به ناوی خۆم و گشت ئه‌ندامان و هاوبیرانمان له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌ی به‌ڕێزتان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌که‌م
زۆربه‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری ئێراق
سڵاو وڕێز.

به خۆشحاڵێیه‌وه هه‌واڵی به سه‌رۆک هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ڕێزتان وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئێراق مان پێگه‌یشت.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش وه‌ک هه‌واڵه‌که‌ی پێنج ساڵ پێش هه‌موومانی شاد کرد.
به ناوی خۆم و گشت ئه‌ندامان و هاوبیرانمان له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌ی به‌ڕێزتان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌که‌م.
زۆر شادمانین که گه‌له‌که‌مان خاوه‌نی که‌سایه‌تیه‌کی نێۆده‌وڵه‌تی وه‌ک به‌ڕێزتانه. که وه‌ک که‌سێکی شیاو دوو جار بۆ ئه‌و پۆسته گرنگه هه‌ڵبژێردرایته‌وه.
هیواخوازین له کاره‌کانی ئه‌م چوار ساڵه‌ی دیکه‌تان به سه‌رکه‌وتوویی و سه‌لامه‌تی تێپه‌ر بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ ڕێز و پیرۆزبایی دووباره‌مان
عارف باوه‌جانی / سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
هه‌ینی 21 سه‌رماوه‌زی 2710 ی کوردی. 12/11/2010 ی زاینی.