به‌ڕیز عارف داوای‌کرد که پارتی گه‌ل پشتیوانی له خه‌باتی گه‌لی کورد له پێناو مافه‌کانی بکات.- پشتیوانی له په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکات

دیداری نێۆان سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و (مالین برۆنکۆر) ڕاوێژکاری په‌رله‌مانتاران و ئه‌ندامی کۆمیته‌نی نێۆنه‌ته‌وه‌یی پارتی گه‌ل (لیبراڵ پارتی) فینله‌ندی.
له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی

کوردستان بۆ فینله‌ندا و به‌مه‌به‌ستی کۆکرکردنه‌وه‌ی پشتیوانی لیبراڵه‌کانی ئوروپا بۆ پشتیوانی له کێشه‌ی کوردستانیان. له ڕێکه‌وتی 12.11.2010 به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌ردانی په‌رله‌مانی فینله‌ندا له هێلسه‌نکی پایته‌خت کرد. زۆر به گه‌رمی له لایه‌ن به‌ڕێز مالین برۆنکۆر ڕاوێژکاری سه‌رۆکی پارتی ناوبرا و په‌رله‌مانتارانی پارتی گه‌ل و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی پارتی گه‌ل به گه‌رمی پێشوازیکرا.
له‌و کۆبوونه‌وه دۆستانه‌یه‌دا که بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بووه، به‌ڕێز باوه‌جانی له ڕێگه‌ی خانمی مالین برۆنکۆر سڵاوی نارده خزمه‌ت سه‌رۆکی گشتی پارتی گه‌ل، و پاشان له سه‌ر ئه‌م خاڵانه درێژه‌ی به کۆبوونه‌وه‌که‌دا.
1- به‌ڕیز عارف داوای‌کرد که پارتی گه‌ل پشتیوانی له خه‌باتی گه‌لی کورد له پێناو مافه‌کانی بکات.
2- پشتیوانی له په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکات که له که‌مپه‌کانی په‌نابه‌ری له وڵاتانی ئوردۆن و ئێراق وسوریا وهه‌روه‌ها په‌نابه‌رانی نیشته‌جێ له کامپه‌کانی فینله‌ندا بکات، داوا له وڵاتی فینله‌ندا بکه‌ن که مافی په‌نابه‌ری به‌وانه بده‌ن، چوون هه‌مووتان ئاگاداری ئه‌وه‌ن که کورده‌کان به‌ده‌ست حکومه‌تی ئێرانه‌وه له چ هه‌ل ومه‌رجێکدا ژیان تێپه‌رده‌که‌ن.
3- له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانتاره لیبراڵه‌کانی ئوروپاوه ئاسانکاری بۆ پێکهێنانی کۆر و کۆبوونه‌وه له‌سه‌ر کوردستان وه‌ک پێشنێارێ ئاراسته‌ی خانمی مالین برۆنکۆر کرد، ناوبراویش به‌ڵێنیدا که ئه‌و پێشنیاره به گرنگ وه‌رگرێت و له‌سه‌ری کار بکات.
پاشان پێوه‌ندی نێوان هه‌ردوولایه‌نی لیبراڵ دوو لایه‌نه گرنگی پێدارو باس له چه‌ندین خاڵی هاوبه‌شکرا که هه‌ردوولا به‌رده‌وامبن و له سه‌ری کار بکه‌ن.
خاتوو مالین برۆنکۆر زۆر خۆشحاڵی خۆی له‌و دیداره ده‌ربرێ و ڕایگه‌یاند که به هۆی سه‌رقاڵیی و هاتنی میوانی دیکه سه‌رۆکی پارتیمان ئه‌م جاره نه‌یتوانیوه بتبینێت، به‌ڵام له داهاتوویه‌کی نزیکدا پرۆژه‌کارێکی هاوبه‌شمان ده‌خه‌ینه گه‌ر و جه‌نابت و سه‌رۆکی پارتی گه‌لیش له نزیکه‌وه کۆ ده‌بنه‌وه.
پارتی گه‌ل ( لیبراڵه پارتی) له فینه‌له‌ندا به (سڤێنسکه فوڵکه پارتی) ناسراوه، و خاوه‌نی 9 کورسین له په‌رله‌مانی فینله‌ندا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.