له کاتژمێر 5 ی سه‌ر له به‌یانی حسین خزری له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی ئورمی له سێداره درا.
به په‌له: لاوێکی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به ناوی حسین خزری له سێداره درا.

به گۆێره‌ی هه‌واڵی بڵاوکراوه له سایتی هه‌رانه، و هه‌روه‌ها چه‌ند ڕاگه‌یاندنێکی سه‌ربه کۆماری ئیسلامی ئێران، مخابن ئه‌مرۆ 25 ی به‌فرانباری 2710 ی کوردی، 15.01.2011 زاینی، له کاتژمێر 5 ی سه‌ر له به‌یانی حسین خزری له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی ئورمی له سێداره درا.
مخابن ئه‌وه یه‌که‌مین جار نییه که ڕێژیمی داگیرکه‌ری کۆمار ئیسلامی ئێران، ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له‌ی ئیمه به‌و شێوه شه‌هید ده‌که‌ن. هه‌ر ئیستا به ده‌یان ڕۆڵه‌ی دیکه‌ی گه‌لی کوردی وڵاتداگیرکراو له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئیران، حوکمی مه‌رگیان به سه‌ردا سه‌پاوه.
پیاوکوژانی ڕێژیم په‌یتا په‌یتا به‌ندییه کورده‌کان له به‌ندیخانه‌کان ده‌گۆێزنه‌وه‌و له شۆێنێ نهێنی، و له کاتی دێره‌وه‌خت بۆ ئه‌وه‌ی که‌س ئاگادار نه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی حوکمه ناڕاسته‌کانیان به ڕێوه ده‌بن.
ناوه‌ندی هه‌واڵ و ڕاگه‌یانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
2011-01-19 15:59:00
15 ساڵ و 1 مانگ و 11 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان