ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له شاره‌زور، خۆشحاڵێیه‌کی زۆریان به په‌ره‌سه‌ندنی پارته‌که‌یان پێشاندا، و به خۆشحاڵی و هه‌ستی به تینی کوردایه‌تییه‌وه پێشوازییان له کۆمیته‌ی تازه هه‌ڵبژێردراو کرد.
کۆمیته‌ی شاره‌زوری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دامه‌زرا.

له سه‌رماوه‌زی 2710 ی کوردی و2010 ی زاینی، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به‌رینی ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، واته کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نیشته جێ له شار‌و ناوچه‌کانی سه‌ربه شاره‌زوری هه‌رێمی کوردستان، به به‌شداری سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستی کۆمیته‌ی شاره‌زوریان هه‌ڵبژێردرا. که بریتین له 5 که‌س وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌سڵی و 2 که‌س وه‌ک ئه‌ندامی جێگر.
کۆبوونه‌وه سه‌ره‌تا به بابه‌تێکی گشتی له لایه‌ن کاک عارف باوه‌جانی له سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وئێران و پێناسه‌یه‌کی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرایه‌وه.
به دوای وته‌کانی به‌ڕێز کاک عارف چه‌ندین پرسیار‌و بۆچوون له لایه‌ن به‌شدرابووانه‌وه ئاراسته‌ی کاک عارف کرا و کۆبوونه‌وه‌که زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند کرا.
ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له شاره‌زور، خۆشحاڵێیه‌کی زۆریان به په‌ره‌سه‌ندنی پارته‌که‌یان پێشاندا، و به خۆشحاڵی و هه‌ستی به تینی کوردایه‌تییه‌وه پێشوازییان له کۆمیته‌ی تازه هه‌ڵبژێردراو کرد.
پاش دابه‌شکردنی ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندامانی کۆمیته، کۆبوونه‌وه به‌سه‌ر که‌وتووی کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
سه‌رماوه‌زی 2710 ی کوردی / پسک شاره‌زور.