به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی زایینی و جه‌ژنی مه‌سیحیه‌کان.
ڕاگه‌یاندنی پ . س . ک (به‌بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێ)
به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی زایینی و جه‌ژنی مه‌سیحیه‌کان، پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م مه‌سیحیه‌کانی جیهان، به تایبه‌ت مه‌سیحیه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین.
هیوادارین ساڵی نوێتان ببێته ساڵی به‌دیهاتنی هیواکانتان و ساڵێکی خۆش بێ، ببێته ساڵی به‌خته‌وه‌ری بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی جیهان.
به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی زایینی و جه‌ژنی مه‌سیحیه‌کان، پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م مه‌سیحیه‌کانی جیهان، به تایبه‌ت مه‌سیحیه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین.
هیوادارین ساڵی نوێتان ببێته ساڵی به‌دیهاتنی هیواکانتان و ساڵێکی خۆش بێ، ببێته ساڵی به‌خته‌وه‌ری بۆ سه‌رجه‌م خه‌ڵکی جیهان.
هاوڵاتیانی به‌ڕێز، کوردپه‌روه‌رانی کوردستان، خوشکان و دایکانی ڕۆله زیندانی کراوه‌کان، ساڵی تازه‌ی زایینی له هه‌مووتان پیۆرز بێ!
دیاره ئه‌م ساڵیش له کاتێکدا ساڵی تازه پیرۆز ده‌کرێ، که خه‌ڵکی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و باکور گیرۆده‌ی داگیرکه‌رانن.
به‌رده‌وام خه‌ڵکی کوردستان به غه‌مناکترین شێوه، ئازار ده‌درێن و ده‌چه‌وسه‌ندرێنه‌وه.
ئه‌م ساڵ، له کاتێکدا یادی ساڵی تازه‌ی زاینی پیرۆز ده‌کرێ، که ڕۆله‌کانی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چاوه‌ڕێی په‌تی سێداره و مردن ده‌که‌ن.
دایکان و خوشکان له جیاتی پیۆرزبایی کردن، چاوه‌ڕێی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌رمی ڕۆڵه‌کانیان ده‌که‌ن، چرکه له دوای چرکه، ئاخ و هه‌ناسه،
بیر له ڕۆڵه‌کانیان ده‌که‌نه‌وه, که له زیندانه‌کاندا چاوه‌ڕێی په‌تی سێداره‌ن، به نا ئادیلانه بکرێته ملیان.
ساڵی ڕابوردوو ساڵێکی ناخۆش بوو، به ده‌یان ڕۆله‌ی کورد ملیان کرایه په‌تی سێداره و له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سێداره‌دران.
سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌ی زاینی، ئێمه‌ش دڵمان له گه‌ڵ له دڵی دایکانی ڕۆله زیندان کراوه‌کانی کوردستانه.
زاڵمانی داگیرکه‌ری له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له جه‌ژنه‌کانی مه‌سیحدا، یه‌ک شه‌ممه‌ی ٢٦ی ١٢ی ٢٠ ١٠ ویستیان
حه‌بیبوڵله له‌تیفی له‌سێداره بده‌ن.
ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ر له شاره‌کانی کوردستان، به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایی له هه‌موو لایه‌که‌وه بوو، به‌هۆی ڕێگری له‌سێداره‌دانی حه‌بیبوڵله له‌تیفی.
هیواخوازین ساڵی نوێ، ده‌ستپێکی تێکشکاندنی زاڵم و داگیرکه‌ران بێت!
له دوای هه‌موو زستانێکی ساردی ناخۆش، چاوه‌ڕێی به‌هارێکی خۆش بکه‌ن.
ساڵی نوێی زایینیتان پیرۆز بێ!
دڵـمان له گه‌ڵ دلی ئێوه‌یه، دایکانی ڕۆله زیندانی کراوه‌کان.
دڵشاد پڕۆنی/ ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
چوارشه‌مه ٨ به‌فرانباڕی ٢٧١٠ ی کوردی.
ڕاگه‌یاندنی پ . س . ک
2010-12-31 23:56:39
15 ساڵ و 1 مانگ و 3 کاتژمێر و 40 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان