ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێمە وەک پارتی سەربەستی کوردستان بۆچوونمان ئەوەیە کە پارتە کووردیەکانی کوردستان لە هیچ کات وسەردەمێکدا باوەڕیان بە تیرۆر نەبووە ونییە وهەردەم
بەشداری هاشم موحەمەدی ئەندامی سەرکردایەتی پسک لە بەرنامەی نەورۆز تیڤی.
لە بەرنامەی ئەمڕۆی ڕاوێژ کە لە نەورۆز تیڤی بڵاو کرایەوە و تەرخان کرابوو بۆ نۆێنەرانی چەند لایەنی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هاشم موحەممەدی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستی کوردستان وسەرۆکی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستیی کوردستان، وەک نۆێنەری پارتی سەربەستیی کوردستان لەو بەرنامە بەشداریکرد وبیروبۆچوونەکانی پسکی سەبارەت بە تەقینەوەکەی شاری مەهابادوئاگربەستەکەی کەجەکە دەربڕی.
بەڕێز هاشم سەبارەت بە تەقینەوەکەی ماهاباد لە پێش دەربڕینی بۆچوونەکانی سەرەخۆشی پارتەکەی ئاراستەی کەس و کاری کوژراوەکان کرد، وهیوای بۆ بریندارەکان خواست.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێمە وەک پارتی سەربەستی کوردستان بۆچوونمان ئەوەیە کە پارتە کووردیەکانی کوردستان لە هیچ کات وسەردەمێکدا باوەڕیان بە تیرۆر نەبووە ونییە وهەردەم خۆیان لە تۆقاندن و ترساندی خەڵکی سڤیل بوواردووە، و لە هیچ سەردەمێکیشدا لە تیرۆر و تۆقاندنی خەڵک وەک ڕێگای گەیشتن بە ئامانج و ئەهداف کەڵکیان وەر نەگرتووە. بۆ ئەوەش مێژوو دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە پارتە کووردیەکان هەردەم قووربانی تیرۆر وتیرۆرزمی نێودەوڵەتی بوون، ئەوە دوژمن بووە کە بۆ کزکردنی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە تیرۆر، ترس، تۆقان و خەفەقان کەڵکی وەرگرتووە. ئێمە وەک پارتی سەربەستی کوردستان پێمان وایە کە ئەوە کاری خۆدی ڕژیمی کۆماری کۆنەپەرەستی ئیسلامی زاڵ بە سەر کوردستانە، کە دەیهەوێت بەو شیوەیە ڕێگا بۆ سەرکووپی خەڵکی مافخواز وتێکۆشەری کوردستان خۆش بکات ولەو ڕێگایەدا کۆمەڵێکی تر لە چالاکوانانی مەدەنی وسیاسی لەسیدارەبدات وبەو شێوەیە بە دوونیای دەرەوە بڵێت کە کۆماری ئیسلامیش لەمەترسی تیرۆریزم دایە. هەر بەو شێوەیش جووڵانەوەی کورد لاواز بکات. کۆماری ئیسلامی ئەزموونێکی زۆر باشی لە ترس وتۆقاندن خستووتە نێو دڵی خەڵک و بۆ ئەوەش مێژوو نیشانیداوە تیرۆرزمی کۆماری ئیسلامی سنوورەکانی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە وڵاتانی ئەورووپایی وناوچەکەوجیهان، و لەهەر شوێنێک کە بۆی بکرێت و بۆی بڕەخسێت پێی هەستاوە، وبە ئەنجام دانی ئەم تەقینەوە جارێکی تر دەیهەوێت بەشێویەک ئاژاوە بخاتە نێو پێکهاتە عەشیرەتی وڕۆشەنبیرەکانی شاری مەهاباد پێتەختی ئەوەڵین کۆماری دامەزراوی کوردستان، و لە ئاکامدا دەیهەوێت ڕێگا بۆ میلیتاریزە کردن وداسەپاندنی خەفەقانێکی تر بە سەر کوردستاندا خۆش بکات.
هەروەها سەبارەت بە ئاگربەستەکەی کەجەکە ئاوا بۆچوونی دەر بڕی.
ئیمە وەک پارتی سەربەستی کوردستان پشتیوانی خۆمان بۆ خەبات و تێکۆشانی پارچەکانی تری کوردستان دووپات دەکەینەوە، و لەو بڕوایەداین کە بۆ بە دەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلی کورد دەبێت بە پێی هەل ومەرج لە شێوە جیاوازەکانی خەبات کەڵک وەربگرین و لە بەر چاومان بێت.
خەبات وتێکۆشانی گەلی کورد لە ڕاستای گەیشتن بە ئازادی ودیموکراسی ومافەکانی مرۆڤ دەبێت وهیچ کات گەلی کورد شەڕخواز نەبووە ونییە بەڵکوو هەردەم ویستووێتی کە لە ڕێگای دیموکراسی وبە شێوەی مەدەنی خەبات بۆ ویستوداخوازییەکانی خۆی بکات.
بەڵام بە داخەوە ژئۆپلۆتیکی کوردستان بە شێوەیەک هەڵکەوتووە کەلە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدایە کە بە وڵاتانی جیهانی سێوم دەناسرێت، و لێرەدادیموکراسی وئازادی بوونی نییەو سیستم گەلێکی کۆنو دیکتاتۆر وتوتالیتەر دەسەڵاتبە دەستن، و کەلتووری دیموکراسی ویەکتر قبوڵ کردن نییە.
لێرە دایە کە ویست وداخوازییەکانی گەلی کورد لە بەرچاو ناگیرێت وبە هەموو شێوەیەک هەوڵ بۆ تواندنەوەی زمان وکەلتوور وناسنامەی کورد دەدەن. بەڵکووبەرخۆدان و بەرەنگاربوونەوەش تەنیا بۆ پاراستنی گیان وناسنامەی کوردە. ڕژیمی تورکیە کە خۆی بە وڵاتێکی دیموکرات دەزانێت ژنڕاڵەکان دەسەڵات دارن ولەم چەند دەیەی ڕابردوودا زۆر بە باشی نیشانیان داوە کە چەندە دژی کوردن وکورد کوژن، وە چۆن لە گەڵ ڕێکخراوە مەدەنییەکانی باکوری کوردستاندا هەڵسووکەوت دەکەن. هەر لە ئیستادا بە هەزاران منداڵی کورد لە بەندیخانەکانی ڕژیمی توورکیادان . لە وەها کاتیکدا گەلی کورد چۆن دەتوانێت باوەڕ بەوە بهێنیت کە ڕژیمی تورک ئاڵۆگۆری بەسەرداهاتووە ودەیهەوێت لەگەڵ گەلی کورددا پەیمانی ئاشتی ببەستیت.
ئێمە پیمان وایە کە دەبێت لە پێشدا هەموو ئەو کوردانەی کە لە پیناوی ئازادی ومافی کورددا لە بەندیخانەکانداڕاگیراون ئازادبکرین، و ڕاستەوخۆ لە گەڵ نوێنەرانی گەلی کورد لە باکوری کوردستاندا کە بەدەپە نوێنەرایەتی دەکات بکەونە دیاکۆگ وگفتوگۆ، تاکوو بیسەلمێنن کە ویستی ئەوان ئاشتییە نەک پیلان وپلانێکی دیکە بۆ لە بەین بردن وئاسمیلەکردنی گەلی کورد.
ئێمە پشتیوانی لە ئاگر بەستی کەجەکە دەکەین وپێمان خۆشە کەئاگر بەستەکە درێژکراوەتەوە. بۆ ئەوە لە مەبەستەکانی تورک تێبگەین ودیسان بە دوونیانیشان بدەین کە ئیمە وەک گەلی کورد هەردەم خوازیاری چارەسەرێکی دیموکراسیانەین بۆ پرسی کورد. وەخەباتی ئیمە خەباتی گەلیکی بندەستە بۆ گەیشتن بە سەرەتایترین ماف وئازادی. وە ئەو خەباتە چەکداریە کە ئەمڕۆ لە باکوری کوردستان دەبینرێت بەرهەمی سیاسەتی فاشیستی دەوڵەتی تورکە. کە هەمیشە بە ئاگرو ئاسن وڵام دەداتەوە، هەربۆیشە کورد بۆ بەرگریکردن لە خۆی ناچارە کە هێزی چەکداری هەبێت. دەیان جار کەجەکە ئاگر بەستی ڕاگەیاندووە کەچی حکومەتی توورک بە تۆپ وتانک وڵامی داوەتەوە.
ئێمە پشتیوانی لە هەمو ئەو هەوڵانە دەکەین کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە باکوری کوردستان دەدرێت، بەڵام پیمان وایە کاتێک ئەو هەوڵانە دەگەنە ئەنجام کە یاسای بنەرەتی توورک لە مەڕ پرسی کورد گۆڕانکاری تێدا بکرێت.