پیرۆزکردنەکە بەڵگەیە بۆ ئازادیخوازیی خەڵکی کوردستان و بۆ سووربوونی لەسەر هەڵبژاردنی ڕێگای ڕزگاریی و سەرفەرازیی نەتەوەیی
پیرۆز بێت ساڵیادی ٦٥ هەمینی کۆماری کوردستان، هاوپهیمانی سهربهخۆخوازانی ڕۆژههڵاتی کوردستان

خەڵکی ئازادیخواز و دڵسۆزی کوردستان
دیموکراسیخوازان و ئاشتیخوازان لە هەر کوێیەک هەن
٦٥ ساڵ لەمەوبەر گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان توانی بۆ یەکەم جار لە مێژوودا بۆ ١١ مانگ کۆمارێکی کوردستان بخاتە ژیانەوە و بە پێوە ڕای بگرێت. مەخابن هەوڵی ڕێکخراو و بە پیلانی داگیرکەرانی کوردستان و دوژمنانی ئازادیخوازیی و دەوڵەتانی خاوەن بەرژەوەندیی گەورە، سەری گرت و کۆماریان لە دەست کورد ستاند و ڕابەرایەتی کۆماریان لە داردا.
لەگەڵ هەموو ئەو تراژیدیا نەتەوەیشدا هێشتا خەڵکی کوردستان لە هەر چوار بەشی کوردستان بە ڕێز و بە خۆشەویستیەکی گەورەوە ئەو ڕۆژە پیرۆز دەکەن. پیرۆزکردنەکە بەڵگەیە بۆ ئازادیخوازیی خەڵکی کوردستان و بۆ سووربوونی لەسەر هەڵبژاردنی ڕێگای ڕزگاریی و سەرفەرازیی نەتەوەیی.
لەبەرئەوەیە کە سەرەڕای سەرنەکەوتنی کۆمار و زیانی گەورەی گیانیی و ماڵیی، کە دیارە فاکتەری ناوخۆیی ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە، خەڵکی کوردستان به جێژن و به سهرکهوتنێکی نهتهوهیی دادهنێین.
ئەزموونی کۆمار بۆمان دەسەلمێنێت کە داگیرکەران، سەرەڕای هەموو جۆرە کێشەیەک کە لەگەڵ یەکدا هەیانبێت، هەمیشە دەتوانن دژ بە حەز و خواستی ئازادیخوازانەی خەڵکی کوردستان یەکبگرن و لەگەڵ یەکدا دژ بە کورد پیلان سازبکەن، هەروەها کە بە بەهێزکردنی هەموو ڕیزەکانمان، بە یەکترقبوڵکردن و متمانەی هاوبەش و بە سیاسەتی کوردستانیی و ڕوون، و بە چەسپاندنی مافی بەرابەریی و هاومافیی بۆ هەمووان، ئێمە دەتوانین گرەوی خەبات ببەینەوە و ئامانجی ئازادیخوازانەمان بپێکین کە دیارە دامەزراندنی دەولەتێکی بۆ خەڵکی کوردستان.
لە ساڵیادی کۆماردا ئێمە هاوپشتیی و هاوسۆزیی و هاوڕێی و دۆستایەتیی خۆمان بۆ هەموو ئەو تاکەکەس و ڕێکخراوانە دەردەبڕین و دووپات دەکەینەوە کە لە خەباتی کوردستانیبووندا بەشدارن و کە دژ بە داگیرکەر و داگیرکەریی لە کوردستان تێدەکۆشن.
ئێمە پێمان وایە دەبێت هەموو هەوڵێک بۆ ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد بدەین، و دروشمی ڕیفەراندۆم بۆ خەڵکی کوردستان بەرز بکەینەوە و داوا بکەین کە خەڵکی کوردستان بتوانێت بڕیار لەسەر چارهنووسی خۆی بدات.
سەرەڕای هەموو کەموکورتییەکی ناوخۆیی دڵنیاین کە کرۆکی مانای ههبوونی کۆمار ههبوونی دهوڵهتێکی کوردیی بووە. لەبەرئەوە بۆ ئێمە هەولدان بۆ دامەزراندنی دهوڵهتێکی سهربهخۆ و دیموکراتی کوردستانیی که تیایدا مرۆڤی کورد ئازاد و سهربهخۆ و پشتبهخۆ ئهستوور و مرۆڤپهروهر بێت، درێژەدانە بە پرۆسەیەک کە هاوڕێیانی کۆمار تا ئاستێک بردیان، بەڵام بە داخەوە نەیانتوانی تیایدا سەرکەوتوو بن.
ئیمە شانبەشانی ئەوانەی سەربەخۆخواز و کوردستانیی و کۆمارخوازن بەرەو دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی ڕێ دەپێوین. بەو شێوەیە ئێمه درێژه به خهباتی کوردستانیبوون و دامهزراندنی کۆمارێکی دیموکراتیکی کوردستانیی دهدهین و دڵنیاین ئایینده بۆ ئازادیخوازان و ڕزگاریخوازانه.
پیرۆز بێت یادی کۆماری کوردستان و ههوڵی وهدیهێنانی کۆمارێکی قایمتر و دیموکراتیک بۆ گهلی کورد!
پیرۆز بێت خهباتی ههموو ئهو کوردستانیانهی که له پرۆسهی ئازادیخوازیی گهلی کوردستاندا بهشدارن!
داگیرکارانی کوردستان بۆ دهرهوه!
هاوپهیمانی سهربهخۆخوازانی ڕۆژههڵاتی کوردستان
کۆمهڵه - پارتی سوسیالدیموکراتی کوردستان
پارتی سهربهستیی کوردستان
[email protected] www.psk2006.org www.psdkurdistan.org .
١٧/١/٢٠ ١١