رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پێناسه‌یه‌کی کورتی. دیمۆگرافیایی، سه‌رژمێر، پاریزگاکان، داهاته‌کانی ئابوری، پێکهاته‌کانی ئاینی کولتوری و زاراوه‌ییە
سیمیناری به‌ڕێز عارف باوه‌جانی له هیلسه‌نکی به سه‌رکه‌وتووییی به‌ڕێوه چوو.
رۆژی پێنجشه‌ممه 20ی سه‌رماوه‌زی 2710 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 11-11-2010 ی
زاینی، له هۆڵی ڕۆشنبیری هێلسه‌نکی پایته‌ختی فینله‌ندا، له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی کوردی فینله‌ندی، سمیینارێک بۆ به‌رێزان عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و دوکتۆرکریستینا کۆێڤۆنین لێکۆڵه‌ر و نووسه‌ری فینله‌ندی، که بۆ خۆی مامۆستای زانکۆی سلێمانیه له باشوری کوردستان و خاوه‌نی ده‌یان په‌رتووک و وتاره له سه‌ر کورد به زمانه‌کانی فینله‌ندی و ئینگلیزی به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای سمیناره‌که به‌سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستیپێکرد، به دوای ئه‌وه‌شدا له‌لایه‌ن کاک سه‌باح عه‌بباس به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی کورد فینله‌ندی، دوکۆمێنتێک له‌سه‌ر ژیانی سیاسی وخه‌باتی به‌رێزعارف باوه‌جانی به زمانه‌کانی کوردی و فینله‌ندی پێشاندرا.
له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سیمینار بانگهێشتنی خانمی دوکتۆر کریستینا کرا که بابه‌ته‌که‌ی پێشکه‌ش بکات. ناوبراو وێرای چه‌ند خوله‌کێک ئاخاوتن، ڕایگه‌یان که ئه‌و پێێ خۆشه له پاشماوه‌ی کاته‌که‌ی خۆی ته‌رخان بکات بۆ کاک عارف باوه‌جانی.
پاشان کاک عارف باوه‌جانی وێرای به خێرهاتنی به‌شدارانی کورد و فینله‌ندی بۆ ئه‌م کۆڕه، به‌ڕێزیان باسه‌که‌یان به شێوه‌ی خواره‌وه دابه‌شکرد.
1 - ئێرانی داگیرکه‌ر له سه‌دان ساڵه‌وه تا هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی ئێران.
2 - رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پێناسه‌یه‌کی کورتی. دیمۆگرافیایی، سه‌رژمێر، پاریزگاکان، داهاته‌کانی ئابوری، پێکهاته‌کانی ئاینی کولتوری و زاراوه‌یی هتد،،،. ناوبراو به‌و به‌ڵگانه‌وه ڕایگه‌یاند که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان باشترین سەرەوەت و سامانمان هەیە هەر لە ئه‌یوانی ئیلامەوە تا ماکۆی ورمێ کە دەتوانین بە باشی ژیانی خەڵکی کوردستانی پێ ببوژێنینەوە
3 - گرتنی به‌رده‌وام و سزای له سێداره‌دانی کوردانی ڕۆژهه‌ڵات، به بیانوو هێنانه‌وه‌ی نا ڕاست ودوور له یاسای جیهانی.
4 - موخه‌ده‌راتکردنی گه‌نجه‌کانی کورد، زیانه‌کانی ئه‌و کاره، وه‌ک تێکدانی که‌سایه‌تی، که بۆ نموونه له ڕێگه‌ی یه‌ک که‌سی ئاڵوده‌بووه‌وه تێکدانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری بنه‌ماڵه‌یه‌کی چه‌ند که‌سی لێده‌که‌وێته‌وه. جیابوونه‌وه‌ی ده‌یان ژن و مێرد و زۆر هۆکاری دیکه‌ی مه‌ترسیداری به شۆێندا دێت.
5 - ئاسیمیلاسێۆنکردنی زمان و فه‌رهه‌نگ و جل و به‌رگ. نموونه‌کان وه‌ک به مۆدێرنکردنی وشه فارسییه‌کان له نێۆ کۆڕ وکۆبوونه‌وه، له‌که‌دارکردنی وشه کوردییه‌کان، هه‌وڵی نه‌هێشتنی پۆشینی جل و به‌رگی کوردی کوردستانیان له ژیانی ڕۆژانه‌یان، که به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ و له ڕێگه‌ی که‌سانی به‌ناو ڕۆشنبیری تایبه‌ت به خۆیان.
6 - ناکۆکی نانه‌وه له نێۆ تایفه‌و ئایننه‌کان. نموونه‌کان وه‌ک هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی کێشه له نێوان کوردی سونی وکوردی شیعه، دروستکردنی کێشه له نێوان کوردی ئیسلام و کوردی یارسانی، ده‌یان جۆره پلانی دیکه بۆ تێکدانی یه‌کێتی ڕیزه‌کانی گه‌لی کورد.
7- دروستکردنی گروپی تونده‌ره‌وی ئاینیی و مه‌ترسییدار بۆ تێکدانی ڕه‌وشی ئاسایش وئارامی له کوردستان.
8- مێژووی جوڵانه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان. له سمکۆی سمایل ئاغاوه تا کۆمه‌ڵه‌ی ژکاف و کۆماری کوردستان و درێژه‌ی خه‌باته‌ه‌کان تا هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی ئێران.
9 - پرش و بڵاوی له نێۆ لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م سه‌رده‌مه‌دا. لێک‌دابران و هۆکاره‌کانی .
10- بیر له چاره‌سه‌ری لێکنزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه کوردستانییه‌کان.
11 “ مه‌ترسییه‌کانی دوارۆژ له کاتی گه‌رانه‌وه‌ی لایه‌نه کوردستانییه‌کان به بێ ئاماده‌یی، وه‌ک: مەترسی نەبوونی کۆدەنگی لە ئاست فرت و فێلێ ناشیونالیستە ئێرانییەکان،
مەترسی شەری براکوژی، مەترسی تاڵانی مڵک‌و ماڵی خەڵک وپێداویستییەکانی کاروباری حکومەت. تێکچوونی ئاسایش، دزە کردنی تروریستی و گروپی جۆراوجۆر بۆ ناو ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
دەستێوەردانی دام ودەزگا جاسوسیەکانی وڵاتانی دژە کورد.
مەترسی شپرزەیی ئابوری کە خەڵکەکەمان بەرەو هەژاری و نەدار ده‌بات.
ئاکامی برسێتی دیاره که کارەساتی به شۆێندا چاوەڕێ ده‌کرێت.
12 “ هه‌لومه‌رجی ئیستایی ئێران و به‌ره‌و کۆێ ده‌ڕوات، که له‌و باسه‌دا به‌ڕیزیان تیشکیان له‌سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی ناوخۆیی وده‌ره‌وه‌یی کۆماری ئیسلامی کرد، دووپاتی کرده‌وه که ده‌بێت کورد بۆ دواڕۆژی نه‌مانی ئه‌م رێژیمه خۆی ئاماده بکات.
13 “ باسێکی گشتی له سه‌ر شێوه‌ی خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، کۆسپ و ڕێگرییه‌کان، شێوه‌ی وڵامدانه‌وه بۆ کۆسپه‌کان، نموونه‌ی زیاد له نیو سه‌ده خه‌بات له پێناو مافی زۆر که‌متر له ویستی کورد و زیانه‌کانی، هاوکێشکردنی ئه‌و خه‌باتانه به سه‌ربه‌خۆیی که زیانی له‌وه زیاتر نه‌ده‌بوو. زۆر به وردی و زانستی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دوا.
14 - پێناسه‌یه‌کی کورت له سه‌ر پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، خه‌بات و ئامانجه‌کانی، هه‌ڵسه‌نگاندنی پێنجسال به سه‌ر ته‌مه‌نی دامه‌زراندنی.
15 “ له کۆی پرسیار و تێبینی به‌شداربووان زۆر بابه‌تی دیکه‌ی گرنگ له لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه تاوتۆیکرا.
شایانی باسه که له‌و سیمیناره‌دا به ده‌یانکه‌س له کوردستانیان و میوانانی فینله‌ندی ده‌ستخۆشیان له به‌ڕێز باوه‌جانی کرد و ڕایانگه‌یاند که له‌م سیمیناره‌دا زۆر شتی نۆیان وه‌رگرتووه، سیمیناره‌که‌یان به سیمینارێکی به که‌ڵک هه‌ڵسه‌نگاند.
ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی کۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی کوردی فینله‌ندی که پێکهاتبوون له چه‌ندین کورد و فینله‌ندی به پێشکه‌شکردنی پارچه گووڵی ڕێکخراوه‌که‌یان به هه‌ر یه‌ک له به‌ڕیز عارف وبه‌ڕێز دوکتۆر کریستینا، سوپاس و پێزانینی کۆمه‌ڵه‌که‌یان ئاراسته‌ی کاک عارف باوه‌جانی کرد بۆ به‌شداری کردنی له‌م سیمیناره‌دا.



ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
[email protected] psk2006.org