پشتیوانیی کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ لە کاندیداتۆری کەبوودوەند بۆ خەڵاتی ئاشتی نۆبێل
کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لە نۆروێژ
له‌و بانگه‌وازه‌دا وێڕای ئاماژه به بارودۆخی دڵته‌زێنی ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی بواری مافی مرۆڤ له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دا، داوا کرابوو پشتیوانی له پێشنیاری کاندیدکرانی که‌بوودوه‌ند
پشتیوانیی کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ لە کاندیداتۆری کەبوودوەند بۆ خەڵاتی ئاشتی نۆبێل
هاونیشتمانانی بەرێز!
رێکخراوه به‌شه‌ردۆسته‌کان و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ!
هه‌ر وه‌ک هه‌موولایه‌ک ئاگادارن ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وه‌پێش بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێز محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، سه‌رۆکی با ناحه‌ق بەندکراوی رێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستان، له بانگه‌وازێک دا، رووی قسه‌ی خۆیان کرده ویژدانه به‌خه‌به‌ره‌کانی جیهان و کۆمه‌ڵێک له وه‌رگرانی خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل. له‌و بانگه‌وازه‌دا وێڕای ئاماژه به بارودۆخی دڵته‌زێنی ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی بواری مافی مرۆڤ له به‌ندیخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دا، داوا کرابوو پشتیوانی له پێشنیاری کاندیدکرانی که‌بوودوه‌ند بۆ خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێلی٢٠ ١١ بکه‌ن.
کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ، هه‌ر زۆر زوو له رێگه‌ی هاوکاری راسته‌و خۆ له گه‌ڵ کۆمیتەی کارکردن بۆ کاندیداتۆری کەبوودوەند بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل- نۆروێژ وێڕای راگه‌یاندنی پشتیوانی خۆی، له نامه‌یه‌کی ره‌سمیشدا ئه‌و پشتیوانیه‌ی به لایه‌نێکی پێوه‌ندیداری نۆروێژی راگه‌یاندووه و، داوای کردووه که سه‌رۆکی زیندانی کراوی رێکخراوی مافی مرۆڤ له کوردستان به‌رێز محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند وه‌ک کاندیدای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل له ساڵی ٢٠ ١١ دا دیاری بکرێ.
ئێمه وێرای به‌رز نرخاندنی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌درێن، هه‌روه‌ها به‌رزنرخاندنی ئه‌و هاوهه‌ڵوێستیه‌ی که به‌م بۆنه‌وه له نێو حیزب و رێکخراوه کوردستانییه‌کان و ریزه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا دروست بووه، جارێکی دیکه‌ش پشتیوانی خۆمان له کاندیداتۆڕیی به‌رێز که‌بوودوه‌ند بۆ وه‌ر گرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل راده‌گه‌یه‌نین.
کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان لە نۆروێژ
١٨/٠ ١/٢٠ ١١
2011-01-20 21:39:38
15 ساڵ و 1 مانگ و 5 کاتژمێر و 56 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان