بەڵام بە پێچەوانە هیزێکی زۆری سەربە ئیتلعاتی ئیلام خۆیان دەگەیەننە نێۆ خەڵکی ناڕازی و٢٥ کەسیان لێدەسگیردەکەن
لە ئەیوانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئیلام مناڵێکی ٧ ساڵە دەکوژێت و ٢٥ کەس دەستگیر دەکەن

www.psk2006.org ئامانج ئیلامی: تایبەت بە ماڵپەڕی پارتی سەربەستیی کوردستان.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٤ ی ڕەزبەری ٢٧١٠ ی کوردی، لە پاش ئەوەی کە مۆرەیەکی ناسراوی ڕێژیم بە ئۆتۆمبیلی تایبەتی ڕێژیم مناڵێکی ٧ ساڵەی ئەیوانی لە سەر جادەی ئیلام کرماشان دەکاتە بە ژێرەوە، ئەو تاوانبارە ئامادە نییە ڕاوەستێ و مناڵەکە بگوازێتەوە بۆ خەستەخانە. بە بێ هیچ گۆێدانێک لەو جینایەتەی کە کردوێتی بەرەو شۆێنی کاری خۆی لێدەخورێت. شایەتحاڵانی کارەساتەکە بە نیشانەی ناڕەزایی دەربڕین لەدەوری یەککۆدەبنەوەو چاوەڕێ دەکەن کە هێزەکانی ڕێژیم لە نزیکەوە گۆیان لێبگرن و بڕیاری گرتنی تاوانبار دەربکەن. بەڵام بە پێچەوانە هیزێکی زۆری سەربە ئیتلعاتی ئیلام خۆیان دەگەیەننە نێۆ خەڵکی ناڕازی و٢٥ کەسیان لێدەسگیردەکەن. کە ناوی بەشێک لە گیراوەکان بە شێوەی خوارەوەیە. مەهدی مومینی، مەسعود کەریمی تەبار، رەسول کەریمی تەبار، حەسن کەریمی تەبار، یوسف قەنبەری، مەحسین موحەمەدی، ئەمیر نەسرەتی، هادی نەسرتی، مەهدی نەسرەتی.
بە گۆێرەی زانیارییەکان کە تا ئیستا تاوانبارەکە نەگیراوە، هەروەها تا ئیستاش ڕێگە نەدراوە بە بنەماڵەی گیراوەکان سەردانیان بکەن و یا هەواڵێکیان بزانن. وێدەچێت دەنگی ناڕەزایی خەڵک لە ناوچەکانی ئیلام لە بەرامبەر ئەم جینایەتە تازەیە پەرە بستێنێت.
١٤ ی ڕەزبەری ٢٧١٠ ی کوردی.
2010-10-06 17:20:39
15 ساڵ و 4 مانگ و 10 کاتژمێر و 15 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : دهنگوباسهکان