کاری هاوبه‌ش بۆ دیدار‌و وتووێژ له گه‌ل رێکخراوه‌کانی بریتانی،پارلمانی بریتانیا و دۆستانی کورد له‌و وڵاته.
کۆبوونه‌وه‌ی 16 حیزب و هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان له بریتانیا

له رێکه وتی 18ی سه رماوه‌زی 2710 کوردی 9/12/2010 ی زاینی، به به‌شداری چه‌ند حیزب و لایه‌نی کوردستانی له شاری له نده‌ن پایته‌ختی بریتانیا کۆبونه‌وه‌یه‌ک پێکهات. له و کۆبونه‌وه‌دا که نوێنه‌ری پارتی سه‌ربه ستیی کوردستانیش تێدابه‌شدار بو، بیر‌ورا له سه‌ر دامه زراندی کۆمیته‌یه‌ک گۆردرایه‌وه، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که بتوانن گشت پارته‌کان له‌سه ر خاله‌کانی کاری ئه‌و کۆمیته‌یه‌رێککه‌ون، بۆ لێک تێگه یشتنی زیاتر وکاری هاوبه‌ش بۆ دیدار‌و وتووێژ له گه‌ل رێکخراوه‌کانی بریتانی،پارلمانی بریتانیا و دۆستانی کورد له‌و وڵاته.
هه‌ر له‌و کۆبونه‌وه‌دا به‌شداربووان به زۆرینه‌ی ده نگ ئێحسان قادریان وه‌ک وته‌بێژی ئه‌و کومیته‌یه دیاری کرد.
به‌شداربووانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه بریتی بوون له نۆێنه‌رانی ئه‌م پارتانه‌ی خواره‌وه
پارتی دێموکراتی کوردستان
یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادی کوردستان
ڕێکخراوی خه‌بات ی شۆرشگێری کوردستان
کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان
پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان
کۆمه‌له- پارتی سۆسیال دێموکراتی کوردستان
پارتی سۆسیالیستی کوردستان
پارتی یه‌کیه‌تی دێموکراتی کوردی سوریه
پارتی یه‌کیه‌تی کوردستانی
پارتی یه‌کیه‌تی دێموکراتی کوردی سوریه
پارتی یه‌کیه‌تی کوردی سوریه
له کۆبونه‌وه‌که دا باسکرا که‌له داهاتودا کار بکرێت بو پێکهێنانی لیژنه‌یه‌ک که نوێنه‌رایه‌تی لایه‌نه‌کان بکات. له چاو پێکه وتنه‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌و لاینه بریتانیانه که ده‌ستی هاوکاریان بو کورد درێژ کردوه.
ناوه‌ندی هه‌واڵی پسک . به‌ریتانیا