کوردستانیان له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی و چالاکی جۆراو جۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی نائادیلانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران.
وێنه: ئه‌رشیڤ

هه‌موو کارێک بۆ ڕزگارکردنی گیانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی له ئیعدام کردن.
حه‌بیبوڵلا له‌تیفی پوریان، که له‌لا‌یه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ئیعدامی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، ناوبراو به بێ ئه‌داله‌تی، دادگایی کراوه و حوکم دراوه. ئه‌م نا ئه‌داله‌تییه‌ی کۆماری ئیسلام سه‌رنجی خه‌ڵکی کوردی بۆ لای خۆی ڕێکاشاوه. کوردستانیان له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی و چالاکی جۆراو جۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی نائادیلانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران.
حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی، زۆر نا ئادیلانه دادگای کراوه، نه‌ک هه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو به‌ڵکوو ته‌واوی کوردستانیان ئه‌م جۆره دادگایی کردنه به تاوان ده‌زانن. دادگای کردنی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی ته‌نها چه‌ند خوله‌کێکی خایاندووه، به په‌له و خێرا به ئیعدامکردن حوکمیان داوه. به پێی گوته‌ی پارێز‌ه‌ری ناوبرا له ڕۆژانی نزیکدا حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی ئیحدام ده‌کرێ.
دادگاکانی کۆماری ئیسلامی له حوکمدان و ئیحدامکردنی خه‌ڵکی کورد به په‌له‌ن، کاره‌کان بۆ ئیعدامی کردنی کوردان زۆر زوو ته‌واو ده‌بن و کۆتای‌یان پێدێ، ئه‌وه‌ش پلانێکی کۆماری ئیسلامی ئێرانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچیی زووتر خه‌ڵکی کورد چاوترسێن و له رزۆک بکات و کێشه‌کانی دادگایی، نا ئادیلانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌بنه هۆی دروستبوونی خۆپێشاندان، ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی خه‌ڵکی کوردستان.
له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی کورد، بۆ ڕزگارکردنی گیانی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی ئه‌مڕۆ له کوردستان باشوور و زۆر جێگه‌ی تریش خۆپێشاندان کراوه، به گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که له‌و خۆپێشاندانه‌دا به‌شدیاریان کردووه، په‌یوه‌ندی به کۆمیته‌کانی مافی مرۆڤ کر‌دوو، له شێوازی نائادیلانه‌ی ئه‌و دادگایی کردنه، ڕێکخراوه‌کان ئاگادار کراونه‌ته‌وه.