ساڵێک به‌سه‌ر کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پارتێکی به ته‌مه‌ن گه‌نج و به کادیری گه‌نج و به بیر و هزری گه‌نجانه.
هاشم موحه‌ممه‌دی
هه‌ر چوارپارچه ی کوردستان. دیتمان که په‌یامی پیرۆزبایی پارتی دیمۆکراتی ئه‌مریکا و پیرۆزبایی ده‌یان پارتی ئوروپای بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه نێردرابووه، که به‌شداری و حزوری سه‌رۆکی چه‌ند حیزبێکی نۆرویژی بۆ کۆنگره‌ی یه‌که‌می ئه‌م پارته‌ش ببووه جێگای سه‌رنجی زۆربه‌ی میوانه‌کان. هاوکات نۆێنه‌رو سه‌رۆکی پارته سیاسییه‌کانی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌کانی دیکه‌ی ئێران له‌و کۆنگره‌دا به‌شدارییان هه‌بوو
ساڵێک به‌سه‌ر کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پارتێکی به ته‌مه‌ن گه‌نج و به کادیری گه‌نج و به بیر و هزری گه‌نجانه.
هاشم موحه‌ممه‌دی/ له رۆژهه‌ڵاتته‌یمس وه‌رگیراوه
کاتێک کە چینە ئەکتیڤ و چالاکەکانی بەشدار لە گەشەسەندی هەر کۆمەڵگایەک لە پێناو پێشخستنی کۆمەڵەکەیانەوە لە گەڵ هنێدێک موشکلی ژێخانی و بنەڕەتی ڕوبەڕو دەبن کە کاریگەری لە سەر تەیف و چینە جیاوازەکان دادەنێت، وبەربەستێک لە سەر ڕێی چینەکانیتر پێکدەهێنێت کە لەوانیە سەربە نەتەوەیەکیتر بن و لە ئاکامدا ئاڵوگۆڕەکان بە قازانجی چینێکیتر دەشکێتەوە کە خۆیان داسەپاندوو بە سەر کۆمەڵەکەدا.
لە کات وساتێکی ئاوادا ئەو لایەنە تێکۆشەر وخەباتگێڕانە کە لە گۆڕەپاندا بونیان هەیە و لە گەڵ ئاڵوگۆڕە ناجێگیرەکاندا پێکنایەن و لە دژایەتی کردنی یەکدان لە بەر هۆکار گەلی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابوری، هەوڵ بۆ پێکهێنانی حیزب، پارت یان گروپ و ڕێکخراوگەلێک دەدەن، کە لە مەڕ بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوریەکانیاندا وەگەڕیان بخەن و بە کاریان بهێنن بۆ زامنکردنی ئەو ماف و ویستانە کە ئەوان هەوڵ بۆ بە دەستهێنانیان دەدەن.
کورد و گەلی کوردیستانیش هەر وەک نەتەوە و کۆمەڵگاکانی دوونیا لە ڕێرەوی مێژوودا لە گەڵ کۆمەڵێک قەیرانی سیاسی، ئابوری وکۆمەڵایەتیدا بەرەوڕوو بووە کە بەشێک لەو قەیران وهەوراز ونشیوانە ئیستاشی لە گەڵدابێت بەسەر کۆمەڵگا ونەتەوەی کورددا زاڵە وگۆڕەپانە ئابوری، سیاسی وکۆمەڵایەتی وڵاته‌که‌مانی داگیرکردوە وسامانی ژێر زەوی وکانگای ئاسن وزێڕ وبەردە بەنرخەکانی وهەروەها بەرهەمە خۆماڵیەکانی ئەم وڵاتەیان خستووەتە ژێر ڕکێف و دەسەڵاتی خۆیان.
ئەگەر ئاوڕێک لە ڕابردوو و مێژووی گەلەکە مان بدەینەوە ئەوا گەلێک لەو کارەسات و هەوراز و نیشوانە کە لە سەر ڕێی نەتەوەکەمان بووە و بە سەر کۆمەڵگاکەمان هاتووە دەبینین، هەروەها ئەو لە خۆبردووی و خەبات و تێکۆشانە کە لە لایەن ڕۆڵە بەنرخەکانی گەلەکەمان خوڵقێنراوە بۆمان دەردەکەوێت کە دەتوانی قامک لە سەر شۆڕشەکانی شێخ سەعیدی پیران، شێخ مەحمەدی نەمر، شێخ عەبیدووڵای نەهری، شۆڕشەکانی بابان و شێخ موحەممەدی ڕەواندز و لە هەمو گرنگتر پێکهێنانی کۆماری کوردستان لە سەر دەستی پێشەوا قازی مەحەممەد و دەیان و سەدان شۆڕش و بزوتنەوەیتر کە بۆ ڕزگاری گەل و نیشتیمان هەنگاوی مەزن و گەورەیان هەڵهێناوەتەوە و لەو ڕێگایە دا سەربەرزانە سەریان ناوەتەوە و قۆناغ بە قۆناغ و هەنگاو بە هەنگاو ئەو ڕێگا پڕ لە هەورازیان بڕیوە تا بە ئەمڕۆیان گەیاندووە.
لێرەدا هەوڵ دەدەم کە باسەکەم بهێنمە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو هەلومەرجە ناسکە سیاسیەی کە تێدا تێپەڕ دەبێت:
ئەمڕۆ کۆمەڵێک پارت و ڕێکخراوی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا چالاک و ئەکتیڤن، کە بەشێکیان لە خەباتی چەکداری دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداریان کردووە، و ساڵانێک لە بەرامبەر ئەم ڕژیمە دیکتاتور و فاشیستە به‌ره‌نگاریانکردووە. لە ڕاستیدا ئەوەی کە بۆ من و زۆربەی هەرە زۆری کۆمەڵانی خەڵک جێگای داخە ئەوەیە کە لەم قۆناغەدا کە پرسی سیاسی نەتەوایەتی کورد زۆرتر قوڵ بووەتەوە، و دژبەرانی ئەم پرسە بە جیا لە کۆماری ئیسلامی لە نێو هێزە ئۆپۆزیسیۆنە فارسەکانی دەرەوەی ئێرانیشدا دەبینرێت، تاکوو ئیستا بە ناو ڕۆشنبیرە پێشکەوتووخوازەکانی فارس لە چەندین شوێنی جیاجیادا دژایەتی خۆیانیان بۆ چارەسەری پرسی کورد لە چوارچێوەی مافی نەتەوایەتیدا دەربڕیوه. و لە ماوەی دەسەڵاتی کۆماری دڕندە و فاشیستی فارس‌دا کە بە شێوەی دڕندانە سەرکوتی خەڵکی کوردستانی کردووە و سەدان و هه‌زاران لە ڕۆڵەکانی ئەم گەلە به‌ندکراون و به تاوانی داوای مافی نه‌ته‌وه‌وایەتی، دیموکراسی، ئازادی و خستنە مەترسی بەرژەوەندییەکانی فاشیسمی فارس و وەلایەتی فەقیە" له سێداردراون. لە لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بە سیاسەتی بڵاوکردنەوەی مەوادی موخەدر ونەخۆشی جۆراوجۆر بۆ تێکدانی که‌سایه‌تی کوردستانیان، وهەوڵ بۆ لەبەین بردن و ئاسمیلەکردن وتێکدانی زمان، کەلتور و ڕەسەنی نەتەوایەتیمان هه‌روا به‌رده‌وامه. هیچکات ڕێکخراو وپارت ولایەنە سیاسیە فارسیه‌کان دژایەتی ئەو سیاسەتەی کۆماری ئیسلامیان نەکردووە و بە شێوەیەکیش پشتیوانیان لەو سیاسەتە کردووە.
ئەگەر ماوەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە بەر چاوی خۆماندا بهێنینەوە و ئاوڕێک لە لاپەڕە ڕەشەکانی دەسەڵاتدارێتی کۆماری فاشیستی فارس بدەینەوە، ئەوا زۆر بە باشی بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە بۆ یەک جاریش ئۆپۆزیسیۆنی فارس یەک بەیاننامە یان دژ بە سەرکوتی خەڵکی کوردستان بڵاو نەکردووەتەوە و بە هیچ جۆرێک ناڕەزایەتی لە مەڕ سیاسەتی داپڵۆسینی کۆماری ئیسلامی دەرنەبڕیوە و لە ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنەکانی ئەم گرووپ و پارتانەش باس لەسێدارەدانی ڕ٠¶ڵەکانی کورد نەکراوە، کەچی پارتە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات بە جیا لە یەکتر پێوەندیەکی پان وبەرین وبتەویان لە گەڵ ئەم پارتانەدا پێکهێناوە، و فەلسەفەی ئەم پێکهاتنیشە لە سەرگەورەیی نەتەوەی فارسە بەبێ لە بەرچاوگرتنی بەرژەوەندی نەتەوایەتی، پارتە کوردیەکان لە جێی ئەوەدا کە دەبێت هەوڵ بۆ پێکهاتنی بەرەیەکی کوردستانی بدەن بۆ یەکخستنەوەی ماڵ و هێزی کورد، لە جێگای ئەوە کە دەبێت بە دانانی بەرنامە لە تیڤیەکانیانەوە بۆ ئەو پارت و ڕێکخراوە کوردیانە کە کار بۆ بڵاو کردنەوەی بیر و هزری نەتەوایەتی دەکەن و یان بە دانانی بەرنامەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و نیشتیمانی هەست و سۆزی نەتەوایەتی لە نێو دڵی خەڵکدا گەشە پێبدەن، بە بەرنامەی بە پێز وجوان خاک ونیشتیمان، زمان و کەلتور شیرین بکەن و بڕازێننەوە، نەک بە هێنانی کۆمەڵێک فارسی بەرچاو تەنگ لە سەر کاناڵی تیڤیەکانیان و بە بڵاو کردنەوەی هەمان سیاسەتی فاشیستی فارسیزم کە فەلسەفەی ئەوە سیاسەتەیە کە کۆماری ئیسلامی لە نێو مێشکی بەشێک لە خەڵکی کورددا چەقاندووێتی و دایسەپاندووە درێژە پێبدەدەن.
بەڕێوەبەری بەرنامەی تەلەفیزیۆن و ڕادیۆ یان ڕۆژنامە و گۆڤار دەبێت لەو کەسانە بن کە گوتارەکانیان لە خزمت بەرژەوەنی کورد دایە وە دەبێت لە کادیرە سیاسیەکانی هەر پارت و ڕێکخراوێک بن کە دڵسۆزی بۆ گەل و نیشتیمان بنوێنن و شارەزای سیاسەت و بەرنامە و پڕۆگرامی سیاسی ئەو پارتانە بن، ئەگەر لە یەکێ لەو بێژەر و بەڕێوەبەرە فارسانە یان لە یەکێ لە مێوانانە کە بانگهێشت دەکرێن بۆ ئەو کاناڵانە بپرسین کە ئایا باوەڕت بە سەربەخۆی و پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی هەیە ، بێگومان دەڵێت نا.
لە هەموو ئەو خاڵانەی کە باسم کرد خرابتر ئەوەیە کە پارتە کوردیەکان توشی کەرتبون و لەتبون بونەتەوە، بەڵام دەتوانین گەشبینانە چاو لە جیابونەوە و ئینشعابەکان بکەین و بە بوونی دەنگ و ڕەنگی جیاواز سەیری بکەین هەر چەند کەوا نییە، بەڵام ئەوەی کە خرابتر ئەمەیە ئەم پارتانە کە لە گەڵ یەکدیدا دیالۆگوگفتوگۆ ناکەن و لە هەر کۆبونەوە و کۆنفرانسێکدا کە یەکێ لە کەرتەکان دیار بێت ئەوی تریان بەشداری ناکات و کۆڕ و کۆبونەوەکە بەجێدەهێڵیت، بەڵام لە گەڵ لایەنێکدا کە باوەڕی بە بوونی کورد وەک نەتەوە نییە و دەیان جیاوازی ئیۆلۆژیکی، سیاسی و ئیستراتیژیکیان پێکەوە هەیە دانشتن دەکات و گفتوگۆ سازدەکەن.
لێرەدا ده‌چمه سه‌ر دروستبوونی پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی که زۆر پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی به‌شێک له‌و لایه‌نانه ساسه‌ت ده‌کات و قورساییکی به‌رچاو به ڕه‌سه‌نایه‌تی ئه‌م نه‌ته‌وه خاکداگیرکراوه ده‌دات و پێێ وایه که کورد نابێت چیدیکه چاوه‌روانی پێدانی ماف بێت له لایەن فارسە ناسیۆنالیستە بەرچاوتەنگە- ئێرانییه‌کان. بۆچونێک هەیە دەڵێت ماف دەسێنرێت، ماف نادرێت. وە ئەگەر چاو لە هەستی نەتەوایەتی نەتەوە ژێر دەستەکانی ئێران بکەین، ئەوا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە دوارۆژی ئێران به ده‌ست فارسه‌وه نییه‌و نامێنێت و ئێران پارچە پارچە دەبێت.
هەر وەک زۆربه‌ی کوردستانیان ئاگادارن که پارتی سەربەستیی کوردستان لە کات و ساتێکدا دامه‌زاندنی خۆی ڕاگه‌یاند، که دابڕان و لەتبونی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دڵ‌سارد بونەوەی لاوان و پرش‌وبڵاو بوونەوەی بەشیکی زۆر لە ئەندام ولایەنگرانی ئەو پارتانە هاته ئاراوه. پسک وەک پێویستێکی مێژووی و نەتەوەی لە سەر دەستی کۆمەڵێک لاوی نیشتیمانپەروەر پێکهات و لە دایکبونی خۆی ڕاگەیاند. پارتی سەربەستیی کوردستان له سه‌ردەمێکی نوێ‌دا وبه ئیدەیه‌کی نوێش هاتووەته گۆرەپانی خه‌باتی سیاسی له رۆژهه‌لاتی کوردستان. پسک له‌و پێوەندییه‌دا دەبێت هه‌وڵبدات بۆچارەسه‌رکردنی پرسی سیاسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌ڵته‌رناتێڤێکی باش بێت وبتوانێت فەلسەفەی پرسی کورد به‌رەو چارەسه‌رییه‌کی بنه‌ڕەتی ببات، هه‌رروەها دەبێت ئەو پەڕی هه‌وڵ وهێزی خۆی زیاتر بخاتە گەڕ بۆ بڵاو کردنەوەی هزر وبیر نەتەوایەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، که شاراوه نیه به دامه‌زراندی ئه‌م پارته بیری نه‌ته‌وه‌یی زۆر چه‌که‌ره‌ی کرد‌و زۆر لایه‌نی دیکه‌ی کوردستانیش به خۆیانداچوونه‌وه.
به بڵاوپێکردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی وبەهێزکردنی ئەو بیرە لە نێو دڵ ومێشکی گەلەکەماندا ڕێگا لە ئاسمیلەکردنی نەتەوەکەمان دەگردرێت ولاوان زیاتر له و جیاوازییە چینایه‌تیانەی کە داگیرکه‌ران سەپاندووێتیانە بە سەر کۆمەڵگاکەماندا هۆشیار ده‌کاته‌وه. بە خۆشییەوە پارتی سەربەستیی کوردستان لەم بوارەدا هەنگاوی باشی هەڵهێناوەتەوە و وەک پارتێکی ئەکتیڤ و چالاک خۆی ناساندووە کە لە لایەن زۆربەی پارت و ڕێکخراوە ئەورووپیەکاندا پێشوازی باشی لێکراوە وناسراوە، ئەوەش به‌شێکی بۆ خەبات وتێکۆشانی سەرکردایەتی پسک وسیاسه‌تی ژیرانه‌ی سەرۆکی گشتی ئەم پارتە بەڕێزعارف باوەجانی دەگەڕێتەوە. هەر وەک ئاگادارن کە تەمەنی ئەم پارتە واته پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێنج ساڵ تێپەڕنابێت کە چەندین دەسکەوتی سیاسی و نەتەوەی بەدەستهێناوە. ئه‌م پارته ساڵێک پێش کونگرەی یەکەمی خۆی لە ١٣/١١/٢٠ ٠ ٩ و لە ژێرناوی (کۆنگره‌ی به‌ره‌وسه‌ربه خۆکردنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ست)، لەو کونگرەیەدا سه‌ره‌رای ته‌مه‌نی که‌می و وێرای به‌شداری ده‌یان پارت ولایه‌نی هه‌ر چوارپارچه ی کوردستان. دیتمان که په‌یامی پیرۆزبایی پارتی دیمۆکراتی ئه‌مریکا و پیرۆزبایی ده‌یان پارتی ئوروپای بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه نێردرابووه، که به‌شداری و حزوری سه‌رۆکی چه‌ند حیزبێکی نۆرویژی بۆ کۆنگره‌ی یه‌که‌می ئه‌م پارته‌ش ببووه جێگای سه‌رنجی زۆربه‌ی میوانه‌کان. هاوکات نۆێنه‌رو سه‌رۆکی پارته سیاسییه‌کانی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌کانی دیکه‌ی ئێران له‌و کۆنگره‌دا به‌شدارییان هه‌بوو. به راستی و دوور له" مباله‌غه" ئه‌م کۆنگره‌یه زۆر جیاوازبوو له کۆنگره‌ی پارته‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. که زۆرجاریش ئه‌و بۆچونه‌ش له‌زۆر میوانی به‌شداری کۆنگره بیسراوه. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که پارتێکی به سیاسه‌ت گه‌نج وبه‌ته‌مه‌ن گه‌نج و به‌کادیری گه‌نجه‌وه چۆن توانیوێتی له‌و ماوه کورته‌دا سه‌رنجی ئه‌و لایه‌نه کوردستانی وجیهانیانه بۆ خۆی ڕاکێشێت. لە هەموو گرنگتر ئەوەیە کە لەو کۆنگره‌دا چەند بڕیارێکی گرنگی چاره‌نووسساز به دۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دران، وچەندین بەندومادە لەبەرنامە وئەساسنامەدا جێگیرکران کە لەنێو پڕۆگرامی لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا بەدیناکرێن. بەشێک لەم بەند و مادانە دەبنە فەلسەفەی پێکهاتنی چەمکی دەوڵەت-نەتەوە لە سەر ئەساسی خەباتی نەتەوایەتی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی لە کوردستاندا.
لێرەدا هەوڵ دەدەم کە بە کورتی ئیشارە بە هندێک لەو بەند و مادانە بکەم کە لە فەلسەفەی پێکهاتنی کونگرە دا دەوری کارامەیان گێڕاوە:
١- یەکێ لەو خاڵانە کە لە کونگرەدا چەسپاو تەکیدی لە سەر کرایەوە ئەوە بوو کە کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ کات خه‌ڵکی ئێران نه‌بووه‌و ناشبێت و به وته‌ی ئێرانی کۆنی باستانیش فریوناخوات. بەڵکو کورد وەک نەتەوەیەکی ژێردەست کە لەلایەن حکومه‌تە فاشیستەکانی فارسەوە داگیرکراوە و بووەتە یاری و لە گەمە سیاسیەکانی گروپ ولایەنە فارسی زمانەکەنەوە کایه‌ی پێدەکرێت، و لەم بازنه‌یەشدا کۆمەڵێک پارت و ڕێکخراوی کوردی بەشدارن. پسک ئەو مێژووە ڕەد دکاتەوە پێی وایە کە کورد هیچ پێوەندییەکی بە مێژوو ڕابردووی ئێرانەوە نییە، بەڵکو ئەگەر پێوەندیەکیشی هەبێت بە زۆر بووە کە لە ژێر ڕکێف و دەسەڵاتی فاشیسمی فارس‌دا ماوەتەوە، ومێژووی سیاسی کورد وکۆماری کوردستان وئەو ڕاپەڕین و بزوتنەوە کوردیانەی کە لە کوردستاندا پێکهاتوون لە سەر بنەمای ئەو داگیرکردنە بووە، و هەوڵیان بۆ ڕزگاری کورد لە ژێر دەستی داگیرکەران داوە و هەر وەک باسم کردم مێژوویش شاهیدی ئەو ڕاستییە کە کورد بە زۆر لکێندراوە بە فارس و ئێرانەوە. بەڵام ئیستا کۆمەڵە کەس و لایەنێک پێدا بوونە کە لە ژێر کاریگەری کەلتور وزمان وخوێندن لە ئێرانێ‌دا باوەڕیان وایە کەکورد بەشێکە لەو ڕابردووە کەفارس تێیدا دەسەڵاتدار بووە وکوردی پێکوژراوە وبزوتنەوە کوردیەکانی پێتێکدراوە، ئەوەش لە ژێر کەلتور وسیستمی له‌به‌یندانی فارسدابووە کە بەوشێوەیە بیر دەکەنەوە و لە ماوەیەکی کورت‌دا هەست بەو هەڵە دەکەن و چاوەڕوانی ئەوە هەم کە بگەڕێنەوە سەر ڕێبازی نەتەوەی. هه‌روه‌ها خاڵێکی دیکه‌ی گرنگی ئه‌م پارته‌ش له کۆنگره‌دا په‌سه‌ندکرا که ده‌بێت هه‌میشه له بانگه‌واز وبه‌یاننامه‌کانی پسک وشه‌ی خه‌ڵکی وڵاتداگیرکراوی به‌کار بهێنرێت، که له ماوه‌ی نزیک به پێنج ساڵ وه‌ک تاکه لایه‌نێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌یان به کارهێناوه، ئه‌وه‌ش هه‌میشه شێوه هاندانێک بووه بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی وڵاتی دارگیراومان.
٢- خەڵکی کورد بە لەبەر چاو گرتنی مافی نەتەوەکان، مافەکانی مرۆڤ، لە سەر ئەساسی زمانی جیاواز، کەلتور، سیپاڵ و به‌رگ و مێژووی هاوبەش بڕیار لە سەر چارەنوسی سیاسی خۆی دەدات، و هیچ نەتەوە و گروپ میللەتێک ناتوانن ڕێ لەو بریارەی خەڵکی کوردستان بگرێت و خۆی به خاوه‌نی خه‌ڵک و خاکی کوردستان بزانێت.
٣- پسک بە لە بەرچاو گرتنی هەلومەرجی سیاسی پارچە داگیرکراوەکانی کوردستان پشتیوان و هاوکاری ئەو بەشانەیتری کوردستان دەبێت، و باوەڕی وایە کە دەبێت هەمو پارت و ڕێکخراوە کوردیەکان پێوەندی بتەویان لەگەڵ یەکدا هەبێت، سەبارەت بەپرسە جیاوازەکان وپرسی سیاسی کورد لەگەڵ یەکدیدا دیالۆگ وگفتوگۆ سازکەن وخاڵە هاوبەشەکان بکەنە پردی پەیوەندی وسەرکەوتنی کورد لەهەمو پارچەکان.
٤- کونگرەی پارتی سەربەستیی کوردستان لە گەڵ ئەوەدا کە پشتیوانی دەکات لەو دەسکەوتانەی کورد کە لە باشوری کوردستان بەدیهێنراون، باوەڕیشی وایە کە دەبێت حیزب و ڕێکخراوەکانی پارچەکانیدی کوردستان دەستەوەستان ڕانەوەستن و خەبات و تێکۆشانی خۆیان لە پێناو دەستەبەرکردنی ئازادی و مافی نەتەوایەتی هەوڵ بۆ دەرباز کردنی کورد لە ژێر دەسەڵاتی ڕژیمە فاشیست و دیکتاتۆرەکان بدەن.
٥- کونگروی پسک داوای لە هەموو وڵاتە پێشکەوتووخوازەکان و گروپگەلی پارێزەری مافی مرۆڤ و سازمانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕۆژئاوا کرد: کە تەنیا لە مەڕ پرسی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی چاوترسێن نەکەن، بەڵکو هەلومەرجی کورد و ئەو سەرکوت و کوشتارە کە لە ئێران‌دا دژ بە کورد دەکرێت لە بەر چاو بگرن و کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە ئەم پرسەش مەحکوم بکەن.
٦- کونگرەی پسک داوای لە هەموو پارت و ڕێکخراوە کوردیەکانی بەشدار لە گۆڕەپانی خەبات سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد، کە خاڵە هاوبەشەکان بکەنە دەسپێکی پێکهاتن وبەرنامە داڕشتن بۆپێکهێنانی بەرەی کوردستانی وکورتکردنەوەی دەستی کۆماری ئیسلامی لەسەرکوتی بێبەزەییانەی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. هەروەها پسک داوای کرد لە هەموو پارتە کوردیەکانی ڕۆژهەڵات کە بەبێ لە بەرچاو گرتنی جیاوازی ئیدۆلۆژیکی پەرلەمانکی نەتەوەی لە تاراوگە دامەزرێنن و هەوڵ بۆ پێکهاتنی پلاتفۆڕمێکی سیاسی بدەن کە لە کاتی ڕۆخانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسەڵاتی سیاسی لە ڕۆژهەڵات بەدەستەوە بگرێت، و ڕێگر بێت لە پێکهێنانی هەر ئاژاوە و هەرجومەرجێک کە دۆخی کوردستان بەرەوە ئاقارێکی خرابدا بەرێت. لەو پێوەندیەشدا پارتی سەربەستیی کوردستان هاوکار و بەشداری هەر پلان و پرۆگرامێک دەبێت کە خزمەت بەرژەوەندیەکانی نەتەوەی کورد لە کوردستاندا بکات.
٧- کونگرەی پسک سەرکردایەتی پارتی سەربەستی کوردستانی ڕاسپاردووە کە دەستی دۆستایەتی بۆ نەتەوە ژێر دەستەکانی ئێران ڕابکێشێت، و لەو پێوەندییەدا ئەوەی کە بە قازانج و بەرژەوەندی نەتەوەی کورد دەشکێتەوە و دەبێتە هۆی دەستکورتی کۆماری ئیسلامی بقۆزێتەوە، وداوایان لێدەکات کە خۆیان لە سیاسەتی وڵاتانی‌تر دوور بگرن کە دەبێتە هۆی ئاژاوەگێڕی، وە بە هێنانی بەڵگە و دیکۆمێنتی مێژوویی و سازکردنی دیالۆگ وگفتوگۆ کێشە جوگرافیایەکانی هاوسنووریان له‌گه‌ڵ کوردستان چارەسەر بکەن.
٨- کونگرەی پسک و تنەوەی وانە بە زمانی فارسی لە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە توندی ڕەد کردەوە وئیدانەی ئەو سیاستە دواکەوتووه‌ی ڕێژیمی ئێرانی کرد کە دەبێتە هۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئاسیمیلاسیۆن لە کوردستان. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا داوای لە خەڵکی کوردستان کرد کە پەرە بە زمان و کەلتوری کوردی بدەن. لە هەموو گرنگتر بۆ ئێمەی کورد زمانە، زمان ناسنامەی نەتەوەی کوردە وئەوە زمانی زگماکییە کە نەتەوەکەمان لە میللەتانی تر جیا دەکاتەوە.
٩- کونگرەی پسک، بڵاوکردنەوەی مەوادی موخەدر بە سیاسەتی کۆماری ئیسلامی دەزانێت و پێی وایە کە کۆماری ئیسلامی دەیهەوێت کۆمەڵگای کۆردستان بە مەوادی موخەدر ئالودە بکات و لەو ڕێگایەوە کۆمەڵەکەمان توشی تێڕمانی ئابوری، کەلتوری و سیاسی بکات. چونکە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر دەم کۆمەڵێکی زیندوو و چالاکبوونە لە گۆڕەپانی سیاسی ئێران‌دا و دژایەتی سیاسەتەکانی ئەم ڕژیمەیان کردوه‌و ده‌یکه‌ن. یەکێ لە هۆیەکانیتیریش ئەمەیە کەکۆمەڵگای ئێمە زۆربەی لاوان پێکی دەهێنن، و لاویش هه‌میشه وه‌ک ئه‌کتیڤ ترین پێکهاته‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه خۆی پێناسه ده‌کات و ملکەچی سیاسەتەکانی ئەم کۆمارە چڵکنە نابێت.
١٠ - کونگرەی پسک سەرکردایتی ڕاسپارد کە هەوڵ بۆ دابینکردنی بۆجه‌یەک بدەن کە بتوانرێت کەسانی پسپۆڕ و شارەزا کۆبکەنەوە بۆ درووست‌کردنی نەقشەیەکی زانستی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان .
١١- دواین خاڵ ئەمەیە کە دەمهەوێت ئیشارەی پێبکەم، له ماده‌ی 15 ی به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتی کە به تێکرای ده‌نگی به‌شدارانی کۆنگره په‌سه‌ندکرا تایبه تبوو به به‌شداری ژنان له سه‌رکردایه‌تی پسک، له‌و ماده‌دا زۆر ئاسانکاری بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی ژنان ده‌کات، ئه‌وه‌ش له نێۆ حیزبه‌کوردیەکاندازۆر ده‌گمه‌نه. بەو هیوایە کە توانیبێتم لە ساڵڕۆی پێکهاتنی کونگرەی پارتی سەربەستیی کوردستاندا ئاوڕێکی کورتم لەو بڕیارەکانیدا بێتەوە.
2010-11-10 09:55:35
15 ساڵ و 3 مانگ و 17 کاتژمێر و 41 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان