له‌و کۆبوونه‌وه گرنگه‌دا که له نێوان کاک عارف باوه‌جانی وشاندی یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا. به به‌شداری هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان جوسی سوینی به‌رپرسی کاروباری ئێران و وڵاتانی که‌نداوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا
دیداری سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی فینله‌ندا.

له درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ وڵاتی فینله‌ندا و به‌مه‌به‌ستی کۆکرکردنه‌وه‌ی پشتیوانی ده‌وڵه‌ت و ڕێکخراوه‌کانی وڵاتانی ئوروپا بۆ پشتیوانی له مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد تا ئاستی سه‌ربه‌خۆیی. له ڕێکه‌وتی 15.11.2010 به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا له هێلسه‌نکی پایته‌خت کرد. له لایه‌ن به‌ڕێز جوسی سوینی به‌رپرسی کاروباری ئێران و وڵاتانی که‌نداوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا پێشوازیکرا.
له‌و کۆبوونه‌وه گرنگه‌دا که له نێوان کاک عارف باوه‌جانی وشاندی یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا. به به‌شداری هه‌ریه‌ک له به‌ڕێزان جوسی سوینی به‌رپرسی کاروباری ئێران و وڵاتانی که‌نداوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا، و دوکتۆر موحه‌ممه‌د ساڵحزاده یاریده‌ده‌ری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست وباکوری ئه‌فریقای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا. له ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێردا چه‌ند بابه‌تێکی گرنگی پێوه‌ندیدار به کوردستان باسی لێوه‌کرا.
1- داوای پشتگیری وه‌زاره‌رتی ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا له مافه‌کانی گه‌لی کورد وئیدانه‌کردنی کرده‌وه‌کانی ڕیژیمی ئێران له کوردستاندا، وچه‌ند بابه‌تی گرنگ له‌سه‌ر کرده‌وه‌کانی ڕێژیم و مه‌ترسییه‌کانی سه‌ر ناوچه‌که.
2- داوای پشتگیری وڵاتی فینله‌ندا بۆ په‌نابه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتانی تورکیا، ئێراق و سوریا، باشوری کوردستان، که بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌ری و ناردنی هاوکاری مرۆڤایه‌تی بۆ ئۆردوگاکانی په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌رێمی کوردستان.
3- وڵامی چه‌ندین پرسیاری شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، که پێوه‌ندیدار بوون به هه‌ل ومه‌رجی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و په‌نابه‌ران، وهه‌روه‌ها چه‌ند پرسیارێکی تایبه‌تیش له سه‌ر پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
شاندی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینله‌ندا سوپاسی ڕێزدار باوه‌جانی وشاندی یاوه‌ریان کرد بۆ زانیارییه‌کان، ئاماژه‌یان به‌وه کرد که به‌شێک له‌م زانیارییانه بۆ ئه‌وان نۆی بوو‌ه. هه‌روه‌ها داوایان کرد که به‌رده‌وام پێوه‌ندی له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت بۆ پێدانی زانیاری زیاتر له مه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ له ناوه‌چه‌که‌دا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
15.11.2010