سوپاسی گشت دڵسۆزی و ماندوو بوونی به‌ڕێز کۆچیرای کرد که له ماوه‌ی زیاد له 50 ساڵ له کار‌و تێکۆشانی نووسین و ڕاپۆرت له‌سه‌ر گه‌لی کورد، ناوبراو ڕایگه‌یاند که سه‌رده‌مانێک
چاوپێکه‌وتنێکی کورت له نێوان سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و ڕۆژنامه نووس و نووسه‌ری فه‌ره‌نسی دۆستی دێرینی کورد کریس کۆچیرا.
له ڕێکه‌وتی 18ی سه‌رماوه‌زی 2710 ی کوردی 9/12/2010 زاینی، به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کریس کۆچیرا ڕۆژنامه نووس و نووسه‌ری فه‌ره‌نسی دۆستی دێرینی کورد، له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان کۆبووه.

سه‌ره‌تا به‌ڕێز عارف به نێوی خۆی وگشت هاوبیرانی له پارتی سه‌ربه‌ستیی سوپاسی گشت دڵسۆزی و ماندوو بوونی به‌ڕێز کۆچیرای کرد که له ماوه‌ی زیاد له 50 ساڵ له کار‌و تێکۆشانی نووسین و ڕاپۆرت له‌سه‌ر گه‌لی کورد، ناوبراو ڕایگه‌یاند که سه‌رده‌مانێک به‌ڕێزتان وه‌ک رۆژنامه نووس و نووسه‌رێک سه‌ردانی شاخه‌کانی کوردستانتان ده‌کرد و له سه‌ر کورد ده‌تاننوسی، که‌م که‌سێک ده‌یۆ‌ێرا خۆی له باسی کورد بدات، هه‌ربۆیه جێێ خۆیه‌تی به‌ڕێزتان له مێژووی کوردستاندا به شانازییه‌وه باستان لێوه بکرێت.
به‌ڕیز کۆچیرا خۆشحاڵی خۆی به‌و دیداره کورته ده‌ربڕی و له درێژه‌ی دانیشتنه‌که‌داچه‌ندین پرسیاری له سه‌ر پسک و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاراسته‌ی کاک عارف کرد.
له پاش نیوکاتژمێر له دانیشتنی هه‌ردوو به‌ڕیزێیان له سه‌ر ئه‌وه خۆشحاڵییان پێشاندا که له داهاتوودا پێوه‌ندییه‌کانیان به‌رده‌وام بێت.
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان/ هه‌ولێر.
9/12/2010
2010-12-12 09:43:21
15 ساڵ و 2 مانگ و 17 کاتژمێر و 54 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان