به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی وتارێکی گرنگی پێشکه‌ش کرد که له‌و وتاره زۆر بابه‌تی گرنگی تێدا باسکرد،یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌گرنگه‌کانی وتاره‌که‌ی به‌ڕیزیان ئه‌وه بوو که داوای هاوپەیوەندی حیزبە کوردستانیەکانی پارچەکانی تری کوردستان کردەوە،
به‌شداری سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له کۆنگره‌ی 13ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان.

ئه‌مرۆ 20ی سه‌رماوه‌زی 2710ی کوردی به‌رامبه‌ر به 11.12.2010 ی زاینی، یه‌که‌مین رۆژی کۆنگره‌ی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێری پایته‌خت، به‌به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆر له حیزب و لایه‌ن و که‌ساتییه‌کانی کوردستانی وئێراقی و جیهانی، له ژێر دروشمى (نوێبوونه‌وه، دادپه‌روه‌رى و پێکه‌وه‌ژیان) ده‌ستی پێ‌کرد.
به‌ڕێز عارف باوه‌جانی که بۆ ئه‌و کۆنگره به فه‌رمی بانگهێشتکرابوو، به‌ڕێزیان به هاوشاندی له‌گه‌ڵ کاک ئاهورا هه‌ورامی ڕاوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆکی گشتی پارتیمان له باشوری کوردستان، له رۆژی کردنه‌وه‌ی کۆنگره به پێشکه‌شکردنی بروسکه‌یه‌کی پیرۆزبایی که گه‌یاندرایه ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنگره به‌شدارییانکرد.
کردنه‌وه‌ی کۆنگره به سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب و چه‌ند دیمه‌نێکی کورتی مێژووی کۆنگره‌کانی پارتی هه‌ر له کۆنگره‌ی یه‌که‌وه تا کۆنگره‌ی 12 ده‌ستی پێ‌کرد، به‌ڕێز کاک مه‌سعود بارزانی وتارێکی گرنگی پێشکه‌ش کرد که له‌و وتاره زۆر بابه‌تی گرنگی تێدا باسکرد،یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌گرنگه‌کانی وتاره‌که‌ی به‌ڕیزیان ئه‌وه بوو که داوای هاوپەیوەندی حیزبە کوردستانیەکانی پارچەکانی تری کوردستان کردەوە، و پاشان به‌ڕیزیان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی که‌رکو دوپاتی کرده‌وه که پارته‌که‌یان هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری کوردستانی بوونی که‌رکوک نابێت.
به دوای ئه‌ودا هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆککۆماری ئێراقی فیدراڵ و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێراقی فیدراڵ و سه‌رۆک په‌رله‌مانی ئێراقی فیدراڵ و چه‌ند په‌یامێکی دیکه‌ی کوردستانی و تورکمه‌ن و ئاسور وکلدانی و سه‌رۆک پارته‌کانی ئێراقی پێشکه‌شکرا. هه‌روه‌ها نۆێنه‌رانی وڵاتانی ئیتالیا‌و ئه‌ڵمانیاوتورکیاو چه‌ند لایه‌نێکی دیکه په‌یامیان خۆێنده‌وه.
له‌و به‌شداریکردنه‌ی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان توانرا ده‌یان که‌سایه‌تی کوردستانی وجیهانی له نزیکه‌وه بناسێت، و له دیداری کورت و به‌مه‌به‌ستی یه‌کتر ناسین. هه‌روه‌ها له کاتی پشووی کۆنگره‌دا کاک عارف له نزیکه‌وه سه‌ردانی هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان کاک مه‌سعود بارزانی و مام جه‌لال تاڵه‌بانی وکاک نێچیرڤان بارزانی کرد‌و،سڵاوی خۆیی و گشت هاوبیرانی له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانی پێگه‌یاندن.
ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ی که کاک عارف له نزیکه‌وه بینینی بریتین له
1 : زه‌لمای خه‌لیلزاده نۆێنه‌ری حکومه‌تی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
2 : ،،،، سه‌رۆکی پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی ئوروپا که پێکدێت له 17 پارتی ئوروپایی.
3 : نۆێنه‌ری پارتی کۆماریخوازانی ئه‌مریکا
4 : سکرتێری پارتی سوسیالیستی باکور. ووته‌بێژی پارتی دیمۆکراتی باکور.
5 : به‌ڕێز گیانی ڤه‌رنێتی ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئیتالیا.
6 : نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی شێخ سه‌عید .
7 : هه‌واڵنێری چه‌ند رۆژنامه و کاناڵێکی جیهانی.
8 : به ده‌یان نووسه‌ر و ڕوناکبیری هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان.
هه‌روه‌ها له کۆنگره‌دا سه‌رۆکی به‌شی هه‌ره زۆری پارت ولایه‌نه‌کانی کوردستانی به‌شداریان هه‌بوو، به تایبه‌ت پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌ولێر