شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

پلۆنیۆمی دووەم: پلۆنیۆمی پێشخستنی کارەکانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بەسەرکەتویی بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
پلۆنیۆمی دووەم: پلۆنیۆمی پێشخستنی کارەکانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بەسەرکەتویی بەڕێوەچوو.

له‌ لایه‌ن کاک فەرهادجەهانگیری، وتاری بەخێرهاتن پێشکەشکراو و ڕیزبەندی به‌رنامه‌کانی کاری پلۆنیۆم ئاشکراکرا. کە بە شێوەی خوارەوە درێژە بە کارەکانی پڵۆنێۆم درا.

پلۆنیۆمی دووەم: پلۆنیۆمی پێشخستنی کارەکانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بەسەرکەتویی بەڕێوەچوو.

ڕێکەوتی شه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ری٢٧١٠  ی کوردی، به‌رامبه‌ر به‌٩/ ١٠ /٢٠ ١٠  ی زاینی. لە ژێر ناوی پلۆنیۆمی دووەم: پلۆنیۆمی پێشخستنی کارەکانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بە بەشداری گشت ئەندامان وڕاوێژکاران وجێگران وهەروەها بە بەشداری بەرپرسان وکادیرانی پسک بەڕێوە چوو
سەرەتای کردنه‌وه‌ی پلۆنیۆم به‌ پێشکه‌شکردنی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب دەستی پێکرد.
پاشان له‌ لایه‌ن کاک فەرهادجەهانگیری، وتاری بەخێرهاتن پێشکەشکراو و ڕیزبەندی به‌رنامه‌کانی کاری پلۆنیۆم ئاشکراکرا. کە بە شێوەی خوارەوە درێژە بە کارەکانی پڵۆنێۆم درا.
بە دەنگی ئەندامانی بەشداری پلۆنێۆم هەر یەک لە بەڕیزان کاک ڕێبوار ئەحمەدزادە، شلێر ڕەسوڵی و هاشم موحەممەدی ئەندامانی سەرکردایەتی و بەڕێزان کاوە کەریمی و پەروین فیشاڵ ناسراوە بە نیشتیمان کادیرانی پسک بە بەرپرسی کاروباری پلۆنێۆم دیاریکران.
له‌ لایه‌ن کاک عارف باوه‌جانی ڕاپۆرتێکی سیاسی لەسەر گۆرانکارییەکانی کوردستان و ئێران و جیهان لە پاش کۆنگرەی یەکەوە تابەستنی پلۆنیۆمی دووەم پێشکەشکرا. هەر لە لایەن بەڕیزیانەوە لە پاش ڕاپۆرتی سیاسی، ڕاپۆرتێکی ناوخۆیی کارو تێکۆشانی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی کارەکانی ڕابوورد وئامادەکاری بۆ پێشخستنی زیاتری کارەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان پێشکەشکرا.
بۆ ماوەی٢کاتژمیر لێدوانی بەشداران وئەندامانی سەرکردایەتی لەسەر پەیام وقسەکانی کاک عارف تەرخانکرا. کە سەرەتا بە تێکڕای دەنگ ڕاپۆرتەکەیان وەک ڕاپۆرتێکی سیاسی وبە کەڵک پەسەندکرد. پاشان بە بە ووردی لە سەر کارەکانی پارتی سەربەستیی لە لایەن بەشداربووانەوە تاوتۆیکرا.
باسێکی گشتی لە لایەن کاک ئیبراهیم جاف ئەندامی سەرکردایەتی. لە مەڕ پێوەندی پارتی سەربەستیی کوردستان وحیزب ولایەنەکانی کوردستانی وجیهانی و نەتەوەکانی بندەستی ئێران پێشکەشکرا.
بە دوای ئەودا بە ووردی لە لایەن بەشداربووان لە سەرئەو بابەتە بیروڕا گۆێزرایەوە.
لە درێژەی کاری پلۆنێۆمدا باسێک لەسەر میدیا و ڕاگەیاندنەکانی پارتی سەربەستی و شیوەی چالاککردنیان لە لایەن کاک دڵشاد پڕۆنی ئەندامی سەرکردایەتی پێشکەشکرا.
لەبەشی کۆتایی پلۆنیومدا چەندین بریاری گرنگ بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی بەشدار لە پلۆنیوم پەسەندکران، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕاپۆرتی سیاسی وبریارەکانی پەسەندکراوی پلۆنیوم بڵاو دەکرێنەوە.

ناوەندی هەواڵ و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.

١٧ی ڕه‌زبه‌ری٢٧١٠  ی کوردی، به‌رامبه‌ر به‌٩/ ١٠ /٢٠ ١٠  زاینی.
www.psk2006.org : [email protected]

ئەم بابەتە بنێرە سەر فایسبووکەکەت

2010-10-13 21:09:21

15 ساڵ و 4 مانگ و 6 کاتژمێر و 26 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©