له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ری دژ به حوکمی له سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی به‌ڕێوه چوو.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان/ هه‌ولێر
به‌سه‌ر به‌ندییه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که تازه‌ترینیان به‌ڕێز حه‌بیبوڵا له‌تیفییه که بڕیاری له سێداره‌که‌یان به سه‌ردا سه‌پانده‌وه‌و مه‌ترسی له سێداره‌دانه‌که‌شی زۆر نزیکه
له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌ری دژ به حوکمی له سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی به‌ڕێوه چوو.
به ده‌یان ڕێکخراو لایه‌ن و ڕۆژنامه نووسی کوردستانی، له ڕێکه‌وتی 4 به‌فرانباری 2710 ی کوردی و 25.12.2010 ی زاینی، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریان له پارکی شانه‌ده‌ری شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان ڕێکخست. به مه‌به‌ستیی شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و حوکمه ناڕه‌وایه‌ی دادگای نا یاسایی کۆماری ئیسلامی ئێران. به‌سه‌ر به‌ندییه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که تازه‌ترینیان به‌ڕێز حه‌بیبوڵا له‌تیفییه که بڕیاری له سێداره‌که‌یان به سه‌ردا سه‌پانده‌وه‌و مه‌ترسی له سێداره‌دانه‌که‌شی زۆر نزیکه. له‌و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌دا به ده‌یان پارت ولایه‌نی کوردستانی تێێدا به‌شداریان هه‌بوو. شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان کاک ڕه‌زا ئه‌مینی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، و کاک عه‌زه‌م سوهرابی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی شاره‌زوری پارتیمان، له‌و کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌دا به پێشکه‌شکردنی وتار‌و هه‌ڵگرتنی پلاکارتی جۆراوجۆر به دژی سزای له سێداره‌دان به‌شداریان کرد.
ده‌قی وته‌کانی کاک ڕه‌زا ئه‌مینی به شێوه‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی به‌شداربووان کرا.
هاوڵاتیانی به‌ڕێز. کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو.
به‌داخه‌وه په‌یتا په‌یتا هه‌واڵی دڵته‌زێن و جه‌رگ برمان پێده‌گات، هێشتا برینی له ده‌ستدانی فه‌رزاده‌کان و ئیحسانه‌کانمان سارێژ نه‌بووه، که چی هه‌واڵی په‌سه‌ندکردنی سزای له سێداره‌دانی کاکه حه‌بیبوڵا له‌تیفی مان پێده‌گات.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو جینایه‌ته‌ی داگیرکه‌رانی کوردستان، که بێبه‌زییانه که‌وتوونه‌ته گیانی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان پێویستمان به کۆبوونه‌وه‌و یه‌کده‌نگی به‌م شێوه‌یه، پێویسته هه‌موومان به کۆده‌نگی ئه‌و پلانانه له‌قاوبده‌ین، و داوا له جیهان بکه‌ین که ڕێگا به کۆماری له سێداره نه‌ده‌ن که‌وا که‌وتوونه‌ته کوشتاری خه‌ڵکی بێتاوانی ئێمه.
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به تووندی حوکمی سزای له سێداره‌دانی کاک حه‌بیب له‌تیفی به حوکمێکی ناڕاست ده‌زانین و شه‌رمه‌زاری ده‌که‌ین، و داوا له گشت ڕێکخراوه‌کانی جیهانی ده‌که‌ین که بۆ ڕاگرتنی ئه‌و حوکمه هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵگرن.
هاوکات وه‌ک به‌شی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له هه‌وڵیر ئاماده‌ی پشتیوانی و هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م که‌مپینه پێشانده‌ده‌ین، و ده‌ستخۆشانه‌یان ئاراسته ده‌که‌ین.
هه‌ر شه‌کاوه بێت خه‌باتی یه‌کگرتووانه‌ی گه‌له‌که‌مان ، به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی پلانی دوژمنان.
بژی کورد بژی کوردستان.
پێوه‌ندییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان/ هه‌ولێر
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان/ هه‌ولێر
4 به‌فرانباری 2710 ی کوردی
2010-12-29 16:15:04
15 ساڵ و 1 مانگ و 11 کاتژمێر و 20 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان