به‌ڕێز باوه‌جانی داوای‌کرد وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پشتیوانی له کاندیداتۆری کورد موحه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بووبه‌ند بۆ خه‌ڵاتی ئاشتی پێشانبده‌ن.
دیداری نێوان سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی نۆ‌رویژ.
له میانه‌ی کاره دیپلوماتییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ڕێکه‌وتی 21ی به‌فرانباری 2710 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 11/1/2011 ی زاینی، به‌ڕێز عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نۆرویژی کرد، و له لایه‌ن به‌ڕێز تور کینسارڤیک ڕاوێژکاری تایبه‌تی وه‌زاره‌ت بۆ کار‌و باری ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و کار و باری پێوه‌ندیدار به ئێرانه‌وه پێشوازیکرا.
له ماوه‌ی یه‌ککاتژمێر له دانیشتنی نێوانیان له سه‌ر ئه‌م خاڵانه باسکران.
1 / مافی مرۆڤ له کوردستان و کرده‌وه‌و جینایه‌ته‌کانی ڕێژیمی ئێران. به‌ڕێزیان تیشکیان خسته سه‌ر چه‌ند خاڵێکی گرنگ له پێشێلکارییه‌کانی ڕێژیم له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
2 / به‌ڕێز باوه‌جانی داوای‌کرد وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پشتیوانی له کاندیداتۆری کورد موحه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بووبه‌ند بۆ خه‌ڵاتی ئاشتی پێشانبده‌ن.
3 / پشتیوانی وڵاتی نۆ‌رویژ له دۆزی کورد تا ئاستی مافی چاره‌ی خۆنوسی.
4 / باسێکی گشتی له سه‌ر شێوه‌ی کارکرندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئاست نۆ‌رویژ و جیهان.
له کۆتایی باسه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو لایه‌ن، به‌ڕێز تور سوپاسی کاک عارف ی کرد بۆ زانیارییه‌کانی و داوای‌کرد که به‌رده‌وام ئه‌و پێوه‌ندیانه درێژه‌یان هه‌بێت.
ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
11/1/2011
www.psk2006.org ¦
[email protected]