شاندێکی پایه‌به‌رزی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ردانی مه‌کته‌بی ناوه‌ندی پێوه‌ندی نیشتیمانی و کوردستانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێری پایته‌ختی کرد.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان / هه‌ولێر
به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ودوباره هه‌لبژاردنه‌وه‌ی به‌رێز مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌روکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پێشاندا، و پیرۆزبایی گه‌رمی گشت ئه‌نداما
شاندێکی پایه‌به‌رزی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ردانی مه‌کته‌بی ناوه‌ندی پێوه‌ندی نیشتیمانی و کوردستانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان له هه‌ولێری پایته‌ختی کرد.
رۆژی سه‌شه‌مه رێکه‌وتی 30 سه‌رماوه‌زی 2710 ی کوردی هه‌تاوی شاندیکی پایه‌به‌رزی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی به‌ڕێز عار‌ف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان، و هاورێیه‌تی سه‌رکه‌وت ئیلامی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی وئاهورا هه‌ورامی راوێژکاری سه‌رۆکی گشتی و ره‌زا ئه‌مینی به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌کانی پ س ک. سه‌ردانی مه‌کته‌بی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندی نیشتمانی و کوردستانی پارتی دیموکراتی کوردستان له هه‌ولیر کرد، که له لایان به‌ریز میقداد عه‌لی لێپرسراوی مه‌کته‌به‌وه پێشوازی گه‌رمیان لێ‌کرا.
له‌م دیداره دوستانه‌یه‌دا به‌رێزشاندی میوان خۆشحالی خۆیان به بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان ودوباره هه‌لبژاردنه‌وه‌ی به‌رێز مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌روکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان پێشاندا، و پیرۆزبایی گه‌رمی گشت ئه‌ندامان و هاوبیرانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان یان ئاراسته‌ی شاندی خانه‌خۆێ کرد.
شایانی باسه ئه‌م دیداره دۆستانه‌یه کاتژمێریکی خایاند و به گه‌رمی به‌ڕێکران.
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان / هه‌ولێر
30 ی سه‌رماوه‌زی 2710ی کوردی.
2010-12-29 16:21:41
15 ساڵ و 1 مانگ و 11 کاتژمێر و 16 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان