به‌شداری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌ی دژ به حوکمی له سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی له سلێمانی.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان/ سلێمانی
چه‌ندین ڕێکخراولایه‌ن و که‌سایه‌تی سیاسی و ڕوناکبیری کوردستانی پێکهاتبوو، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریان له پارکی ئازادی سلێمانی پێکهێنا
به‌شداری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و ڕێکخراوی ژنانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌ی دژ به حوکمی له سێداره‌دانی حه‌بیبوڵا له‌تیفی له سلێمانی.
له ڕێکه‌وتی 4 به‌فرانباری 2710 ی کوردی و 25.12.2010 ی زاینی، که‌مپینی نا بۆ حوکمی له سێداره‌دانی به‌ندییه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که له لایه‌ن چه‌ندین ڕێکخراولایه‌ن و که‌سایه‌تی سیاسی و ڕوناکبیری کوردستانی پێکهاتبوو، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریان له پارکی ئازادی سلێمانی پێکهێنا. به مه‌به‌ستیی شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و حوکمه ناڕه‌وای دادگای نا یاسایی کۆماری ئیسلامی ئێران. به‌سه‌ر به‌ندییه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که تازه‌ترینیان به‌ڕێزحه‌بیبوڵا له‌تیفییه که بڕیاری له سێداره‌که‌یان به سه‌ردا سه‌پانده‌وه‌و مه‌ترسی له سێداره‌دانه‌که‌شی زۆر نزیکه.
به‌شی زۆری پارت ولایه‌ن و ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شدریان هه‌بوو، شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌ڕێز سه‌رکه‌وت ئیلامی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پسک، و بروسکه‌ی پشتیوانی ڕێکخراوی ژنانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له لایه‌ن خوشکه حه‌بیبه عه‌بدوڵاهی، شانبه‌شانی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی به‌شداریان له‌و که‌مپینه کرد.
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان/ سلێمانی
2010-12-29 16:18:36
15 ساڵ و 1 مانگ و 11 کاتژمێر و 18 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان