بژی ڕێبازی سه ربه خۆیی و ئازادی , ده‌قی وتاری سه‌رۆکی پ.س.ک له‌ کۆنفرانسی ئه‌ڵمانیا.

پ.س.ک
بژی ڕێبازی سه ربه خۆیی و ئازادی , ده‌قی وتاری سه‌رۆکی پ.س.ک له‌ کۆنفرانسی ئه‌ڵمانیا.

پارتی سه ربه ستیی کوردستان له سه ر زه روره تی هه ڵگرتنی شوعاری پڕ به پێست ولایقی گه لێکی چه وساوه و بن ده ست،واته گه لی کورد که سه ربه خۆیی یه بۆ ڕۆژهه ڵاتی کوردستان ده ر ببڕم.

به ڕێوه به ران و به‌شدارانی به‌‌ڕێزی کۆنفرانسی کوردی : له ژێر ناوی فیدرالیزم یا سه ربه خۆیی بۆ ڕۆژهه ڵاتی کوردستان، ماندوو نه بن وهه موو لایه کتان به خێر بێن. سه ره تا زۆر خۆشحاڵین له وه ی که کۆنفرانسێکی به م شێوه پێویست و گونجاوله گه ڵ هه ل ومه رجی سیاسی ئه مڕۆیی کوردستان وبوونی فره حیزبی و فره هزری له کوردستاندا،له لایان ئێوه ی به ڕێز خوشک وبرایانی هاوده نگه وه پێک دێت. به شدارانی به‌‌ڕێز، منیش وه ک به شدارێکی ئه م کۆنفرانسه ده مه وێ بۆ چوونی خۆم و پارتی سه ربه ستیی کوردستان له سه ر زه روره تی هه ڵگرتنی شوعاری پڕ به پێست ولایقی گه لێکی چه وساوه و بن ده ست،واته گه لی کورد که سه ربه خۆیی یه بۆ ڕۆژهه ڵاتی کوردستان ده ر ببڕم. ئایا بۆ سه ربه خۆیی , به ڕێزان: ئێمه ی کورد که چه ندین ساڵه خاک ونیشتمانمان له ژێر ده ستی داگیرکه ردایه،هه روه هابه سه دان به ڵگه وفاکتای مێژووی ده یسه لمێنین که هه زاران ساڵه له م خاکه ده ژین که پێێ ده وترێت کوردستان،له درێژای مێژووی دابه ش بوونی کوردستان له لایان داگیرکه رانه وه ئێمه ی کورد! هه رگیز بۆ ساتێکیش ئه وه مان له یادی خۆمان نه بردووه ته وه, که زێدوخاکمان داگیر کراوه له لایان داگیرکه رانه وه ،هه ربۆێه ش به رده وام خه بات کراوه بۆ ڕزگاری خاکی کوردستان له بن ده ستی داگیرکه ران، به تایبه ت له سه ده ی 19 بۆ سه ره وه ئیتر خه بات په یتا په یتا به رده وام بووه له و پێناوه شدا به سه دان وهه زار ڕۆڵه ی ئه م خاک ونیشتمانه گیانیان له ده ست داوه. ئێمه ی کورد گه لێکین که به 50 ملۆین مه زنده ده کرێین.به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و 50 میلیۆنه‌ خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆمان نین وله هه موو گه لان ونه ته وه کانی دیکه ی جیهانیش له بێ ده وڵه تیدا به جێماوین. ئه گه رئێمه ی کورد بۆخۆمان هه ڵگری ئه وشوعاره نه بین ونه وه به دوای نه وه خه ڵکه که مان بۆبیری نه ته وه یی هان نه ده ین وئاماده یان نه که ین،هه رگیزناتوا نین بیرله دروست بوونی ده وڵه تی کوردی بکه ینه وه. زۆربه داخه وه که ئیستاش پێمان ناوه ته ساڵی 2006 ده بینین که له م چه ندساڵانه ی ئاخریدا چه ندین ئاڵوگۆڕی جیهانی له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕواست وجیهان روویداوه، به ڵام هێشتا ده وترێ که کاتی به رز کردنه وه ی ئه م شوعاره نه هاتووه،وه زعی ناوچه که ئه مه هه ڵناگرێت که کورد داوای سه ربه خۆیی بکات،ئێمه وه ک پارتی سه ربه ستیی کوردستان: پێمانوایه ئه وشێوه بیرکردنه وه به ده یان ساڵی دیکه دووامان ده خات وبه بن ده ستی ده مانهێڵێته وه. ده بێت ئێمه ی کورد بێینه سه ر ئه و باوه ڕه که ته نیا ڕێگایه کی دروست له ژیانی بن ده ستی نه جاتمان ده دات و کۆتای به چه وسانه وه و هه ژاریمان دێنێ سه ربه خۆییه. بۆیه زۆر پێویسته که شوعاریسه ربه خۆیی بکه ینه شوعاری سه ره کی خه بات وتێکۆشانمان. بۆ هه ڵسه نگاندنی سه ربه خۆیی زۆر پێویسته که ئێمه ی کورد چاوێک به وڵاتانی جیهاندا بخشێنین وببینین،که له 30 ساڵی ڕابوردودا چه ندین گه ل و نه ته وه سه ربه خۆیان به ده ست هێناوه، هه روه ها ده بینین که زۆربه ی ئه و وڵاتانه ی سه ربه خۆیان به ده ست هێناوه ژماره ی دانیشتووانیان له نێوان 100 هه زار تا یه ک ملوێنه. به ڵام ئێمه ی کورد که 50 ملۆێنین نه مان توانیوه تا ئیستا ئه و سه ربه خۆیی به ده ست بێنین، بێگۆمان هۆی سه ره کی نه بوونی باوه ڕی ته واوه له نێو لاینه سیاسیه کانمان به سه ر به خۆیی، وه ده ست هێنانی سه ربه خۆیی ئه و گه لانه نیشانه ی بوونی باوه ڕی ته واو بووه له ده رونی تاکه کانی ئه و خه ڵکه دا، چوون خۆیان له گشت بوارێکدا به جیاوازتر زانیوه و بۆیه به پێی جاڕنامه ی مافی مرۆڤی جیهانی سه ربه خۆیان به ڕه وازانیوه وفیداکاراییان له پێناودا کردوه. له بواری خۆڕاگری وفیداکاری وقوربانیداندا که م گه لێک هه یه له م جیهانه بیگه یه نێته گه لی کورد، به ڵام مخابن ئێمه گیانی خۆمان ده که ینه قوربانی داخوازی زۆر له خۆمان بچووکتر وکه م بایه خ. باسه که ی ئه وڕۆمان که له سه ر به شی ڕۆژهه ڵاتی کوردستانه ، من لێره دا ڕاسته و خۆ ئاماژه به به شی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان ده که م. ئه م به شه که هه میشه له بن ده ستی داگیرکه رانی ئێران دا بووه، هه ر له حوکمڕانی 2500 ساڵه ی شاهه نشایی و کۆماری ئیسلامی ئیستاوه، بێجگه له 11 مانگ ته مه نی ده وڵه تی کۆماری کوردستان به سه رۆکایه تی پێشه وای هه رگیز نه مر،به داخه وه بێجگه له هه ژاری کوشتن و به ندو ماڵ وێرانی هیچ خۆشی وسه ربه خۆیی یه کی به چاوی خۆیی نه دیوه، ئێمه ی کورد له و به شه دا هه رگیز ئێرانی نه بووین وناشبینه ئێرانی، به وته ونووسینی هیندێک له به رپرسان ونووسه رانی ناشیونالیستی فارسیش که گوایا کورد دێرینترین نه ته وه ی ئێرانه فریوناخۆین،نه ته وه ی کورد خه ڵکی کوردستانه نه ئێران،ده بێ هه وڵ و تێکۆشان وسیاسه تمان بۆ وه ده ست هێنانی ئه و ده وڵه ته به رده وام بێت. لێره دا پرسیار ئه وه یه که ئایا ئه گه ر ئاڵو گۆڕێک له ئێران ڕوو بدات وداگیرکه ران له خاکی داگیرکراوی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان بچنه ده ره وه، دیسانه وه ئێمه ی کورد ده بێت ئه وخاکه ونیشتمانه مان که چه ندین ساڵه داگیرکراوه سه رله نۆی بخه ینه وه به ر ده ستی تارانی پایته خت، دیسان دانیشینه وه بۆ ئه گه رو به ڵێنییه ناڕاسته کان ،که ئه زموونی مێژووی کوردستان شایه تی چه ندین جاره ی کوردن که فریوی ئه م جۆره به ڵینیانه یان خواردوه و ئاکامه که شی به ئاگر وئاسن وکوشتن به ڵێنیه کانیان به جێ گه یاندووه. مه گه ر ئه ولایه نانه ی که ئیستا خۆیان به نه یاری ئه م ڕێژیمه ده زانن وله تاراوگه ن کێن وکامیانه شیاوی ئه وه یه کورد پشتی پێ ببه ستێ ? کامیان له ڕوانگه ی ئێوه به شدارانی به ڕێزی ئه م کۆنفرانسه وسه رجه م گه لی کورده وه ئاماده یه دان به مافی کوردا بنێت، ئه و حیزبه ناشیونالیسته فارسانه که خاوه نی زۆرینه ی ده نگی خه ڵکن له ده ره وه ی کوردستان واته له ناوچه کانی دیکه ی ئێراندا،نه ک هه ردان به مافی گه لی کورد دا نانێن بگره داواش ده که ن که زۆربه ی وڵاتانی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست بێته وه ژێر سوڵته ی خۆیان و وڵاتی پارس لاند دروست بکه نه وه، ئه و لایه نه سیاسی یه ئێرانینانه که وا به شێک له پارته سیاسیه کانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان ! چاوه ڕێیان لێ ده که ن له سایه ی ئه وانه وه کوردستانێکی فیدراڵی له ڕۆژهه لاتی کوردستان پێک بێنین، ئه ولایه نانه که بۆ هه موومان ئاشنان و ده شزانین کێن،ئه وانه که ئیستا خۆیان به نه یاری ڕێژیمی حاکم ده زانن و له تاراوگه دان، داوای ته واوی عێراق وئه فغانستان و هه موو وڵاتان که ئاخره که یان به ستان کۆتای دێت ده که ن بێته وه ژێر ده سه لاتی ئه وان،به خه یاڵی خۆیان ببن به خاوه نی به شێک له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست. هه روه ها به شێکیانیش داوای ده وڵه تێکی ئیسلامی ده که ن که بێگۆمان له وه ی ئیستا به رامبه به کورد باشتر نابێت،یا له و ده وڵه ته ئیسلامییه ی ئه واندا هێچ گه لێکیش مافی هه ناسه دانی نییه،له ژێرناوی هه موومان ئیسلامین وله ژێر چه تری ئێرانێکی ئیسلامیدا ده بێ پێکه وه بژین، حیزبێکی دیکه یان که ئه وه نده له سه ربه خۆیی کوردستان ده ترسێ،له ماڵپه ڕه که ی خۆیان دا بانگه وازێکیان بۆ به ناوگه لانی ئێران بڵاو کردوه ته وه وداوا ده که ن که ئاهه نگی نه ورۆز که م بایه خ بکه نه وه، چونکه نه ورۆز هه ستی کورده کان ده هروژێنی وبیری سه ربه خۆییان وه بیر دێنێته وه، یا لایه نی دیکه یان داوا ده که ن که حکومه تی پاشایه تی بگه ڕێته وه بۆ سه ر حوکم له ئێراندا،هه موو کوردێکی نیشتمان په روه ر و له سه ره وه ی هه موویان پارته سیاسی دێرینه کانمان باش ده زانن،که له له ماوه ی 2500 حوکمداری ئه وان دا، ناوچه کانی کوردستان هه ژارترین ناوچه ی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست بووه، سه ڕه رای ئه وه ش که سه دان ڕۆڵه ی کوردیان له سێداره داو کۆماری کوردستانیان تێک داوه،سه رۆکی کۆماری کوردستان پێشه وا قازی وهه ڤاڵانیان له سێداره دا. ئایا ئێوه بڵێن ئه گه رئه مانه ببنه وه خاوه نی ده سه ڵات، ئاڵو گۆڕیان لا دروست ده بێت و ده بنه دۆستی کورد?. دوای ئه م هه موو ئه زموونه تاڵانه به شێک له حیزبه کانی ئێمه! داوا ده که ن له گه ڵ ئه وحیزبانه ئێرانێکی دیمۆکرات دروست بکه ینه وه،تاران براگه وره بێت وکرماشانی یارموحمه د خان و ئیلامی جوان و لوڕستانی مێژووی کورد وئورمی یه سمکۆی سمایل ئاغا وهه ورامانی به هه شتی کوردستان وسنه ی قاره مان وموکریانی بووکی کوردستان چاوه ڕێێ خێر و به زه یی تارانی براگه وره بن. ئێمه کورد هیچ وه خت دژی دیموکراسی نه بووین ونابین،به ڵام بۆ ده بێت دیمۆکراسی ئێران به کورده وه گرێ بدرێت،بۆ ده بێت پارته کانی کوردستان به یه کگرتووی هه وڵ نه ده ن بۆ پێک هێنانی کوردستانێکی ئازاد وسه ربه خۆو دیمۆکرات و نموونه له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاستدا. باشه بۆ ئێمه ی کورد چیمان له م خه ڵکه ی جیهان که متره ،کاتێک باسی سه ربه خۆیی کوردستان ده که ین بێجگه له وشه ی کاتی نه هاتووه و وه زعه که ناله باره وشه یه کی دیکه ده بیسین که ئه ویش ئه وه یه که گوایا ژێر خانی ئابوریمان خرابه ،هیچ ده وڵه تێکیش پشتیوانیمان ناکات، زۆر له م جۆره ووتانه، له وڵامی ئه و پڕوپاگه نده ی که ته نیا به مه بستی تۆقاندن و ترساندنی خه ڵکه له بواری ئابوریدا، ده توانم به به ڵگه وه بڵیم به س ڕۆژهه ڵاتی کوردستان ئابوری یه که ی له ده یان ده وڵه تی سه ربه خۆیی لای ڕوسیاو باڵکان وئه فریقاو ئاسیا باشتره ، ڕۆژهه ڵاتی کوردستان خاوه نی نه وت و ده یان سامانی دیکه ی به نرخه ، کوردستان له بواری کشت وکاڵه وه له زۆر ناوچه کانی دیکه باشترن. به ڵام به هۆیی ئه وه ی که ده سه ڵاتی به کارهێنانی سامانه کانی کوردستان له ده ستی خۆمان نه بووه، پێمان وایه ژێرخانی ئابوریمان بۆ پێک هێنانی وڵاتێک ته واو نی یه. با داگیرکه ران لێگه ڕێن که گه لی کورد له ڕۆژهه ڵات بۆ خۆی ئیداره ی خۆی بکات، ئه وکات بۆمان ڕوون ده بێته وه که خاوه نی چی ژێرخانێکی ئابورین. سه باره ت به وه ش که هیچ ده وڵه تێکیش پشتیوانیمان ناکات، ئه ویش هۆکه ی ده گه ڕێته وه بۆ هه ڵه کانی خۆمان ،زۆر پێویسته که ئێمه ی کوردبۆخۆمان پێش هه مووکه س باو‌ه ڕمان به سه ربه خۆیی خۆمان هه بێت،جا ئه وکات ده توانین هه وڵ بده ین پشتیوانی وڵاتانی جیهانی بۆخۆمان کۆکه ینه وه . جارێکی دیکه ده ڵێم به داخه وه که به شێک له حیزبه کانی ئێمه ی کورد له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان،له خه ت و به رنامه و دیالۆک وچاوپێکه وتنه کانمان له گه ڵ حیزب و ڕێکخراوه کانی ئێرانی و جیهانی، له گه ڵ یه که م وشه مان به شانازی یه وه ده ڵێێن ئێمه ی کورد داوای جیابوونه وه له ئێر‌ان ناکه ین، ئێمه سینگی خۆمان ده که ینه قه ڵغان بۆ ئێرانێکی دیمۆکرات، من وه ک نموونه ئاماژه به دانیشتنێکی‌ ئێمه وه ک پارتی سه ربه ستیی کوردستان له گه ڵ حیزبێکی نه رویجی ده که م، کاتێک ئێمه وه ک پارتی سه ربه ستیی خۆمان ناساند وتمان خه باتی سه ره کی ئێمه بۆ وه ده ست هێنانی ده و ڵه تێکی سه ربه خۆیی کوردی یه له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان ، به شێوه ی خه باتی دیالۆگ و شه فافیه تی دوور له تووند و تیژی،ئه و ژنه نه رویجی یه له وڵامدا به منی گووت ئه مه یه که م جاره شتی وا ببیسم ? منیش لێم پرسی بۆ وتی ئێمه له م ساڵه دا له گه ڵ 9 حیزبی کوردی کۆبوونه وه مان هه بووه،هیچ لایه نێکی کوردی داوای سه ربه خۆیی نه کردوه، هه روه ها ئه وخانمه بۆ خۆی ڕایگه یاند که من زۆر جار بیرم له و کوردانه کردوه ته وه که له گشت بوارێکدا له وخه ڵکانه ی دیکه جیاوازترن! بۆ هه وڵ ناده ن بۆ وه ده ست هێنانی حکومه تی خۆیان هه روه ک جوله که کانی جیهان و ده یان گه لی دیکه ببنه خاوه نی وڵاتی خۆیان. به ڕێزتان : ڕاسته که وڵاتانی ئوروپا و زلهێزه کان تاڕاده یه ک تاوان بار بوون له وه ی که ئێمه له ساڵانی پێشوودا نه مان توانیوه ببینه خاوه نی ده وڵه تی خۆمان،به ڵام ئێمه ی کورد که ئیستا له هه زاره ی سێیه میشداین،هه رهه مان شێوه ی پێشوو خۆمان نیشانی جیهان ده ده ین و باسی سه ربه خۆیی بۆ خۆمان ناکه ین، ئه گه ر ئێمه ی‌کورد به یه ک ده نگ و یه کگرتووی بۆیرن ڕاسته وخۆ ئه و داوا به گۆیی جیهان بگه ینین ،له سه ر کێشه ی نه ته وه یی به زلهێزانی جیهان بلێێن که خه ڵکی ئێمه ئه زموونی هه زاران ساڵه ی بن ده ستی دیوه وچی دیکه بن ده ستی قبووڵ ناکات وسه ربه خۆیمان ده وێت، بێگومان ئه وانیش ناچار ده کرێن که به ده نگ داخوازیه کانی 13 ملۆێن کوردی ڕۆژهه ڵاته وه بێن و پشتیوانی لێ بکه ن. به ڵام ئه گه رخۆمان له ئاست خه بات له پێناو ده وڵه تی کوردی وسه ربه خۆیی بۆ کوردستان کزنیشان بده ین، هه روه ها له ئاست پایته ختی داگیرکه رانیش هه ربرا بچووک بین ! ئه وا هه رگیز زلهێزه کانی جیهانیش پشتیوانمان نابن وامان تێده گه ن که ئێمه لایقی ده وڵه تی سه ربه خۆنین. ئێمه ی کورد له ژیانی ژێر ده ستی و داگیرکراویدا ئازارمان زۆر دیوه،با له پێناو سه ربه خۆیش چه ند ساڵیک خه باتمان به رده وام بێت تا زلهێزانیش بزانن ئێمه له سه ر داوای خۆمان سوورین وازناهێنین،ئێمه ی کورد له پێناو بچووکترین مافی ڕه وای خۆمان ده یان هه زارخه باتگێڕمان شه هید کراوه وده یان سه رکرده مان ترور کراوه، ئه گه ر داوای سه ربه خۆیش بکه ین هه رهه مان کاره ساتمان ڕوو به ڕوو ده که نه وه،به ڵام با ئه وه شمان له یاد بێت که کوردستانی ئیستا وه ک ساڵانی پێشوو نه ماوه،که که س نه یده زانی چیمان به سه ر دێنن، ئێستا به خۆشی یه وه ده نگمان گه یشتووه میدیاکانی هه موو جیهانه وه. ناتوانن وه ک جاران قه تڵ و عام و ئه نفالمان بکه ن وکه س ڕه خنه یان لێ نه گرێت، ئایا بۆ فیدراڵی نه گوونجاوه بۆ کورد : به شدارانی به ڕێز : فیدراڵی هیچ وه خت گونجاو نی یه بۆ خه باتی گه لی کورد له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان،چوونکه ئێمه ی کورد نه ته وه یه کی جیاوازین له گه ڵ فارس و گه لانی دیکه ی وڵاتداگیرکراوی ئه و ناوچانه، من نامه وێ کاتتان له سه رباس کردن و شیکردنه وه ی فیدراڵیزم بگرم،به ڵام زۆر زه ق و به رچاو ده بینین که هێج کات فیدراڵی شیاوی گه ڵیک نی یه که له گشت بوارێکدا له گه ل داگیرکه ردا جیاوزی هه بێت وه ک گه لی کورد،له و بواره دا زۆر پێویسته که ‌ئێمه ئاورێک له وڵاتانی فیدراڵی جیهان بده ینه وه بۆ ئه وه ی بۆمان ڕوون بێته وه که ئایا فیدراڵی بۆ کام وڵات وگه ل پێویسته، بۆ ئه وه ی باش بزانین که ئه و وڵاتانه ی وا فیدراڵن گه لێکیان تێدا نییه که جیاوازی زمان و مێژوو فه رهه نگ و جیاوازی دیکه ی هه بێت. بۆ نموونه باسی وڵاتێکی وه ک ئه ڵمانیا بکه ین که ئه مڕۆ ئێمه له وڵاتی ئه واندا کۆبووینه ته وه و باسی کێشه ی وڵاته که ی خۆمان ده که ین،له ئه ڵمانی فیدراڵی هه موو خه ڵکه که یان یه ک زمانیان هه یه ئه ویش زمانی ئه ڵمانی یه، خه ڵکه که ش هه موو به ڕه گه ز ئه ڵمانین،جا باکوری ئه ڵمان بێت یا باشوور،به ڵام فیدراڵی یه تی ئه م ڵاته ووڵاتانی دیکه جیاوازیی نه ته وه یی وزمان وفه رهه نگ نیشان نادات، ته نیا مه سه له ی خه ڵکه که یانه له باشور وباکورو ڕۆژ ئاوا وڕۆژهه ڵاته وه. که وا بۆ ئێمه ی کورد که له گشت بوارێکدا جیاوازی به رچاومان هه یه له گه ڵ گه لی فارس وگه لانی دیکه، ئایا بۆ ئێمه فیدراڵی به گونجاوترین ماف بۆخۆمان بزانین? بۆ ئێمه ببینه به شێک له وفیدراڵی یه ی بۆئاینده ی ئێران باسی ده که ن،ڕاستی یه که ی ئه وه یه که ئه گه رئێمه ی کورد فیدراڵی قبووڵ بکه ین که وابوو بۆ جیهانی ده سه لمێنین که ئێمه کوردستانی نین و بگره ئێرانین وزمانه که‌شمان هه ربه شێکه له زمانی ئێران و فه رهه نگه که شمان به شێکه له فه رهه نگی ئه وان. فیدراڵی یا کۆنفیدراڵی ته نیا کاتێک بۆ کورد پێویسته باسی لێ بکات که وڵاتێکی یه کگرتووی کوردستانی دروست بکرێت وبه شه کانی ڕوژهه ڵات و باکور وباشور و ڕۆژئاوای کوردستان، هه ربه شه و به شێوه ی به فیدراڵی له سایه ی حکومه تی کوردستاندا بژین، ئێمه‌ وه‌ک "پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان" وێرای ده ست خۆشی له به ڕێوه به رانی ئه م کۆنفرانسه،له هه مان کاتدا داوکارین له پێک هێنانی کۆڕ وکۆنفرانسی له م شێوه به رده وام بن. بۆ ئه وه ی بتوانین به رده وام به شێوه ی دیالۆگ و گۆێگرتن له یه کتری بتوانین به ڕاستی یه کان بگه ین ، له هه مان کاتیشدا داوای پێک هێنانی به ره یه کی نیشتمانی و نه ته وه یی ده که ین ! که له م سه رده مه دا زۆر پێویسته هه بێت و ئه رکه نیشتمانی یه کانی ڕاپه ڕێنێت، پێمان وایه دوا خستنی ئه م به ره نیشتمانی یه دواخستنی دۆزی کورده له گه ڵ گه مه ی سیاسی زلهێزانی جیهان وحیزبه ناشیونالیسته کانی ناوچه . لێره شدا جێی خۆیه تی که ده ست خۆشانه ئاراسته ی ئه ونووسه روکه سایه تی و ڕێکخراوه جۆراجۆره‌ کانی دیکه ی کوردستان بکه ین،که زۆرهه وڵیان داوه بۆ ئه وه ی لایه نه کانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان به ره یه ک پێک بێنن، وێرای ڕێزی زۆر له تێکۆشانیان، هیوادارین که که نووسه ران وکه سایه تی یه نه ته وه ییه کانمان به رده وام بن،له زیاتر هه وڵدان بۆ ڕازی کردن وله یه ک گه یشتنی حیزبه کوردی یه کانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان بۆ پێک هێنانی به ره یه کی گشتی ونیشتمانی. به وهیوایه هه موومان به یه کگرتووی له خزمه تی بیرۆکه ی سه ربه خۆیی خوازیدا بین وئه وبیره هه رچی خێراتره له نێۆ خه ڵکه که ماندا بایه خداربکه ین،به هه موو ده زگا ڕاگه یاندنه کانمان کاری بۆ بکه ین، من هیوادارم له قسه کانمدا دڵی هیچ که س و لایه نێکم نه ڕه نجاندبێت، وه ک مه به ستم له هیچ لایه نێکی تایبه تی نه بووه و مه به ستم گشتی کێشه ی کورد ولایه نه کان بووه. له وه زیاتر کاتی پیرۆزتان ناگرم، کاته که ده دته م به به شدارانی دیکه و بۆ ئه وه ی ئه وانیش بتوانن باسه که ی خۆیان پێشکه شه بکه ن، بژی ڕێبازی سه ربه خۆیی و ئازادی . شه کاو ه بێت خه باتی کوردایه تی له پێناو وه ده ست هێنانی ده وڵه تی کوردستان . براتان عارف باوه جانی 2ی بانه مه ڕی 2706 کوردی ،
2006-07-19 16:05:50

17 ساڵ و 9 مانگ و 14 کاتژمێر و 7 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتار‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوه‌جانی
بەیاننامەی هاوبەشی ٣ پارتی کوردستانی
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
کاناڵی ئەلیوم

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©