نامه‌یه‌کی سه‌رئاواڵه بۆ هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران.
عارف باوه‌جانی
تێپه‌ڕاندووه. به داخه‌وه ئه‌م کاره‌ی که ئێستا دوولایه‌نه ده‌ستتان پێ کردووه، زۆر زیان به یه‌کێتی و لێکنزیکبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت
نامه‌یه‌کی سه‌رئاواڵه بۆ هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران.
سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێرانه و کوردانه‌تان ئاراسته بێت.
به‌ڕێزان، پاش ئه‌و هه‌موو چاوه‌روانییه‌ی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی کوردستان به‌گشتی و، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی، بۆ دروستکردنی شێوه به‌ره‌یه‌ک یا پێکه‌وه هاوکاریکردنی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات، پاش ماندووبوونێکی زۆری دۆستانی یه‌کگرتن و ته‌باییی گه‌له‌که‌مان، که تا ئێستاش ئه‌و چاوه‌ڕوانییه هه‌ر هیوای تێدا ماوه و ڕۆژانه بیر له چاره‌سه‌رییه‌کانی ده‌کرێته‌وه، که‌چی مخابن له‌م ڕۆژانه‌دا دیتمان له ڕاگه‌یاندنی هه‌ر دوولاتان که‌وتوونه‌ته کولاندنه‌وه‌ی برینه کۆنه‌کان و دیسانه‌وه باس له‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنانه ده‌که‌نه‌وه که زیاتر له ٢٥ ساڵی تێپه‌ڕاندووه. به داخه‌وه ئه‌م کاره‌ی که ئێستا دوولایه‌نه ده‌ستتان پێ کردووه، زۆر زیان به یه‌کێتی و لێکنزیکبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
له ڕێگه‌ی ئه‌م نامه سه‌رئاواڵه‌وه، دڵسۆزانه داوا له هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌که‌م که له په‌ڕتووک و نووسینه‌کانی خۆتان له‌م سه‌رده‌مه ناسکه‌دا په‌نا مه‌به‌نه سه‌ر کاره‌ساته‌کانی پێشوو، کاتی ئه‌وه نییه یه‌کتر تاوانبار بکه‌ن له ڕووداوه‌کانی پێشووتر، مێژووی شه‌ڕی براکوژی گه‌وره‌ترین زیانی به شۆڕشه‌کانی کوردستان گه‌یاندووه. که‌وا بێت هه‌مووان ده‌زانین ئه‌وه هیچ خزمه‌تێک به ئێوه و گه‌له‌که‌شمان ناگه‌یه‌نێت. تکایه با له هه‌وڵی پێکه‌وه کارکردن له به‌رژه‌وه‌ندیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بین. ئه‌و کاره‌ساته مێژووییانه‌ی که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌یان ساڵی پێشوودا ڕوویان داوه، ئه‌وه ئه‌رکی ئه‌نیستیتۆیه‌کی مێژوویی و زانستییه که له داهاتوودا ئه‌گه‌ر ببینه خاوه‌نی حکوومه‌تی خۆمان، ئه‌و کاته بتوانن لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن. بۆ هه‌موو لایه‌ک ڕوونه که باسکردنی ئه‌م کاره‌ساتانه له‌م سه‌رده‌مه‌دا زیانی زیاتری به شوێندا دێت. جێی خۆیه‌تی له‌م نامه‌یه‌شدا گله‌ییی خۆمان ئاراسته‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ش بکه‌ین که ده‌ستپێشخه‌ر بوون له شڵه‌ژاندنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. هیوادارم به هه‌ردوو لایه‌نه‌وه له هه‌وڵی هێورکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که بن.
هاوکات داوا له گشت لایه‌نه‌کان و که‌سایه‌تیه دڵسۆزه‌کانی کوردستانی ده‌که‌م که خه‌مخۆرانه له‌مه‌ڕ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ییمان، پێوه‌ندی به هه‌ردوو لایه‌نه‌وه بگرن و داوایان لێ بکه‌ن که درێژه به‌و شه‌ڕه ڕاگه‌یا‌ندنه نه‌ده‌ن و، له باتیی ئه‌وه درێژه به پرۆسه‌ی ئاشتی و پێکه‌وه کارکردن بده‌ن له به‌رانبه‌ر مه‌ترسییه‌کانی دواڕۆژی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
هه‌روه‌ها داوا له ئه‌ندامان و دڵسۆزانی هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌که‌م که ئه‌وانیش هه‌وڵ بده‌ن به‌ر به‌و ڕاگه‌یاندنانه بگرن به دژی یه‌کتری، ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌کان مه‌که‌نه سه‌کۆی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵگیرساندنی ناکۆکییه‌کان.
با هه‌موومان ئه‌وه‌مان له یاد نه‌چێت له کاتی وادا دوژمنان و نه‌یاران به ئاسانی نه‌خشی خۆیان ده‌نوێنن.
ڕێزی زۆرم
دڵسۆزتان عارف باوه‌جانی / سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
2010-12-07 19:16:59
15 ساڵ و 2 مانگ و 8 کاتژمێر و 21 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان