خۆیه‌تی که به سه‌دان هه‌زار کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وبه‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان په‌یڕه‌وی له‌و ئاینه ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ک پێکهاته‌ی وڵاته‌جوانه‌که‌مان
پیرۆزبایی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له مه‌ڕ جه‌ژنی خاوه‌نکاری یارسانیانی کوردستان.

هاونیشتیمانانی وڵاتداگیرکراو! کوردستانیانی هه‌رده‌م تامه‌زرۆی سه‌ربه‌خۆیی وسه‌ربه‌ستیی.
هه‌روه‌ک ئاگادارن که وڵاتی ئێمه‌ش وه‌ک وڵاتی زۆربه‌ی گه‌لانی دیکه‌ی جیهان، خاوه‌نی چه‌ندین ئاین و زاراوه‌و فه‌رهه‌نگی جیاوازه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته پێناسه‌یه‌کی مه‌زنی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی بۆ وڵاته‌که‌مان. ئاینی یارسان یه‌کێکه له کۆنترین ئاینه‌کانی کوردستان وخاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی که به سه‌دان هه‌زار کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وبه‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان په‌یڕه‌وی له‌و ئاینه ده‌که‌ن.
هه‌روه‌ک پێکهاته‌ی وڵاته‌جوانه‌که‌مان پێمان ده‌ڵێت که ئه‌م کوردستانه خاوه‌نی چه‌ندین ره‌سانه‌یه‌تی تایبه‌ت به خۆیه له بواره‌کانی کلتوری و ئاینی و زاراوه‌یییدا. وا ئیستا به‌ره‌و پێشوازی جه‌ژنی ئاینی یه‌کێک له‌و پێکهاتانه ده‌رۆین ئه‌ویش جه‌ژنی خاوه‌نکاره، که جه‌ژنی تایبه‌ت به ئاینی یارسانه‌کانه. یارسان به‌شێکه له ئاینی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وبه تایبه‌ت له ده‌ڤه‌ری کرماشانی هه‌میشه سه‌ربه‌رزمان. یارسانه‌کان بێجگه له‌وه‌ی که له‌بواری ئاینییه‌وه تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه، له بواره‌کانی دیکه‌ی که‌لتورییه‌وه خاوه‌نی زۆر تایبه‌تمه‌ندی دیکه‌ن له چوارچێوه‌ی کولتوری کورده‌واریدا.
جه‌ژنی یارسان که به به جه‌ژنی خۆراگری و فیداکاری سوڵتان سه‌حاکی یارسانه‌کان ناسراوه، هه‌میشه په‌یامی خۆراگری به گه‌له‌که‌مان ده‌دات که له پێناو کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و دیمۆکرات که حکومه‌تی گشت پێکهاته‌کانی کوردستان بکات هانده‌دات.
ئێمه وه‌ک سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به ناوی گشت هه‌ڤاڵ و هاوبیرانی پارتیمان، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته سه‌رجه‌م یارسانیانی کوردستان و جیهان ده‌که‌ین. هیواخوازین که له کوردستانێکی ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆدا سه‌ربه‌رزانه یادی ئه‌و جه‌ژنه پیرۆزه‌یان بکه‌نه‌وه، و له کرماشانی هه‌میشه کوردستان به ڤستیڤاڵی کولتوری تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیان بۆ گشت کوردستانیان و جیهان بناسێنن. ئێمه دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که هه‌میشه یارو یاوه‌ری ئێوه‌و گشت پێکهاته ئاینی و زاراوه‌یی وکولتورییه‌کانی وڵاته‌داگیرکراوه‌که‌مان به بێ جیاوازی ده‌زانین. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا له نێۆ به‌رنامه‌و پرۆگرامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: ئاینی یارسان له پاش ئاینی ئیسلام وه‌ک دووه‌مین ئاین له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاماژه‌ی پێکراوه.
جارێکی دیکه جه‌ژنی خاوه‌نکارتان لێ پیرۆزبێت.
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌باتی یه‌کگرتووانه‌ی گه‌له‌که‌مان له پێناو کوردستانێکی سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆدا.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
29ی سه‌رماوه‌زی 2710 ی کوردی،
جه‌ژنی خاوه‌نکاری 2710 ی کوردی.