ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٧ی سه‌رماو‌ه‌زی ٢٧١٠ ، له شاری لینشۆپینگ، کۆمیته‌ی حزبی دێموکراتی کوردستان ئاهه‌نگی
ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانیان گێرا، له‌و ئاهه‌نگه‌دا که به وێنه‌ی جوان و دروشمی نه‌به‌ردی پێشمه‌رگه ڕازێندرابۆوه، کوردانی
دانیشتووی شاره‌که و نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه‌کان له ئاهه‌نگه‌دا به‌شدار بوون.

هاوڕێ دڵشاد پڕونی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وه‌ک میوان له‌و ئاهه‌نگه‌دا به‌شداری کرد و هاوکاتیش
بروسکه‌ی پیرۆزبایی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی ڕۆژی پێشمه‌رگه درابوو به حزبی دیموکراتی کوردستان.
هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌دا مامۆستا که‌مال حه‌سه‌ن پور به زمانی سوێدی، سه‌ره‌تا کاره تیرۆریستیه‌که‌ی شاری ستۆکهۆلمی شه‌ممه‌ی ڕابردووی ئیدانه
کرد، هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان باسێکی له سه‌ر کورد به گشتی و پێشمه‌رگه کرد.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا ڕۆژی پێشمه‌رگه به‌رز ڕاگیرا، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی، سازمانی خه‌بات و دوو له که‌سایه‌تی سیاسی سوێدی و
حزبی شوعی و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وتار نێردرابوون و خوێندرانه‌وه.