شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز کاک ڕێبوار ئەحمەدزادە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

پێکهێنانی دیمانە / سەیران سەقزی
چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز کاک ڕێبوار ئەحمەدزادە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ئیستا خەڵکی ئاسای لە ئیلام وکرماشان باس لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەن، کە چی هیندێک لە لایەنەکان تازە دەهۆڵی یەکپارچەیی خاکی ئێران دەکووتن، بەڕاستی زۆر سەیرە مرۆڤ بە دەستی خۆی خاکی خۆی بۆ داگیرکەر حەڵاڵ بکات

چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز کاک ڕێبوار ئەحمەدزادە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.


پێکهێنانی دیمانە / سەیران سەقزی

١- بەڕیز کاک ڕێبوار ئەحمەدزادە وەک بیستوومانە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا پلۆنۆمی دووەمتان دەگرن. ئایا دەکرێت بۆمان باس بکەیت چ نۆێکارییەک یا گۆرانکارییەک لە پلۆنۆمی پسک ڕوو دەدات.
وڵام: بەڵێ لە ئایندەیەکی نزیکدا پلۆنۆمی دووەم واتە پلۆنۆمی پاش کۆنگرەمان دەگرین. پارتی ئێمە پارتێکی ڕامیارییە بە ڕێچکەیەکی دیمۆکراتیانە. بێجگە لەوەیە کە ئێمە وەک سەرکردایەتی پسک هەر یەک مانگ جارێک کۆبوونەوەی خۆمان هەبووەو کاروبار و هەلو مەرجی پێشهاتومان تاوتۆیکردوە، بەڵام مەبەست لە بەستنی ئەو پلۆنۆمە بەشدرایکردنی ئەندامانی دیکەی پارتی سەربەستیی کوردستانە، واتە نۆێنەرانی کۆمیتەکانی وڵاتانی ئوروپایی وناوخۆی وڵات، بۆئەوەی ئەوانیش لە سیاسەت وگۆرانکارییەکانی پسک خاوەنی بۆچوون وپێشنیاری خۆیان بن. ئەم پلۆنۆمە بۆ بەشداریکردنی بێجگە لە ئەندامان وجێگرانو ڕاوێژکارانی سەرکردایەتی هەروەها بۆ گشت بەرپرسی کۆمیتەو ڕێکخستن و نۆێنەرانی هیندێک لە ئەندامانی پسک لە ولاتانی جیاواز. بە خۆشییەوە زۆربوونی ژمارەی هاوبیران وگۆرانکاری زۆر لە پاش کۆنگرەی یەکەوە تا ئیستا، هاندەرمانە بۆ بەستنی ئەم پلۆنۆمە. ئێمە لە پلۆنۆم کاری سەرکردایەتی وڕێکخستنەکانی پسک و گۆرانکارییەکانی کوردستان بە وردی هەڵدەسەنگێنین، ئەوەی پێویست بە گۆران بکات بە دەنگی زۆرینە دەکرێت. و بێگومان نۆێکاریشمان دەبێت.

٢- ئایا لە پلۆنۆمدا پرۆژەیەکی واتان بە دەستەوەیە کە هەنگاوێک بێت بۆ بانگهێشتنی لایەنەکانی ڕۆژهەڵات بە مەبەستی لێکنزیکبوونەوە.
وڵام: بەڵێ یەکێک لەو پرۆژانە کە لە لایەن کۆمیتەی سەرۆکایەتییەوە ئامادەکراوەو بە دەستمان گەیشتووە پرۆژەیەکی گرنگە بۆ شێوە نزیکبوونەوەی لایەنەکانی کوردستانی، جا ئیدی بە قسەمان دەکەن یانە ئەوە بۆ خۆیان دەزانن. تا ئەوەی ئێمە مانان لەم ماوەدا لێێ گەیشتبین هیندێک لە لایەنەکانی کوردستان بە دەم هیچ پرۆژەو بانگەوازێکەوە نایەن کە خۆیان دروستیان نەکردبێت. ئەویش بە تایبەت ئەگەر لایەنێک تازە دروستکرابێت و لە بواری ئایدلۆژیاشەوە لەوان جیاوازتر بێت.

٣- لە قەوارەی سەرکردایەتیتان گۆڕانکارییەکی وا پێویست دێتە ئاراوە. ?
وڵام: خۆی ئەو پلۆنۆمە تەواوکەری هیندێک لە پاشماوەی کارەکانی کۆنگرەیە، هەمان کات دەتوانی دەسەڵاتی تەواوی هەبێت بۆ گۆڕانکاری لە ئۆرگان و سەرکردایەتی پارتیش، چوون هەوڵدەدرێت نۆێنەری گشت کۆمیتەو شانەکانی تێدا بەشدار بکرێت چ بە حزوری یا بە ئیلیکترۆنی. بەڵێ پێم وایە ئەو گۆرانکارییەی دەبێت بکرێت دەکرێت.

٤- ئایا کەسی دیکە لە بەرامبەر کاک عارف باوەجانی خۆی ئامادەکردوە بۆ ئەوەی خۆی بپاڵێوێت بۆ سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان. یا تا چەندە لە کاری ئەو ڕازین.
وڵام: سەرۆکی گشتی تا ٤ ساڵ هەڵبژێردراوە تا ئیستاش کەس لە کارەکانی سەرۆکی گشتی ناڕازی نییە تا ئەو باسە بخەینە ناو پلۆنۆمەوە. لە لایەکی دیکەشەوە بابەڕاستی بدۆێین، لەگەڵ ڕێزم بۆگشت ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان کە هەموویان هاوبیرو هاوڕێی بەڕیزمن، واتە هەموومان چالاک ودڵسۆزی بیری نەتەوەیین ومەبەست لە کەمکردنەوەی کاری کەسیشیانم نییە، بەڵام بە ڕاستی تا ئیستا هیچ کەسمان بۆ ئەو پۆستە لە کاک عارف شیاوتر و چالاکتر نین، ناوبراو کەسێکی چالاک وماندوو نەناسە، دیمۆکراتە، دیپلوماتە، سیاسەتزانە، ئاشتیخواز ونووسەرە، و هەروەها کەسێکی چالاکە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک بۆ لای بیری سەربەخۆیی، و زۆر تایبەت مەندی دیکە کە لەودا هەیە زۆر جیاوازە. لە کۆبوونەوەکانیش بەباشی گۆی لە بیروڕای گشت هاوبیرانی دەگرێت وبۆچوونەکانیان وەردەگرێت. زۆر بە باشی سەرەپەرەستی کارەکان دەکات و مودیرییەتی باشی هەیە. بۆیە کەسمان تا ئیستا گلێێەکی وامان لە بەڕیزی بەدی نەکردوە، ئەگەر سەردەمانێک بزانین بەڕیزیان لە کارەکانیان سەرکەوتوو نین ئەوا بێگۆمان باسیش لەوە دەکەین و ڕەخنەی خۆمانی ڕووبەڕوو دەکەین. بە گشتی زۆر لە کارەکانی ڕازین، دەتوانم بە بەڵگەوە بڵێم کە بەشێک بە هۆی چالاکی دیپلوماتی بەڕیزیانەوە بووە کە لەماوەیەکی کەمدا پارتەکەمان تا ئاستێکی باش چ لە ئاستی کوردستان و چ لە ئاست جیهاندا ناسراوە. سیاسەت تەنیا بە کارهێنانی وشە نییە بگرە هونەرو لێزانینی خۆشی دەوێ، ئێمەش بە ڕاستی لە بەڕێزیانەوە زۆر شتی باش فێر بووین کە بتوانین زیاتر لە کارەکانی خۆمان سەرکەوتوو بین وخۆراگر بین.

٥- زۆر بەکەمی ئەندامانی دیکەی سەرکردایەتی بەرچاو دەکەون، ئایا هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆچی? ئایا کۆسپ هەیە لە دەرنەکەوتنتان یا هۆکاری دیکە هەیە?.
وڵام: بەڕاستی هیچ کۆسپێک لە ڕێگادا نییە و زۆربەشی دەگەرێتەوە بۆ هەلومەرجی ژیانی تایبەتی هاوبیرانمان. بەڵام واش نییە زۆر جار هاوبیرانی ئێمە لە میدیاکان دەردەکەون، وەک کاک ئیبراهیم جاف، کاک دڵشاد پەروانە، کاک هاشم موحەممەدی، من وەک ڕێبوار، کەسانی دیکەمان هەیە کە بەردەوام لە سایت و رۆژنامەکانیش بابەت بڵاو دەکەنەوە، بەس وەک وتم بە هۆی شەرایتی ژیانی تایبەتییەوە ناتوانن ناوی ئەسڵی خۆیان دەربخەن. بەڵام یەکێک لە کارەکانی پلۆنۆم ئەوەیە کە ئیدی دەبێت شێوەی کارکردنی هیندێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی بگۆردرێت و کەسانی ناچالاک چالاک بکرێن، یا شۆیەناکانی بە جێ بێڵن بۆ کەسانی دیکە کە دەرفەتی باشتری کارکردنیان هەیە.

٦- دەنگۆی ئەوە هەیە کەلە پایتەختی باشوری کوردستان نووسینگەتان کردوەتەوە، ئەمە تاچەندە ڕاستە?.
وڵام: لە هەولێری پایتەختی کوردستان، سەرتاسەری پارتە کوردییەکان وزۆربەی ڕێکخراوە جیهانیەکانیش نووسینگەیان هەیە، ئەگەر ئێمەش نووسینگەیەمان لەوێ هەبێت پێم وایە کارێکی ئاسایە.

٧- تا چەندە هەست بە پێشکەوتنی زیاتری پارتەکەتان دەکەی ? پێتان وایە لە ماوەی ئەم ٥ ساڵەدا باش پێشکەوتنتان لە ئاست سیاسی و دیپلوماتییەوە وە دەستهێناوە?.
وڵام: ئێمە نابێت بە پێێ تەمەنی پارتەکەمان و بێ ئیمکاناتیمان چاوەڕوانی زۆرمان هەبێت، بەڵام بە ڕاستی ئەوەی کە تا ئیستا هەیە زۆر زۆرە، نەک هەر بۆ خۆمان بەشکو زۆر کەسی بێلایەن وچاودێری کاروباری سیاسی پێیان وایە ئێمە تا ئیستا زۆرباش چووینەتە پێشەوە. کاری گرنگمان زۆر لەڕێگەیە با بزانین چەندەمان پێهەڵدەسوڕێت واتە با بزانین ئیمکانات چەندە هاندەرمان دەبێت.

٨- کاک ڕێبوار لەڕوانگەی بەڕێزتانەوە وەک ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، هۆکاری چییە کەبەشێک لە لایەنەکانی دیکە بۆسەربەخۆیی خەبات ناکەن وبیانووی دیکەی بۆ دەبیننەوە?
وڵام: من ئاوای دەبینم کە هۆکارەکەی ئەوەیە کە بەشێک لەو لایەنانە واتە لە پاش کۆماری کوردستانەوە، لە سەردەمانێک دروستبوون کە ئەو هزرە زۆر لاواز بووە و باس باسی مافی ئوتونۆمی وشتی لەو بابەتەوە بووە، ئەوانیش ئەوەندە وابەستەو نزیک بوون لە لایەنە ناشیونالیستە ئێرانییەکانەوە، ئیدی باسکردنی ئەو شتە زۆر بڤە بووە بۆیان، بۆیە پێم وایە ئیستا زۆرقورسە بۆیان ئەزم ناکریت. ئیستا خەڵکی ئاسای لە ئیلام وکرماشان باس لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەن، کە چی هیندێک لە لایەنەکان تازە دەهۆڵی یەکپارچەیی خاکی ئێران دەکووتن، بەڕاستی زۆر سەیرە مرۆڤ بە دەستی خۆی خاکی خۆی بۆ داگیرکەر حەڵاڵ بکات. ئێمە بە شایەتی مێژوو داب و نەریت و هەموو شتێکمان خەڵکی وڵاتێکین ناوی کوردستانەو بە ئاشکرا ئەم وڵاتەش داگیرکراوە. ئیدی بابەس بێت ترس وماستاوکردن بۆ لایەنی داگیرکەرو شۆفینیستی فارسی و وڵاتانی دیکەی داگیرکەر.

٩- هەلو مەرجی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چۆن دەبینی و پێت وایە بەرەو کۆی دەڕوات?.
وەڵام: هەلومەرجی کوردستان لە بواری فەرهەنگیی و زانستییەوە زۆر پێشکەوتووەو لە ئاستێکی زۆرباشدایە، لە بواری سایکولۆژییەوە ئەوەندە ڕووبەڕووی کێشەی کوشتن وگرتن و دیتنی زووڵم وزۆری داگیرکەران بوەتەوە لە ئاستێکی زۆرنالەباردایە. ڕۆژنییە بە ییانوویەکەوە چەندین گەنجی پێگەیشتووی ئەم وڵاتەداگیرکراوەمان ڕاپێچی بەندیخانە نەکرێت یا سزای بەندی درێژخایەن ومەرگی بۆ نەبڕێتەوە. ئایندەی ئێرانیش وەک هەموومان دەیبینین و دەیبیسن کە لە ئاستێکی زۆر خرابدایە، چ بە دەست خەڵکی بە زاڵەهاتوو و چ لە ژێر فشاری دونیای دەرەوە. من دڵنیام لەوەی کە ئەو ڕێژیمە بۆ چەندین ساڵی دیکە تەمەن ناکات. چوون مانەوەی لەبەرژەوەندی هیچ هێزێکی دەرەکی یا ناوەکی نییە. تەنیا هێندێک هۆکار لە ئێراق و ئەفغانستان بووەنەتە ڕێگر لە دەستپێشخستنی ڕووخانی ئێرانی ئیستا.



پێکهێنانی دیمانە / سەیران سەقزی .





2010-09-27 08:40:10

15 ساڵ و 4 مانگ و 18 کاتژمێر و 58 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©