به‌شی زۆرینه ده‌نگه‌کان بۆ جیابوونه‌وه‌یه له سۆدان و دروستکردنی حکومه‌تێکی نۆییه.
سۆدانییه‌کانی باشور ئه‌مرۆ ده‌نگده‌ده‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ڕزگاری یه‌کجاری له سته‌می داگیرکه‌ر.


به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 9/1/2011 به ملۆێنان له خه‌ڵکی باشوری سۆدانی خۆیان گه‌یانده لای سندوقی هه‌ڵبژاردن، و به مه‌به‌ستی ده‌ربرینی ڕاوبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا له گه‌ڵ حکومه‌تی ئیستایی سۆدان بمێننه‌وه، یا مافی چاره‌ی خۆنووسیان بۆ خۆیان دیاریبکه‌ن و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌بێت.
به پێێ هه‌واڵه‌کان تا ئیستا که 4 کاتژمێر به سه‌ر کردنه‌وه‌ی سندوق و بنکه‌ی ده‌نگدانه‌کان تێپه‌ڕیوه، و قه‌راره تا 5 ی پاشنوه‌رۆ به کاتی خه‌رتوم درێژه‌ی هه‌بێت، به‌شی زۆرینه ده‌نگه‌کان بۆ جیابوونه‌وه‌یه له سۆدان و دروستکردنی حکومه‌تێکی نۆییه. که تا ئیستا ناوێکی تایبه‌تیان بۆ ئه‌و حکومه‌ته نۆییه دیاری نه‌کردوه. هیندێک به حکومه‌تی باشوری سودان و هیندێک به حکومه‌تی نیل ناوی ده‌به‌ن.
به پێێ ڕاگه‌یاندنی کۆموسیونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سۆدان، 3930916 ملۆێن خه‌ڵکی باشوری سۆدان مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، که 3753815 له ده‌نگده‌ران له باشوری سۆدان ده‌بن و باقی له خه‌رتوم و ده‌ره‌وه‌ی سۆدان ده‌بێت.
ئه‌م ڕاپرسییه‌ی ئه‌مرۆ له سه‌ر ڕێکه‌وتنی ئاشتیی نێوان باشور و باکوری سۆدان هاتووه، که له ساڵی 2005 له پاش 21 ساڵ شه‌ر له نێوان باکور و باشور ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یان واژۆ کرد، و له سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتن که له ساڵی 2011 ڕاپرسی سه‌رتاسه‌ری له باشوری سۆدان به‌ڕێوه بچێت.
به‌و هیوایه ئێمه‌ی کوردیش چی دیکه چاره‌نووسی خۆمان نه‌خه‌ینه به‌رده‌ست قه‌زاو قه‌ده‌ر، و فشاری ناوه‌کی و ده‌ره‌کی دروستبکه‌ین بۆ دروستکردنی ڕۆژێکی به‌مشێوه‌یه.
ناوه‌ندی هه‌واڵی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان