بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان چڕ‌وپڕ و تۆمکه‌تر بن، بڕیار درا لێژنه‌یه‌ک دروست کرێ و له هه‌ر حیزب و رێکخراوێک که‌سێک تێیدا به‌شدار بێ. هه‌روه‌ها چه‌ند بڕیاری نێوخۆیی دیکه‌ش دران
کۆبوونه‌وه‌ی 9 حیزب و رێکخراوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سو‌ئێد

له رۆژی 17 ی ئۆکتۆبری 2010، به له‌به‌رچاوگرتینی بارودۆخی ئاڵۆزی ئێران و ناوچه‌که، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فره‌لایه‌ن له‌سه‌ر درێژه‌دانی هه‌وڵی لێکنزیکبوونه‌وه‌ی پتری حیزب و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ئا. بێ. ئێفی ستۆکهۆڵم به میواندارییه‌تی کۆمه‌ڵه- پارتی سوسیالدێموکراتی کوردستان، گیرا.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه - که چواره‌مین دانیشتنی زۆربه‌ی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه بوو.-، باس له پێویستی هاوکاری به‌رده‌وام کرا و بۆ کارامه بوونی زیاتر چه‌ند پێشنیاری جیاواز له لایه‌ن به‌شداربوان هاته ئاراوه. بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان چڕ‌وپڕ و تۆمکه‌تر بن، بڕیار درا لێژنه‌یه‌ک دروست کرێ و له هه‌ر حیزب و رێکخراوێک که‌سێک تێیدا به‌شدار بێ. هه‌روه‌ها چه‌ند بڕیاری نێوخۆیی دیکه‌ش دران، که کاریگه‌ریان له‌سه‌ر چالاکییه‌کانی داهاتوو ده‌بێ.
به‌شدارانی کۆبوونه‌وکه بریتی بوون له:
1- پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
2- حیزبی دێموکڕاتی کوردستان- له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
3- کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان “ سو‌ئێد
4- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
5- جونبشی دێموکڕاتیکی یارسان (جدی)
6- رێکخراوی خه‌بات ی شۆڕشگێڕی کوردستان
7- کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کورد- ئورووپا
8- پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان
9- کۆمه‌ڵه- پارتی سوسیالدێموکڕاتی کوردستان
2010/10/21