که یه‌کێک له به‌شداربووان و قسه‌که‌رانی سیمینار به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بوو، که به‌ڕێزیان له‌لایه‌ن که‌مپینی یه‌کبوونه‌وه بانگهێشت کرابوون بۆ به‌شداری له‌و سیمیناره.
به‌شداری سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له سیمیناری دیالۆگ بۆ ئاشتی.

له ڕێکه‌وتی 13ی سه‌رماوه‌زی 2710 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 04/12/2010 سیمیناریک له ژێر ناوی دیالۆگ بۆ ئاشتی له لایه‌ن که‌مپینی یه‌کبوون( ناوه‌ندی ئاشتی)، به مه‌به‌ستیی تاوتۆیکردنی هه‌ل ومه‌رجی لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، و شێوه‌ی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان پێکهێنرا. که به هاوکاری چه‌ندین ڕێکخراوی دیکه‌ی کولتوری له یه‌توبۆری و کانالی ته‌له‌فزۆێنی که‌ی بی سی به‌ڕێوه چوو، به سه‌دان له کوردستانیانی وڵاتانی سوید ونۆریژ ودانیمارک له‌و سیمیناره‌دا به‌شداربوون، و چه‌ندین پارت و که‌سایه‌تی سویدی و په‌رله‌مانتاری سویدی و که‌سایه‌تی کوردستانی وتاری خۆیان پێشکه‌شکرد.
که یه‌کێک له به‌شداربووان و قسه‌که‌رانی سیمینار به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بوو، که به‌ڕێزیان له‌لایه‌ن که‌مپینی یه‌کبوونه‌وه بانگهێشت کرابوون بۆ به‌شداری له‌و سیمیناره.
کاک عارف به شێوه‌ی خواره‌وه ووته‌کانی ئاراسته‌ی به‌شدارانی ئه‌و سیمیناره کرد.


به‌شدارانی ئاشتیخواز هه‌موو لایه‌کتان به خێربین وماندوو نه‌بن.
جێێ خۆیه‌تی سه‌ره‌تا سوپاسی ئێوه‌ی به‌ڕێز پێکهێنه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م سیمیناره له ژێر ناوی دیالۆگ بۆئاشتی له شاری یوتوبوری سوید بکه‌م، که به‌ڕاستی بیرتان له سیمینارێکی زۆرگرنگ و پێویستی سه‌رده‌میانه له کاتی خۆیدا کردوه‌ته‌وه.
کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو.
هه‌روه‌ک هه‌موومان ئاگادارین که ئه‌و به‌شه‌ی نیشتیمانه‌که‌مان واته ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن ڕیژیمێکی دواکه‌وتووی سه‌رده‌مه‌وه داگێرکراوه. هه‌مووشمان که‌م وزیاد شایه‌تی ڕووداوه تاڵه‌کانی ئه‌م 31 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌م ڕێژیمه دواکه‌وتووه‌ین له ناوچه‌که‌دا، له‌وه‌ش ئاگاردین که ڕۆژانه چ رووده‌دات، ڕۆژ نییه هه‌واڵی گرتن و له سێداره‌دانی که‌سێکی هاوڵاتیمان نه‌بیسین و ڕۆژ نییه کاره‌ساتی جۆراوجۆر ڕوو نه‌دات. بێگۆمان تا ئه‌م ڕێژیمه‌و ئه‌م سیسته‌مه‌ش حاکم بێت ئه‌و شه‌پۆلی له به‌یندان و خه‌فه‌قان و خرابکارییانه هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر به شۆێن باشترین ئامرازی به‌رنگار بوونه‌وه‌ی ئه‌وم کرده‌وانه‌ی ڕێژیم بینه‌وه چ له ئاست سیاسه‌تی نێۆ ده‌وڵه‌تی و چ له ئاست ڕێکخستنی ناوخۆیی و کوردستانیوه، بۆمان ڕوونده‌بێته‌وه که ئاشتی نێوانمان و یه‌کده‌نگی و یه‌کریزی و یه‌کگرتنه.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ئاست سیاسی و دیپلوماتییه‌وه پلانه‌کانی ڕێژیم له کوردستان به گۆیی جیهان بگه‌یه‌نین و له ئاست جیهاندا ئیدانه بکه‌ین. به یه‌کگرتوویی ده‌توانین دوژمنانمان به چۆکدا بێنین و دۆستی زۆریش بۆ لای خۆمان ڕاکێشین.
هاوڕێیانی ناوه‌ندی ئاشتی. به بۆچوونی من کار‌و تێکۆشانی به‌رده‌وامی ئێوه‌ی هێژاو ماندوو نه‌بوونتان له‌و کاره‌دا ده‌توانێت کاریگه‌ری خۆی هه‌بێت. ده‌توانێ لاینگرێکی زۆری یه‌کریزی گه‌ل له ده‌وری خۆی کۆکاته‌وه. فه‌رهه‌نگی لێک‌دابران و لێکتۆران نه‌هێلێت و دیالۆگ و کۆبوونه‌وه‌ی پێکه‌وه بکاته فه‌رهه‌نگی چاره‌سی کێشه ناوخۆییه‌کان.
هه‌ر بۆ نموونه ئه‌و سیمیناره‌ی ئه‌ورۆی ئێوه‌ی هێژا که کۆمه‌ڵێکی زۆر له کوردستانیان وبه‌شێک له ئه‌ندامانی دێرینی لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی له یه‌ک کۆکردوه‌ته‌وه. که به‌شێ زۆری له وڵاتان و شاره دووره‌کانی سویده‌وه هاتوون، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که نیشتیمانپه‌روه‌رانی ئێمه ئه‌گه‌ر سه‌دان و هه‌زاران کیلومیتریش دووربن، ئه‌گه‌ر سه‌رمای سه‌رماوه‌زی سکاندیناڤیا له‌مه زیاتر به هێز بێت، ئه‌گه‌ر باو ڕه‌هێڵه‌و ژیانی هه‌نده‌رانیش له‌وه زیاتر فشار بێنێت، به چۆکدا نایه‌ن وبه‌و په‌ری تواناییه‌وه به‌ده‌نگ په‌یامی یه‌کێتی وئاشتی وته‌بیاییه‌وه‌دێن، و ئاماده‌ی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره کۆسپێکن که زیان به یه‌کێتی ویه‌کریزی بگه‌یه‌نێت.
به‌شدارانی هێژا فشاره‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زۆر له جاران زیاتره و پێویسته هه‌میشه وه‌بیری خۆمان بێنینه‌وه. ئیستا موعتاد‌و ئاڵوده‌کردنی که‌سایه‌تی کورد له ڕادبه‌ده‌ر زیادیکردوه. نه‌هامه‌تییه‌کانی ئه‌م دێوه‌زمه‌ش وه‌ک تێکدانی بنه‌ماڵه‌و ڕاده‌ی جیابوونه‌وه‌ی ژن ومێردو ده‌ربه‌ده‌رکردنی هه‌زاران مناڵی بێ‌ناز و فره‌دانیان بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان، زیادبوونی مخابن کرده‌وه‌ی ناشیاو و نه‌خۆشی مه‌ترسیدار. ئه‌مانه هه‌موو بانگمان ده‌که‌ن و هاوارامان تێکده‌ن وده‌ڵێن ئیدی به‌سه گه‌ل له مه‌ترسیدایه، پێمان ده‌ڵێن وازبێنن له رق وکینه، پێمان ده‌ڵێن یه‌کگرن وبه‌رنگاری پلانی داگیرکه‌رو نه‌یارانی کوردستانه‌که‌مان ببنه‌وه.
ناتوانین نکۆڵی له‌وه بکه‌ین که خه‌بات بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێ ڕاوه‌ستان له درێژایی ده‌یانساڵه‌وه درێژه‌ی هه‌بووه‌و به‌رده‌وامیشه. به‌ڵام با ڕاستییانه بیرکه‌ینه‌وه که ئیستا و له‌م سه‌رده‌مه‌دا که جیهان گۆرانێکی زۆری به خۆیدا دیوه‌و، کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش له زۆر بواردا جیاوازی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگایه‌کی 31 ساڵ پێشدا هه‌یه. که‌وابێت ده‌بێت بڵێێن به ڕاستی ئه‌وه‌ی که ئیستا هه‌یه وڵامده‌ری ویسته‌کانی خه‌لک نییه وناتوانێ وه‌ک پێویست کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و کرده‌وانه‌ی ڕێژیم هه‌بێت. تکایه ئه‌م گلێێه‌م به که‌م بایه‌خکردنی خه‌باتی لایه‌نه‌کان لێوه‌رمه‌گرن. به گلێێه‌کی دڵسۆزانه بۆ هه‌ل ومه‌رجی ئیستای کوردستان له به‌رچاو بگرن.
خه‌باتی ده‌یانساڵه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ن دیاره وچووه‌ته نێۆ لاپه‌ره‌ی مێژووه‌وه، و که‌س ناتوانێ له‌و مێژوه‌ش خۆی لابدات، به‌ڵام هاوڵاتیانی دڵسۆز: هه‌ڵه‌ی نۆی له سه‌رده‌می نۆیدا به خه‌باتی باشی چه‌ندین ساڵ پێشتر چاره‌سه‌ر ناکرێت. گه‌ل به‌وه خۆشحاڵ نابن که فڵان لایه‌ن مادام چه‌ندین ساڵ پێش چالاکی باش و زانیاری باشی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌بووه، ئیدی له دابران و سه‌نگه‌ر به‌رامبه‌ر یه‌کترگرتنی ئیستا ده‌بورن.
به‌شدارانی به‌ڕێزی ئه‌م سیمیناره! هه‌موومان که به شێوه‌ی جۆراوجۆر پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که‌مان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه، باش ده‌زانین که ئیستا له وڵاتی داگیرکراومان جووتیار‌و هه‌ژار و کرێکار‌و ده‌وڵه‌مه‌ندو ئاینی وپێشه‌یی و وه‌رزشکار، و هه‌موو جۆره چین و تۆێژه‌کانی گه‌له‌که‌مان زۆر نگران و به گلێێن به ده‌ست ئه‌م قه‌یرانانه‌ی ناو لایه‌نه سیاسیه‌کان. هه‌موویان خوازیاری ته‌بایی و ئاشتبوونه‌وه، هه‌موو ده‌خوازن به دیالۆگ کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ربکه‌ین، و ئه‌و ناکۆکیانه له‌گه‌ڵ خۆمان نه‌به‌ینه‌وه ناو خه‌ڵک.
من وه‌ک کوردێکی کوردستانی داگیرکراوی بنده‌ستی ئێران، وه‌ک سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. داوا له گشت پارت ولایه‌نه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌م، که به ده‌م ئه‌و بانگه‌وازانه‌وه بێن که دڵسۆزان ده‌یده‌نه ده‌ره‌وه بۆ دیالۆگ و ئاشتی، و بیر له شێوه نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک بکه‌نه‌وه که خزمه‌ت به ژیانی خه‌ڵکه‌که‌مان له ئیستا ودوارۆژدا بکات. ئه‌گه‌ر هه‌روا دووربین له یه‌ک و گۆی بۆ ویستی خه‌ڵک نه‌گرین زۆر کاره‌ساتی مه‌ترسیدار له دوارۆژ چاوه‌ڕیمان ده‌کات، که یه‌کێک له‌و مه‌ترسییه به‌رچاوه شه‌ری ناوخۆی وبراکوژییه. که ئه‌و جۆره کاراساتانه هه‌میشه کوردی بۆ 100 ساڵ دواخستووه. به‌لایه‌کی دیکه‌شدا هه‌ژاری و ده‌ربه‌ده‌ربوونه‌وه‌ی خه‌ڵکی سیڤیلی وڵاته‌که‌مان، و زۆر کاره‌ساتی دیکه که ئیستا هه‌ستی پێناکرێت ڕوو ده‌دات.
گلێیه‌کی دیکه‌و به‌رچاو له هیندێک له‌و لایه‌نانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ناچارم لێره‌دا باسی لێوه بکه‌م، ئه‌وه‌یه که که ئه‌گه‌ر لایه‌نێک یا تاکێکی فارسی له ئوروپا یا ئه‌مریکا داوای کۆبوونه‌وه یادیدار یا ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شیان لێبکه‌ن، که چی ئه‌و لایه‌نه کوردییانه ئاماده‌ن له‌ماوه‌ی24 کاتژمێردا خۆیان بگه‌یه‌نه ئه‌و شۆێنه‌وه‌و گۆی له قسه‌ی ئه‌وان بگرن. ئه‌وانه‌ش که‌سان ولایه‌نگه‌لێکن که زۆربه‌یان به ئاشکرا دژایه‌تی ویسته‌کانی کوردن وته‌نیا فێرمان ده‌که‌ن بڵێێن هه‌موومان ئێرانین وئێران هی هه‌موومانه. ئیدی به‌داخه‌وه لایه‌نه کوردییه‌کانێش کێبه‌رکێ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که کامیان بتوانن لای فارسه‌کان خۆیان زیاتر شیرین بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له دوارۆژ پۆستێکیان پێبده‌ن. هیچ شاراوه نییه له‌وه‌ی که ئه‌وان بۆیه کورده‌کان له خۆیان نزیک ده‌که‌نه‌وه ته‌نیا مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که به‌قسه‌ی خۆیان نه‌وه‌ک رۆژێک له‌ڕۆژان بیر له جیابوونه‌وه بکه‌نه‌وه.
که‌وابێت کاتی ئه‌وه هاتووه که لایه‌نه کوردیه‌کانی ئێمه‌ش بیر له ته‌نیشتی خۆیان بکه‌نه‌وه، وبیر له‌وه بکه‌نه‌وه که لایه‌نه کوردییه‌کان بۆخۆیان پشت وپه‌نای یه‌کترن نه‌ک فارسه ناشوینالیسته‌کان.
به‌ڵام که ڕێکخراوێک یا کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیری کوردی دڵسۆزی وه‌ک ئێوه داوا له له لایه‌نه‌کان ده‌که‌ن پێکه‌وه کۆببنه‌وه و دیالۆگ بکه‌ن بۆ ئاشتی ولێکنزیکبوونه‌وه، که‌چی ده‌بینین و ده‌بیسین لەبەرامبەر یەکتر زۆر پێشمەرجیان هەیە، یەک قبووڵ ناکەن، که‌م وزیاد و گه‌وره‌و بچووک بەسەر یەکدا دەکەن.
به‌شدارانی هێژا و کوردستانیانی خۆشه‌ویست، له کۆتاییدا داوا له ئێوه‌و گشت دڵسۆزانی یه‌کریزی گه‌له‌که‌مان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌که‌م که به‌رده‌وام له هه‌وڵی لێک نزیککردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بده‌ن، ئه‌وه ته‌نیا چه‌کی پێشخستنی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مانه.
له‌و بواره‌وه باسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و منیش کاته‌که‌م دیاریکراوه و له‌وه زیاتر کاتتان ناگرم . هه‌ر شه‌کاوه‌بێت خه‌باتی یه‌کگرتووانه‌ی گه‌له‌که‌مان بۆ کوردستانێکی ئازاد‌و دیمۆکرات وسه‌ربه‌خۆ.
دڵسۆزتان
عارف باوه‌جانی / سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
13ی سه‌رماوه‌زی 2710 ی کوردی.