لە ماوەی چەندحەفتە پێشدا ٥٧ کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە زەنجیرە کێوەکانی بناری زاگرۆزی ئیلام ڕوویداوە.
تایبەت بە ماڵپەڕی پارتی سەربەستیی کوردستان
بە دەیان هەزار هیکتار زەوی و دارستانی بەکەڵکی سووتاندوە. شایانی ووتنە کە لە تەواوی ئەو کارەساتانە بۆ یەکجاریش هێزەکانی فریاکەوتنی ئاگر کۆژێنەوەی ئیلام نەیانتوانیوە ئەو ئاگرانەبکۆژێنەوە
لە ماوەی چەندحەفتە پێشدا ٥٧ کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە زەنجیرە کێوەکانی بناری زاگرۆزی ئیلام ڕوویداوە.
www.psk2006.org ئامانج ئیلامی: تایبەت بە ماڵپەڕی پارتی سەربەستیی کوردستان.

بە پێێ زانیارییە تایبەتیەکانی گەیشتوو لە ناوخۆی ئیلامەوە، کە لەماوەی چەندحەفتە پێشودا ٥٧ شێوەی ئاگرکەوتنەوە لە زەنجیرە شاخەکانی زاگرۆز کە لە ناوچەکانی ئیلامدا هەڵکەوتووە ڕوویداوە، واتە شاخی (کێوی مەزن) و زۆر دارستان وچەند ناوچەی دیکە. کە بە دەیان هەزار هیکتار زەوی و دارستانی بەکەڵکی سووتاندوە. شایانی ووتنە کە لە تەواوی ئەو کارەساتانە بۆ یەکجاریش هێزەکانی فریاکەوتنی ئاگر کۆژێنەوەی ئیلام نەیانتوانیوە ئەو ئاگرانەبکۆژێنەوە، بگرەجاری واشبووە بەچەندین کاتژمێر دوای ئاگرەکەش خۆیان گەیاندووەتەوە ناوچەکەوە، ئەمەش شک وگوومانێکی زۆری لای خەڵکی ناوچەکان دروستکردوە لەوەی کە خودی ڕیژیم دەستی لەم ئاگرەدا هەیە. ئەم کارەساتەش چەندین ملیاد تومەن زیانی بە گوند نشینانی ئەو دەڤەرانەو هەروەها کاسپکارانی بنێشتی سروشتی ومێشهەنگ و زۆرکاری دیکە گەیاندووە.
تایبەت بە ماڵپەڕی پارتی سەربەستیی کوردستان.
2010-10-06 17:18:08
15 ساڵ و 4 مانگ و 10 کاتژمێر و 19 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان