شه‌ممه‌ 2 ره‌شه‌مه 2725

ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەمەڕ بێڕیزیکردنی کاناڵی خەبەری ئیران بە کەسایەتی نەتەوەیی کورد مەلا موستەفا بارزانی وپلانەکانیان بۆ سەر کوردستان.

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەمەڕ بێڕیزیکردنی کاناڵی خەبەری ئیران بە کەسایەتی نەتەوەیی کورد مەلا موستەفا بارزانی وپلانەکانیان بۆ سەر کوردستان.

پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئەو بێرێزیکردنە بە کەسایەتی شۆرشگێری کورد مەلا موستەفا بارزانی ومێژووی کورد و تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات

ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەمەڕ بێڕیزیکردنی کاناڵی خەبەری ئیران بە کەسایەتی نەتەوەیی کورد مەلا موستەفا بارزانی وپلانەکانیان بۆ سەر کوردستان.

کوردستانی وڵاتداگیرا: خەڵکی خەباتیگیرێ ڕێگای سەربەخۆیی کوردستان.

دیسانەوە دوژمنان وداگیرکەرانی کوردستان وەک پێشەی هەمیشەییان ڕق وکێنەو بێزاری خۆیان بەرامبەر بە مێژوو کەساییەتییە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان پێشاندایەوە.
چەند رۆژ پێس کاناڵی هەوڵی ئێران ( شبکە خبر) بە ناڕەوا و لە کۆمینتارێکی تایبەتی دروستکراوی خۆیان بە دژی کورد، هێرشی ناڕەوایان کردە سەر جوڵانەوەکانی باشوری کوردستان و جەنەڕاڵی ناسراوی مێژووی کورد مەلا موستەفا بارزانی.

هاوڵاتیانی خۆشەویست.
ئەوە یەکەمجار نییە و ئاخرین جاریش نابێت کە کۆماری ئیسلامی ئێران وێرای قەتڵ و عامی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەر دەوام لە پلاندایە بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی کوردستانی مەزن.
هەر چەند مانگ پێش بوو کە هەوڵی شێواندنی مێژووی کوردی دەداو دەیەویست ناکۆکی لە نێۆ لایەنەکانی هەرێم دروست بکات، بەڵام بە خۆشییەوەو بە هۆشیاری کوردستانیانی باشور ئەو پلانە پوچەڵکرایەوە. لە حەوتووی ڕابورد بەڵگەیەکی نهێنی عەلی خامنەیی بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێم و ئەنجامدانی چەند کردەوەیەکی تروریستی لەو ناوچەکانی لە ڕێگەی باڵی دەرەوەی سوپای پاسداران (سوپای قودس)، و هەروەها لە رێگەی بە ناو کۆمپانیا بازرگانیەکانیانەوە لە هەرێمی کوردستان بە ناردنی١٥٠  کەسی ئامادە بۆ خۆتەقاندنەوە ئاشکراکرا. لە لایەکی دیکەشەوە تۆپبارانی بەردەوامی کۆێستان نشینانی کورد وسووتاندنی باخ و دارستانەکانی کوردستان، سەلماندنی پلانی ئاشکرای مەبەستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.

پارتی سەربەستیی کوردستان بە تووندی ئەو بێرێزیکردنە بە کەسایەتی شۆرشگێری کورد مەلا موستەفا بارزانی ومێژووی کورد و تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکات. هاوکات داوا لەگشت پارت و لایەن ودەزگا ئاسایشییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، کە ڕێگای تووند وتۆڵتربگرنە بەر لە کردنەوەی کۆمپانیایی ئێرانی و هاتوچۆی دیکەی ئێرانییەکان بە بیانووی کاری دیپلوماتی بۆ ناو هەرێمی کوردستان.

هەروەها داوا لە گشت هاوڵاتییەکی کوردستانی دەکەین کە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵاتەکەمان و بەرەنگاربوونەوە و پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی نەیارانی کورد، لە هەر جۆرە جمووجۆڵێکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر هەر بەش و ناوچەیەکی کوردستان، لایەنی کوردی ڵیئاگادار بکەنەوە.

هەر شەکاوە بێت خەبات بۆ کوردستانێکی ئازاد ودێمۆکرات و سەربەخۆ.
یەکدەنگی ویەکێتی و تەبایی تەنیا زامنی سەرکەوتنمانە.

سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٨ ی ڕەزبەری ٢٧١٠  ی کوردی - ٢٠ /١٠ /٢٠ ١٠  ی زاینی.
[email protected] www.psk2006.org

2010-10-20 16:41:52

15 ساڵ و 4 مانگ و 10 کاتژمێر و 52 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©