شایانی باسه سیمیناره‌که به‌شێوه‌یه‌کی ئازادودیموکرات به ڕێوه‌چوو، زۆربه‌ی به‌شداربووان به نموونه‌ترین سیمیناری پر به‌شداری خه‌ڵکیان له شاری تۆرکۆ هه‌لسه‌نگاند.
له شاری تورکۆی فینله‌ندا سیمیناری به‌ڕێز عارف باوه‌جانی به به‌شداری کۆمه‌ڵێکی زۆر له کوردستانیانی ئاواره له فینله‌ندا به سه‌رکه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو.

ڕێکه‌وتی 23سه‌رماوه‌زی 2710 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 14.11.2010 ی زاینیی، له کاتژمێر 2.45 خوله‌کی پاشنیوه‌رۆ تا کاتژمێر6 ئێواره به کاتی فینله‌ندا و به به‌شدار بوونی کۆمه‌ڵیکی زۆر له کوردستانیانی شاری تورکۆ، له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له کوردستانیانی دڵسۆزی دانیشتووی شاری تورکۆ سیمینارێک بۆ به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای سیمیناربه ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان وخۆێندنه‌وه‌ی ڕۆژه‌ڤی سیمینار و کورته بیوگرافی ژیانی سیاسی کاک عارف له لایه‌ن به‌ڕیز قاسم ئه‌لیاسی به‌ڕێوه‌به‌ری سیمینار ده‌ستیپێکرد.
پاشان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری سیمیناره‌وه بانگهێشتنی کاک عارف کرا بۆ پێشکه‌شکردنی باسه‌که‌ی. به‌ڕێزیان بۆ ماوه‌ی 55 خوله‌ک بابه‌تێکی پوخته‌و ڕۆژه‌ڤی سه‌رده‌میانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وئێرانی پێشکه‌شی به‌شداربووانکرد، وبابه‌ته‌که‌ی بۆ به‌شداربووانی سیمینار جێگای خۆشحاڵی وپه‌سه‌ند بوو.
له پاش پشووه‌یه‌کی 20 خوله‌کی به‌شی دووه‌می سیمینار به پرسیاری به‌شداربووان و وڵامی کاک عارف ده‌ستی پێکرده‌وه. که چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردستانی له فینله‌ندا له‌و سیمیناره‌دا به‌شدارییان هه‌بوو. به‌شداران چه‌ندین پرسیار وتێبینی به‌که‌ڵکیان ئاراسته‌ی ناوبراو کرد.
شایانی باسه سیمیناره‌که به‌شێوه‌یه‌کی ئازادودیموکرات به ڕێوه‌چوو، زۆربه‌ی به‌شداربووان به نموونه‌ترین سیمیناری پر به‌شداری خه‌ڵکیان له شاری تۆرکۆ هه‌لسه‌نگاند.
له به‌شی کۆتایی به‌رنامه‌که به‌ڕێز باوه‌جانی وێرای سوپاس له به‌شداری هه‌موو کوردستانیان، ڕیز و سوپاسی زۆری ئاراسته‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه کورده کرد که له شاری تورکۆ ئه‌و سیمیناره‌یان ڕیکخستبوو.
سه‌ردێری ئه‌و خاڵانه‌ی که له‌و سیمیناره‌که باسی له سه‌ر کران ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون.
1 - داگیرکه‌رانی کوردستان و فه‌رهه‌نگی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییان له ناوچه‌که‌دا.
2 - رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پێناسه‌یه‌کی کورتی هه‌مه ره‌نگه له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
3 - به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی گرتن و کوشتنی لاوانی کورد به شێوه‌ی جۆراوجۆر.
4 - ئاڵوده‌کردنی گه‌نجان و تێکدانی که‌سایه‌تی و تێکدانی پێکهاته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئاڵوده‌بووان
5 - هه‌وڵدان بۆ تیکدان و شێواندنی زمانی شیرینی کوردی وتێکدانی و فه‌رهه‌نگی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه
6- تۆپببارن وسووتاندنی باخ وبێستان و له به‌یندانی سه‌روه‌ت وسامانی گوندنشینانی کوردستان.
7- هه‌وڵدان بۆ نانه‌وه‌ی ناکۆکی له نێۆان پێکهاته جۆراوجۆره ئاینی و کولتورییه‌کانی کوردستان.
8 - ڕێکخستن وهاوکاریکردنی دروستکردنی گروپی توندره‌وی ئاینیی بۆ تێکدانی ئاسایشی کوردستان.
9- جوڵانه‌وه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له کۆماری کوردستان بۆ سه‌ره‌وه.
10- ناکۆکی و پرش و بڵاوی له نێۆ لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌م سه‌رده‌مه‌داو رێگا چاره.
11مه‌ترسییه‌کانی دوارۆژ له کاتی گه‌رانه‌وه‌ی لایه‌نه کوردستانییه‌کان به بێ ئاماده‌یی بۆ ڕۆژهه‌ڵات
12– باسێکی گشتی له سه‌ر شێوه‌ی خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
13 - پێناسه‌یه‌کی کورت له سه‌ر پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
Psk2006.org .
[email protected] ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
به‌شێک له وێنه‌کانی سیمیناری تۆرکۆ



