عارف باوه‌جانی: ئه‌وان ئه‌وه 31 ساڵه به‌قسه واده‌ڵێن‌و به‌کرده‌وه پێچه‌وانه‌که‌ی سزای مه‌رگ‌و به‌ندی درێژخایه‌ن به‌کاردێنن.
عارف باوه‌جانی، سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ هاوڵاتی:«هه‌رلایه‌نێک به‌نهێنی له‌گه‌ڵ ئێران دابنیشێت، خیانه‌ته«
بۆ خۆێندنەوەی دەقی دیمانەکە راستەوخۆ لە ماڵپەری هاوڵاتی، دەتوانن کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
عارف باوه‌جانی، سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ هاوڵاتیعارف باوه‌جانی، سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ هاوڵاتی:«هه‌رلایه‌نێک به‌نهێنی له‌گه‌ڵ ئێران دابنیشێت، خیانه‌ته«
12/11/2010
دیداری: هێرش شۆڕش
عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ربێت‌و هه‌ر لایه‌نێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌نهێنی‌و به‌بێ ئاگاداری خه‌ڵک‌و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دانیشتنی نهێنی له‌گه‌ڵ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بکات‌و خۆی بکات به‌نوێنه‌ری خه‌ڵک، ئه‌وه گه‌وره‌ترین خیانه‌ته له‌خه‌ڵکی ده‌که‌ن.
له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی عارف باوه‌جانی ته‌واوی لێدوانه‌کانی باڵیۆزی ئێران له‌عێراق ره‌تده‌کاته‌وه که باسی له‌وه‌کردبوو حزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه چونکه به‌زۆر له‌ئێران ده‌رنه‌کراون.
هاوڵاتی: دانای فه‌ڕ باڵیۆزی ئێران له‌عێراق باس له‌وه‌ده‌کات که هه‌موو کورده‌کان هاوڵاتی ئێرانین، وه‌ڵامی ئێوه چییه له‌و رووه‌وه?
عارف باوه‌جانی: ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیرکه‌ر یا حاکمانی فارس له‌کاتێکدا بزانن لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردی په‌یامێکی دروست‌و ره‌وا ده‌ده‌نه ده‌ره‌وه، یه‌کسه‌ر په‌نا ده‌به‌ن بۆ هه‌ندێک وشه که سه‌دان ساڵه ده‌یبیستینیه‌وه.
ئه‌وانه هه‌میشه تاکه وه‌ڵامێکیان ئه‌وه‌بووه که کورده‌کان له‌ئێمه زیاتر ئێرانین، ئه‌و ئێرانی بوونه‌ش ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی وته بووه نه‌ک کرده‌وه. بۆیه پێویسته به‌و ئاغایه بڵێم ئه‌گه‌ر به‌قسه‌و خه‌یاڵی ئه‌وان بێت ئه‌فغانستان‌و ئۆزبه‌کستان‌و ئازه‌ربایجان‌و ده‌یان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی دیکه‌ش له‌ناوچه‌که، ئێرانه. ئه‌وه چۆنه باس له‌وان ناکه‌ن‌و ته‌نیا ناوی کورد دێنن ئایا دڵسۆزی بۆ کورد ده‌که‌ن?
به‌پێناسه‌ی مێژوو به‌پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌بوون، به‌پێناسه‌ی زمان‌و جلوبه‌رگ‌و هه‌موو یاسایه‌کی ئاینی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی، کورد هه‌رگیز ئێرانی نه‌بووه‌و ناشبێت. ئه‌گه‌ر قه‌راره باس له‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه بکه‌ن که له‌سه‌دان ساڵ پێشه‌وه پێکه‌وه‌بوون، ئه‌وا با هه‌موو وڵاتانی ئه‌وروپایی ببنه‌وه یه‌ک وڵات، با وڵاتانی عه‌ره‌بی ببنه‌وه یه‌ک وڵات، یا وڵاتانی ئه‌مریکایی‌و ئوسترالیایی‌و ئاسیایی ببنه‌وه یه‌ک وڵات، ئه‌وکات کوردیش گله‌یی نامێنێت‌و له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه نزیکه‌کانی یه‌کده‌وڵه‌تی قبوڵده‌کات.
ئه‌گه‌رنا هه‌موو جیهان‌و نه‌ته‌وه‌کان مافی ده‌وڵه‌تیان هه‌بێت‌و کورد هه‌ر بنده‌ستبێت، ئه‌مه بۆ هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵگای کورد ناتوانێت له‌بیربکرێت یا هه‌زم بکرێت. ئه‌وه‌ش که ئێستا خه‌باتی بۆ فیدراڵی‌و هه‌ندێک مافی سه‌ره‌تایی قبوڵکردووه، ته‌نیاو ته‌نیا بۆ نانی هه‌نگاوی یه‌که‌مه. ده‌نا هه‌موو کوردێکی جیهان‌و بنده‌ستی ئێران خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری ده‌کات.
هاوڵاتی: ئایا ده‌کرێت پارته کوردییه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران، له‌کاتێکدا باڵیۆزی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌کردبوو پێشوازی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی حیزبه کوردییه‌کان ده‌که‌ن?
عارف باوه‌جانی: ئه‌وان ئه‌وه 31 ساڵه به‌قسه واده‌ڵێن‌و به‌کرده‌وه پێچه‌وانه‌که‌ی سزای مه‌رگ‌و به‌ندی درێژخایه‌ن به‌کاردێنن. ئه‌وان ناتوانن گوێ بۆ مامۆستایه‌ک‌و رۆژنامه‌نووسێک‌و چالاکوانێکی بواری مافی مرۆڤ بگرن، که هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی یاساکانی خۆیان کاریانکردووه که‌چی له‌وه‌ڵامدا له‌سێداره‌ی ده‌ده‌ن یابه‌ندی درێژخایه‌نی بۆ ده‌بڕنه‌وه. ئه‌وه‌تا ده‌بینین که ئێستا (سه‌دیقی که‌بووبه‌ند)و سه‌دانی وه‌ک ئه‌و له‌به‌ندیخانه‌ی ئه‌وێن، به‌سه‌دان‌و هه‌زاران چالاکوانی بواری مافه‌کانی مرۆڤ له‌سێداره‌دران، ئه‌گه‌ر ئه‌وان راستده‌که‌ن بۆ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی سڤیل له‌ناوخۆ واهه‌ڵسه‌وکه‌وت ده‌که‌ن.
به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌وانه‌ی که سزای له‌سێداره‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه ته‌نیا به‌تاوانی لایه‌نگری له‌و حیزبانه بووه، ئه‌وه چۆنه لایه‌نگره‌کانیان له‌سێداره ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌حیزبه‌کان ده‌ڵێن وه‌رنه‌وه له‌کوردستان کاری خۆتان بکه‌ن ئازادن? ئه‌مه هیچ راستییه‌کی نییه، هه‌ر له‌ناوخۆی خۆشیان هه‌ر رێکخراوێکی دیکه‌ش تۆزێک داواکاری مافه‌کانی به‌رزکردبێته‌وه یه‌کسه‌ر رێکخراوه‌که‌یان پێداخستووه‌و به‌رپرسه‌کانیان راپێچی به‌ندیخانه کردووه. شتێک به‌ناوی ئازادی ده‌ربڕین‌و داواکاری مافی خۆت له‌ئێران بوونی نییه.
هاوڵاتی: پێتوایه بۆچی به‌رپرسانی ئێرانی ئه‌و لێدوانانه ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی که دانای فه‌ڕ ئه‌وه‌ی وتبوو حیزبه کوردییه‌کان به‌زۆر له‌ئێران نه‌چوونه‌ته ده‌ره‌وه، هه‌ربۆیه‌ش به‌بێ هیچ گرفتێک ده‌توانن بگه‌رێنه‌وه?
عارف باوه‌جانی: زۆر سه‌یرنییه که به‌ناو دیبلۆماته‌کانی ئێران قسه‌ی وابکه‌ن. چوون ته‌واوی مێژوویان پڕه له‌لێدوانی ناڕاست. ئه‌و هێرشانه‌ی که کرانه‌سه‌ر خاکی کوردستان، قه‌تڵ‌و عامه‌کانی قاڕنێ‌و قڵاتان، هێرشه چه‌ند مانگییه‌کانیان بۆ وه‌ده‌رنانی تێکۆشه‌رانی کوردستان، ئایا ئه‌مانه هۆکارنه‌بوون بۆ هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌خاکی کوردستان. مرۆڤی دیبلۆمات چۆن ده‌بێت شتی وا بڵێت که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی بۆ سه‌لماندنی قسه‌که‌ی نه‌بێت. له‌و ئێرانه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌نده مرۆڤ له‌سه‌ر دۆزی سیاسی‌و مافی مرۆڤ له‌سێداره‌دراوه، ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر کێشه‌ی دیکه له‌سێداره‌نه‌دراوه، ئیدی ده‌بێت ئه‌و دیبلوماته ئاخوندانه له‌وجۆره قسانه ته‌نیا بۆ خۆیان بکه‌ن، یا ده‌بێت بگوترێت به‌چی روویه‌که‌وه له‌پێش چاوی میدیاکان لێدوانی واده‌ده‌ن.
هاوڵاتی: ئێوه پێتانوانییه ئه‌و قسه‌و لێدوانانه جۆرێک له‌دژیه‌کیان پێوه دیاره، چونکه هه‌ر له‌ماوه‌ی رابردوودا‌و دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی شاری مه‌هاباد راسته‌وخۆ ئێران ئێوه‌ی پارته کوردییه‌کانی تۆمه‌تبارکرد به‌ئه‌نجامدانی?
عارف باوه‌جانی: به‌ئاشکرا دووڕوویی پێوه‌دیاره، له‌پرسیاره‌کانی سه‌ره‌وه کورته ئاماژه‌یه‌کم پێکردووه، بۆ نموونه له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هاباد به‌چه‌ندین شێوه زانیاری ناڕاستیان بڵاوده‌کرده‌وه، زانیارییه‌کانیان هه‌ڵه‌بوو جارجاره‌ش بۆخۆیان لێیان تێکه‌ڵده‌بوو. هه‌رکه‌سی دیکه له‌خۆیان هه‌ندێک له‌لێدوان‌و زانیارییه‌کانیان ره‌تده‌کرده‌وه‌و زانیاری دیکه‌یان ده‌دایه ده‌ره‌وه.
بۆ نموونه له‌هه‌رکام له‌ناوچه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی بنده‌ست که له‌ژێر سته‌می ئێران‌دا ده‌ژین، ئه‌گه‌ر شه‌ڕو ته‌قه بێته ئاراوه‌و به‌قه‌ولی ئه‌وان 30 که‌س بکوژرێت ئه‌وا خه‌ڵک به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بووه ئه‌و هه‌واڵه ده‌بیستێته‌وه. جا له‌شوان‌و جوتیاری گوندنشین بێت تا شارنشین‌و رۆژنامه‌نووس، که‌چی زۆر سه‌یره ئه‌مان باس له‌کوشتنی30 که‌س ده‌که‌ن، به‌ڵام که‌س ئاگای له‌م شه‌ڕه نهێنییه‌ی ئه‌وان نه‌بووه?، یا باس له‌گرتنی چه‌ند گومانلێکراوێک ده‌که‌ن‌و جارجاریش تاوانه‌که ده‌خه‌نه‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات. به‌لایه‌کدا ده‌ڵێن که گوایا له‌ساڵیادی دکتۆر قاسملودا خه‌ڵک دوکانی له‌مه‌هاباد دانه‌خستووه‌و حیزبی دیموکرات له‌خه‌ڵکی مه‌هاباد توڕه‌بووه بۆیه له‌باتی ئه‌وان په‌که‌که‌و پژاک کاره‌که‌یان ئه‌نجامداوه.
له‌حاڵێکدا بۆ هه‌موو خه‌ڵک روونه که ئه‌و حیزبانه جیاوازن له‌یه‌کتر له‌بواره‌کانی کاری سیاسی‌و رێکخستنه‌وه. لێره‌دا ده‌بینین که چونکه کاره‌که کاری خۆیانه هه‌رچی ده‌که‌ن بۆیان پیینه ناکرێت.
ئه‌وان له‌درێژه‌ی 31 ساڵ ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌دان هه‌زار کوردیان کوشتووه‌و به‌ندکردووه، که‌چی ئه‌وان باس له‌وه‌ده‌که‌ن کێ ده‌ستی له‌تاوان هه‌بووبێت نابێت بگه‌ڕێته‌وه، باشتره ئه‌وان بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که ئه‌وان له‌داهاتوودا له‌دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ناخۆیی چ وه‌ڵامێکیان بۆ ئه‌و هه‌موو تاوانه هه‌بێت.
هاوڵاتی: ئێوه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان نیازی چوونه‌وه ئێرانتان هه‌یه?
عارف باوه‌جانی: پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پارتێکی ئێرانی نییه‌و خه‌بات ناکات بۆ گۆڕان له‌وڵاتی فارساندا. پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان پارتێکی ره‌سه‌نی کوردستانییه‌و خه‌باتده‌کات بۆ مافه‌کانی گه‌لی کورد تائاستی سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری. ئێمه پێمانوایه تا حکومه‌تێک به‌ناوی کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر حوکم بێت‌و یاساکانیان وه‌ک یاسایی ولایه‌تی فه‌قێ که به‌ناوبانگه، رێگا نادرێ به‌هیچ لایه‌نێکی ئازادیخواز له سه‌ر خاکه‌که‌ی خۆی چالاکی هه‌بێت. پاش رووخانی ئه‌م رژێمه‌ی ئێستاش ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گه‌ڕێینه‌وه نه‌ک بۆ ئێران یا تارانی پایته‌خت. من داوا ده‌که‌م که گشت لایه‌نه‌کانی کوردستان له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه بیر له‌چاکسازیی‌و ئاوه‌دانی‌و ئارامی له‌شاره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بکه‌نه‌وه، نه‌ک بچنه تاران‌و داوای ئاوه‌دانی ئێران بکه‌نه‌وه. چی دیکه فارسه‌کان مه‌که‌ن به‌حاکم به‌سه‌رمانا. کرماشان بکه‌ن به‌ناوه‌ندی بڕیاردان نه‌ک تاران. بۆشاییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی نوێی ئێران پڕ نه‌که‌نه‌وه. چوون کورد به‌هێزیان ده‌که‌ن‌و ئه‌وانیش دواتر هێزه تازه‌که‌یان به‌دژی کورد به‌کاردێننه‌وه.
هاوڵاتی: باس له‌دروستبوونی په‌یوه‌ندی نێوان پارته کوردییه‌کان‌و ئێران له‌ڕێگه‌ی یه‌کێتی‌و پارتییه‌وه ده‌کرێت، ئایا ئه‌مه تاچه‌ند راسته‌و ئێوه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کتان هه‌یه?
عارف باوه‌جانی: ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، تائێستا شتی وامان لاباس نه‌کراوه، پێشموانییه شتی وا له‌ئارادابێت، مه‌گه‌ر لایه‌نێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ خۆی داوای له‌و لایه‌نانه کردبێت بێنه نێوانیان‌و دیالۆگیان له‌گه‌ڵ ئێران بۆ دروستبکه‌ن.
به‌بۆچوونی ئێمه ئه‌گه‌ربێت‌و هه‌ر لایه‌نێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌نهێنی‌و به‌بێ ئاگاداری خه‌ڵک‌و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دانیشتنی نهێنی له‌گه‌ڵ رژێمی کۆماری ئیسلامی بکات‌و خۆی بکات به‌نوێنه‌ری خه‌ڵک، ئه‌وه گه‌وره‌ترین خیانه‌ته له‌خه‌ڵکی ده‌که‌ن، ئێستاش سه‌رده‌می جاران نییه‌و هیچ شتێک ناشاردرێته‌وه‌و خه‌ڵکیش لێیان قبوڵناکات.