تا 2016 کوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ
24 ی کاتژمێر
ناوبراو ستایشی بارودۆخی ئابووری کوردستان ده‌کا و ده‌ڵێ ئه‌مریکا ده‌بێ پشتگیری له کورده‌کانی عێراق بکا چونکه ئه‌وان هاوپه‌یمانێکی سیکۆلارن.
تا 2016 کوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ
ته‌نیا ئێران دژایه‌تی ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه ده‌کا
24 کاتژمێر
پاراگ خانا راوێژکاری پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌کانی باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه که باشووری کوردستان تا ساڵی 2016 سه‌ربه‌خۆیی وه‌رده‌گرێ و وڵاتانی عێراق، تورکیا و سووریا که ئێستا دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردین، دان به‌م راستیه داده‌نێن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێکی (ئه‌لعه‌ره‌بیه)، خانا له کتێبه‌که‌یدا له ژێر سه‌ردێڕی جیهانی دووهه‌می ئیپمراتۆریا و کاریگه‌ریی له سیسته‌می نوێی جیهانیدا که ساڵی 2008 چاپ و بڵاو بۆته‌وه، پێشبینی کردوه که تا ساڵی 2006 کوردستان سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ و 20 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکیش له‌وێ سه‌قامگیر ده‌کرێن.
ناوبراو ستایشی بارودۆخی ئابووری کوردستان ده‌کا و ده‌ڵێ ئه‌مریکا ده‌بێ پشتگیری له کورده‌کانی عێراق بکا چونکه ئه‌وان هاوپه‌یمانێکی سیکۆلارن.
خانا زیاتر ده‌ڵێ ئه‌مریکا که دژایه‌تی ده‌کا له گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی گه‌وره که ئێران، تورکیا، سوریا و عێراق ده‌گرێته خۆ، به پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق رازی ده‌بێ.
راوێژکاری هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئۆباما هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی پشتیوانی وڵاتانی دراوسێی کوردستانی عێراقیش گه‌شبینه.خانا ده‌نووسێ: من پێموایه تورکیا، سووریا و عێراق دان به‌و سه‌ربه‌خۆییه داده‌نێن، به‌ڵام سه‌باره‌ت به پشتگیری ئێران له‌و سه‌ربه‌خۆییه دڵنیا نیم.
ناوبراو به‌رده‌وام ده‌بێ: نه‌وت و گازی کورده‌کان ده‌توانێ رۆڵێکی دیاریکه‌ر ببینێ له پشتیوانی وڵاتانی دراوسێ له سه‌ربه‌خۆیی.
ئه‌و نووسه‌ره له کتێبه‌که‌یدا باس له‌وه ده‌کا که بازرگانانی تورکیا به شێوه‌یه‌کی گونجاو سوودیان له گه‌شه‌ی کوردستان بینیوه و پاش ئه‌وه‌ی کوردستان و عێراق وه‌ک سه‌رچاوه‌ی گرنگی وزه به ئه‌وروپا ناسێنران، کوردستانی عێراق بوو به که‌ناڵێکی گرنگ بۆ گواستنه‌وه‌ی وزه بۆ رۆژئاوا.
له ماڵپه‌ڕی 24 کاتژمێر وه‌رگیراوه.
2011-01-01 11:09:31
15 ساڵ و 1 مانگ و 16 کاتژمێر و 27 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان