گرنگی ئه‌و خه‌ڵاته له جیهاندا پێناسه‌ی مرۆڤه ئازادیخوازه‌کانه. محەممەد سەدیق کەبوودوەندیش یه‌کێکه له‌و کورده ئازادیخوازنه که له نێۆ جه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا
با هه‌موومان به کرده‌وه پشتیوانی بکه‌ین لە کاندیداتۆریی محەممەد سەدیق کەبوودوەند بۆ خه‌ڵاتی نۆبل. عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.

کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو! کوردستانیانی بێبه‌شکراو له گشت ده‌ستکه‌وته‌کانی جیهانی.
خه‌ڵاتی ئاشتی پێناسه‌یه‌کی نرخداری بواری ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌نی داهێنان، یا چالاکیه‌کی که‌م وێنه‌ن له پێناو مافی مرۆڤ له جیهاندا. که ساڵانه له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ له لایه‌ن کۆمیته‌ی ئه‌و خه‌ڵاته‌وه به سه‌ر که‌سێکی جێگای په‌سه‌ندی خۆیان دابه‌شده‌رکرێت. زۆر له که‌سایه‌تییه‌کانی جیهانی ئه‌و شانسه‌یان پێبراوه که ببنه خاوه‌نی ئه‌و خه‌ڵاته، که وێده‌چێت تواناکانیان یا چالاکییه‌کانیشیان له توانای محەممەد سەدیق کەبوودوەند که‌متر بووبێت. به‌ڵام مخابن چوون وڵاته‌که‌ی ئێمه داگیرکه‌راوه، و به‌شێک له داگیرکه‌رانیش به ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه پێوه‌ندییان به جیهانی ده‌ره‌وه هه‌یه. بوونه‌ته هۆکار و ڕێگری بۆ ناساندنی ڕۆله به تواناکانی ئه‌م گه‌له له زۆر بواری جیاواز له ئاست جیهاندا.
تا ئه‌وه‌ی که من ئاگاداربم له کاندیدکراوانی کورد بۆ خه‌ڵاتی ئاشتی زۆر که‌سایه‌تی کورد ناوه‌کانیان پێشنیارکراوه و خراوه‌ته سه‌ر لیستی پێشنیارکراوه‌کانی دیکه. به‌ڵام فشار و پلانه‌کانی دیپلوماتی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان له ده‌یه‌کانی پێشووه‌وه، کاری وایکردوه که ناوی کورده‌کان نه‌خراونه‌ته لیسته‌ی پێشه‌وه‌و هه‌ر له یه‌که‌م لیستی هه‌ڵبژاردندا ئه‌وان جیاکراونه‌ته‌وه. ئه‌و که‌سایه‌تییه کوردستانیانه که تا ئیستا به پێێ زانیارییه‌کانی ئیمه ناویان خراوه‌ته لیستی کاندیداتۆره‌کانی خه‌ڵاتی ئاشتی. بریتین بوون له هه‌ر یه‌ک له به‌ڕیزان دوکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملۆ، له‌یلا زانا، مامۆستا سه‌لاح سۆران، و ئیستاش به‌ڕیز محەممەد سەدیق کەبوودوەند.
کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
با هه‌موومان له ڕێگه‌ی ڕێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه پشتیوانیی زیاتر بۆ کاندیداتۆریی محەممەد سەدیق کەبوودوەند کۆکه‌ینه‌وه. هه‌موو ساڵێک له سه‌ره‌تایی مانگی 2دا کاندیدی ئه‌و ساڵه دیاری ده‌کرێت. ئیستاش نزیک به 25 ی رۆژی ماوه بۆ دیاریکردنی کاندیداتۆره‌کانی ساڵی 2011. بۆیه پێویسته تواناکانمان چرتر که‌ینه‌وه.
له ڕێگه‌ی ئه‌م نووسینه‌وه من ئاماده‌یی خۆم وه‌ک سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، و وه‌ک کوردێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی نۆرویژیم، واته ئه‌م وڵاته‌ی که خه‌ڵاتی ئاشتی تێدا دابه‌شده‌کرێت ده‌رده‌بڕم. ته‌واوی تواناکانی خۆم و ته‌واوی پێوه‌ندییه‌کانم له ئاست که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه‌کانی نۆرویژی و جیهانی به کار دێنم بۆ پشتیوانی له کاندیداتۆریی محەممەد سەدیق کەبوودوەند.
به‌و هیوایه له ساڵی 2011 گه‌لی کوردیش له ڕێگه‌ی کاک محەممەد سەدیق کەبوودوەنده‌وه چاوی به‌و خه‌ڵاته ڕوون بێته‌وه و له‌و ده‌ستکه‌وته جیهانییه بێبه‌ش نه‌بێت. گرنگی ئه‌و خه‌ڵاته له جیهاندا پێناسه‌ی مرۆڤه ئازادیخوازه‌کانه. محەممەد سەدیق کەبوودوەندیش یه‌کێکه له‌و کورده ئازادیخوازنه که له نێۆ جه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی پێکهێناوه. له ماوه‌ی کورتی ته‌مه‌نی ئه‌و ڕێکخراوه‌دا به شێوه‌یه‌کی یاسایی کاره‌کانی خۆیان به ڕێوه بردوه، و توانیویانه له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ڕێکخراوکه‌یان به گشت ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی جیهانی و کوردستانی بناسێنن. ئه‌وه‌ش وایکرد که نگرانی زۆر بۆ کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی ئێران دروستبکات. واته ئه‌و ڕێژیمه‌ی که هه‌رگیز له گه‌ڵ هیچ ڕێکخراوێکی مرۆڤدۆستیدا ناگونجێ. هه‌ر بۆیه به هێنانه‌وه‌ی بیانووی ناڕاست ڕێکخراوه‌که‌یان پێداخستن و تۆمه‌تی ناڕه‌واوی دایه پاڵ کاک محەممەد سەدیق کەبوودوەند و به‌ندییانکرد. ئه‌وه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ناوبراو له به‌ندیخانه‌کانی ئه‌وینی ئێران له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ژیان تێپه‌رده‌کات.
جارێکی دیکه پشتیوانی خۆم و گشت هاوبیرانم له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ کاندیداتۆریی محەممەد سەدیق کەبوودوەند ده‌رده‌برم.
عارف باوه‌جانی / سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
15ی به‌فرانباری 2710 ی کوردی/ 5/1/2011