کۆنفرانسی کوردستان له له‌نده‌ن
ئیحسان قادر
پێویستی گرتنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی له باره‌ی کوردستان دا ئه‌مڕۆ پرسی کورد یه‌کێک له پرسه سه‌ره‌کی‌یه پاشگوێ خراوه‌کانی گۆڕه‌پانی ناونه‌ته‌وه‌یی‌یه. له کاتێکدا که رێژه‌ی کوردان ده‌گاته چل میلیۆن و پانتای کوردستان
Dec 2010
کۆنفرانسی کوردستان له له‌نده‌ن
کوردستان شوێنێکی دێرینه که زۆرینه‌ی دانیشتووه‌کانی کوردن. پانتایی کوردستان به سه‌ر چوار وڵاتی تورکیا، ئێران، عێراق و سوریادا دابه‌ش کراوه‌گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست میراتێکی کولتوریی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. ئه‌وان زمانی خۆیان هه‌یه. مێژووی کوردستان بۆ سه‌رده‌می ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌زن و ته‌نانه‌ت ده‌ورانی پێش ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
مێژووی کوردستان هه‌ندێک رووداوی گرنگی تێدایه. یه‌که‌میان په‌یماننامه‌ی نێوان دوو ئیمپه‌راتۆریی عوسمانی و ئێرانه بۆ دابه‌ش کردنی خاکی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان له سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م. دووهه‌میان پاش کۆتایی شه‌ڕیی یه‌که‌می جیهانی رووی دا. له کۆنفرانسی ئاشتی پاریس، هاوپه‌یمانه سه‌رکه‌وتووه‌کان داواکاریی رێبه‌رانی ناوچه‌یی بۆ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان په‌سه‌ند کرد. ئه‌و ئه‌وکات بوو که وڵاتانی ئه‌مڕۆیی تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا درووست کران که به فه‌رمیی بووه هۆی جێ هێشتنی جه‌ماوه‌ری به‌رچاو له‌م چوار وڵاته.
پێویستی گرتنی کۆنفرانسێکی نه‌ته‌وه‌یی له باره‌ی کوردستان دا
ئه‌مڕۆ پرسی کورد یه‌کێک له پرسه سه‌ره‌کی‌یه پاشگوێ خراوه‌کانی گۆڕه‌پانی ناونه‌ته‌وه‌یی‌یه. له کاتێکدا که رێژه‌ی کوردان ده‌گاته چل میلیۆن و پانتای کوردستان چوار وڵاتی گرتۆته‌وه، هیچ هه‌وڵێکی جیددی بۆ وه‌رد دانه‌وه‌ی داهاتووی کوردان چ له لایه‌ن خۆدی کوردانه‌وه و چ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته ناونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانه‌وه له ئارا دا نیه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌م پرسه کێشه‌ی سه‌ره‌کیی هه‌ر کام له‌م چوار وڵاتانه‌یه.
ئه‌وه‌ی که ئێستا پێویسته ئاوڕدانه‌وه‌یه‌کی نوێیه له‌م پرسه. چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ریی پرسی کورد به شێوه‌یه‌کی ئاشتیخوازانه له هه‌ر کام له‌م وڵاتانه و لێکدانه‌وه‌ی هاوکات له سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کان که کوردان هه‌م له روانگه‌ی مێژوویی و هه‌م له روانگه‌ی کولتوری لێک گرێ ده‌دن.
کۆنفرانسه‌که پێکهاته‌یه‌ک داده‌مه‌زرێنێ که ئه‌رکی لێکوڵینه‌وه ده‌بێ له سه‌ر پێناسه‌ی کورد، داهاتوویه‌که‌ی و ئه‌م یارمه‌تییه‌ی که کورد ده‌توانێ به ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بیکات.
بریتانیا رۆڵی سه‌ره‌کیی له دروست کردنی نه‌خشه‌ی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دا هه‌بوو. هه‌ربۆیه ئه‌مه له جێی خۆیه‌تی که داوا له‌وان بکرێت که له ژێر رووناکایی ئاڵوگۆڕه ناونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان جارێکی تر ده‌ورێکی گرنگ له ئاوڕ دانه‌وه له سه‌ر پرسی کورد وه‌ئه‌ستۆ بگرن. ئێمه وه‌ک نوێنه‌ره ناوچه‌ییه‌کانی پارته سیاسی‌یه‌کانی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان کۆ بووینه‌ته‌وه و کۆمیته‌یه‌کی به‌ڕێوه‌به‌ریی‌مان بۆ ئامانجه‌کانی دوارۆژمان پێک هێناوه. ئێمه به‌ڕێز ئیحسان قادرمان وه‌ک وته‌بێژی خۆمان دیاریی کردووه. ئێمه پێزانینی له راده‌به‌ری خۆمان بۆ پشتگیریی ئێوه ده‌رده‌بڕین و چاوه‌روانی هاوکاریی ئێوه‌ین.
ئیحسان قادر
به نوێنه‌رایه‌تیی:
پارتی دێموکراتی کوردستان (عێراق) -------- یه‌کیه‌تیی نیشتیمانی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان --------- پارتی سۆسیالیستی کوردستان- تورکیا
کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران --- پارتی یه‌کیه‌تی کوردستانی سوریه
بزوتنه‌وه‌ی دێموکراتیکی یارسان ----------- پارتی یه‌کیه‌تی کوردستان (سوریه)
پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان ------------ پارتی یه‌کیه‌تی دێموکراتیکی کوردان له سوریا
پارتی یه‌کیه‌تی دێموکراتی کوردی سوریا --------- کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
کۆمه‌له- پارتی سۆسیال دێموکراتی کوردستان -------- پارتی سه‌ربه‌خۆی کوردستان
ڕێکخراوی خه‌بات ی شۆرشگێری کوردستان ---------- پارتی ئازادی کوردستان
2010-12-15 08:52:23
15 ساڵ و 2 مانگ و 18 کاتژمێر و 44 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان