ڕاپه‌ڕین وتوڕه‌یی خه‌ڵکی توونس، زه‌ینه‌لعابدینی ناچارکرد به‌ره عه‌ره‌بستانی سعودی هه‌ڵێت و وڵاته‌که‌ی به جێ بێلێت.
هه‌ڵۆ کرماشانی
ئه‌مه‌ش به فه‌رمی له ته‌له‌فزۆێنی تونس ڕاگه‌یاندرا. که زه‌ینه‌لعابدین وڵاتی جێهێشت و کۆتایی به ته‌مه‌نی 24 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هات.
ڕاپه‌ڕین وتوڕه‌یی خه‌ڵکی توونس، زه‌ینه‌لعابدینی ناچارکرد به‌ره عه‌ره‌بستانی سعودی هه‌ڵێت و وڵاته‌که‌ی به جێ بێلێت.
خه‌ڵکی وڵاتی توونس به هۆی نزیکایه‌تیان و تێکه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی وڵاتانی ئوروپایی، فێری ئه‌وه بوون که نابێت چی دیکه ملکه‌چی سیسته‌می دیکتاتۆری بن، نزیک به 10 ڕۆژه ڕاپه‌رینی سه‌ر شه‌قامه‌کان به‌رده‌وامه، به شوعاردان و کۆڵنه‌دان به سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان سه‌لماند که دیکتاتۆرییه‌ت قه‌بووڵ ناکه‌ن.
به هۆی خۆراگری خه‌ڵکی توونسه‌وه سەرۆکی ئەو وڵاتە (زەینەلعابدین بن عەلی) ناچارکرا کە واز له دەستەڵات بێنێ و وڵاته‌که‌ی به جێبهێڵێت.
ئه‌مه‌ش به فه‌رمی له ته‌له‌فزۆێنی تونس ڕاگه‌یاندرا. که زه‌ینه‌لعابدین وڵاتی جێهێشت و کۆتایی به ته‌مه‌نی 24 ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی هات.
شایانی باسه که(زەینەلعابدین بن عەلی) لە ساڵی 1987ـەوە، له ڕێگه‌ی کوده‌تایه‌که‌وه ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرتبوو، له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا بە یەکێک لە دیکتاتۆرەکانی ناوچه‌که ناسرابوو.
نه‌مانی زه‌ینه‌لعابدین به نه‌مانی یه‌کێکی دیکه له دیکتاتۆران مه‌زنده ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌که بۆ ڕێژیمه دیکتاتۆره‌کانی دیکه، که سه‌رۆکه‌کانیان خۆیان بۆ هه‌ڵاتن ئاماده بکه‌ن. به تایبه‌ت به‌رپرسانی ڕێژیمی کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش، ده‌بێت باش بزانن که مه‌رگی ئه‌وانیش نزیکبووه‌ته‌وه.
هه‌ڵۆ کرماشانی/ ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ
14.1.2011
2011-01-14 09:52:01
15 ساڵ و 1 مانگ و 17 کاتژمێر و 45 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان