به‌ڕێز عارف باوه‌جانی و به هاوشاندی به‌ڕێزان جه‌مال یوسفی و فه‌رحان که‌ریمی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی پسک له شاره‌زور. له‌و ڤیستیڤاڵه به‌شدارییان کرد
به‌شداری شاندێکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له فستیڤاڵی باباتاهیری لوڕ له سلێمانی.

رۆژی 14.12.2010 ی زاینی له لایه‌ن سه‌نته‌ری هاوبه‌شی لور و به هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، ڤیستیڤاڵی بابا تاهیری لوری به دروشمی (بابا تاهیر سیمبولی مێژووی ئه‌ده‌بیمانه) ده‌ستی به کاره‌کانی کرد،
له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا به‌شێکی زۆر له که‌سایه‌تییه‌کانی کوردستانی و نووسه‌رو ڕوناکبیره باباتاهیر ناسه‌کان وتاری خۆیان له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێشکه‌شکرد.
به‌ڕێز عارف باوه‌جانی و به هاوشاندی به‌ڕێزان جه‌مال یوسفی و فه‌رحان که‌ریمی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی پسک له شاره‌زور. له‌و ڤیستیڤاڵه به‌شدارییان کرد. له‌و به‌شدارییه‌دا شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان چاوی به ده‌یان که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و روناکبیری کوردستانی که‌وت.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان / کۆمیته‌ی شاره‌زوری کوردستان.
2010-12-16 09:25:17
15 ساڵ و 2 مانگ و 18 کاتژمێر و 13 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان