆ شاری مهاباد ئیدانە دەکەین و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کوژراوەکان لە مهاباد دەکەین

ڕاگەیاندراوی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی کارەساتە دڵتەزێنەکەی مهابادەوە.

هاونیشتمانانی وڵات داگیرکراوی کوردستان.

بە داخەوە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ ی خەرمانانی ٢٧١٠  ی کوردی بەرامبەر بە ٢٢/٩/٢٠ ١٠  ی زاینی. لە شاری مهاباد لە کاتێکدا کە هیزەکانی ڕێژیمی بە مەبەستی بەڕێوەبردنی ڕێژەی تایبەتی لە ژێر ناوی حه‌وتووی‌ "دیفاعی‌ موقه‌ده‌س" لە ناو شاری مهاباد تەقینەوەیەکی بە هێز ڕویدا، و دەست بە جێ ١١ کەس گیانیان لە دەستداو ٦٢ کەسیش بریندار بوون. بە داخەوە بەشی زۆری بریندارو شەهیدەکان لە ژنان و مناڵانی سیڤیلی ئەو شارە کورد پەرەوەرەیە.
کۆمەڵانی کوردستان: هیچ شاراوە نییە کە ڕێژیمی داگیرکەری کوردستان بە مەبەستێکی تایبەتییەوە ئەو ئاهەنگەی هێناوەتە ناو شاری یەکەم کۆماری کوردستانەوە. ڕێژیم باش دەزانێت کە لەسەرتاسەری کوردستان بە گشتی ولە شارەکەی پێشەوا بە تایبەت چەندە بێزارن لە کردەوەکانیان.
لێکدانەوەکان و ئاڵۆزی وناکۆکییەکانی نێو دام ودەزگاکانی ڕێژیم وا پێشان دەدەن، کە لایەنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی لەکەدار کردنی جووڵانەوەی گەلی کورد، بۆ خۆیان ئەو بۆمبڕێژکردنەیان ئەنجامدابێت. هەروەک هەموو لایەکمان ئەوڕۆ دیتمان کە لە کاناڵەکانی سەربە ڕێژیمەوە چۆن کار بەدەستانیان ئەو کردەەیان خستووەتە ئەستۆی هیندێک لایەنی بە قەوڵی خۆیان نۆکەری ئەمریکا و ئیسرائیل.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئەو کردەوەی نێۆ شاری مهاباد ئیدانە دەکەین و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی کوژراوەکان لە مهاباد دەکەین و هیوای چاک بوونەوەش بۆ گشت بریندارەکان دەخوازین. هاوکات ڕادەگەیەنین کە هیچ لایەنێکی نیشتیمانپەروەری کوردستانی هەرگیز ئامادە نییە لە نێۆ خەڵکی خۆشەویستی خۆیدا ئەو جۆرە کردەوانە ئەنجام بدات و بگرە ئەوە تەنیا پیلانی داگیرکەرانی کوردستانە.

هەر شەکاوە بێت خەباتی ڕەواو سەربەرزانەی گەلەکەمان.
سڵاو لە خەڵکی سەربەخۆخوازی مهاباد و گشت ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
نەمان و ڕوورەشی بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و گشت داگیرکەرانی کوردستان.

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٣١ ی خەرمانانی ٢٧١٠  ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٢/٩/٢٠ ١٠  ی زاینی

2010-09-27 17:33:54

15 ساڵ و 4 مانگ و 10 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©