ناوبراو هەروەها هۆی زیادبونی ڕێژەی ئیعدامەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ڕژێم دەبینێ هۆشیاری نەتەوەیی و سیاسی لە بەرزبونەوەدایە، خەباتی جەماوەری و
بەشداری ڕێبوار ئەحمەدزادە ئەندامی سەرکردایەتی پسک لە بەرنامەی ڕاوێژی نەورۆز تیڤی
لە بەرنامەی ڕاوێژی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی١ی٢٠ ١٠ ی زایینی کە لە نەورۆز تیڤی بڵاو کرایەوە و تەرخان کرابوو بۆ نۆێنەرانی چەند لایەنی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،
ڕێبوار ئەحمەدزادە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، وەک نۆێنەری پسک لەو بەرنامە بەشداریکرد و بە کورتی بیروبۆچوونەکانی پسکی سەبارەت بە ئیعدام و لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانی گەلی کورد لە لایەن ڕژێمی سێدارەی ئێرانەوە خستە ڕو.
بەڕێز ڕێبوار سەبارەت بە ئیعدامەکان پێش دەربڕینی بۆچوونەکانی، سەرەخۆشی پارتەکەی ئاراستەی کەس و کاری سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان کرد.ناوبراو دواتر وتی کە ئیعدام و لە سێدارەدانی ڕۆڵەکانی گەلی کورد شتێکی تازە نیە و ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی ئێران ئیعدام و جینۆسایدی گەلی کوردیان بەڕێوە بردوە.
ناوبراو هەروەها هۆی زیادبونی ڕێژەی ئیعدامەکانی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە ڕژێم دەبینێ هۆشیاری نەتەوەیی و سیاسی لە بەرزبونەوەدایە، خەباتی جەماوەری و بزوتنەوەی ڕۆشنبیری و...لە ناو کورددا دەستی پێکردووە،بۆیە بۆ چاو ترساندنیان ئەو ئیعدامانە بەڕێوە دەبات.لە درێژەی وتەکانیدا ناو براو هەروەها وتی:بەڵام ڕژێمی سێدارەی ئێران دەبێ ئەوە باش بزانێ هەروەک چۆن ئیعدامی ڕۆڵەکانی کورد لە لایەن ڕژێمە ملهوڕەکانی سەددام و حەمە رەزاشا نەیتوانی فریایان بکەوێ و ڕزگاریان بکات، هەر ئاواش ئیعدام، شکەنجە و... ناتوانێ کۆماری سێدارەی ئێران لە مەرگ و نەمان ڕزگار بکات و لە داهاتویەکی نزیکدا تەخت و بەختیان لەبەر یەک هەڵدەوەشێ.
کاک ڕێبوار درێژەی بە باسەکەدا و وتی کە تا داگیرکەر هەبێت ئیعدام و جینۆسایدی گەلی کوردیش بەردەوام دەبێت، بۆیە تەنها ڕێگا بۆ بنبڕکردنی هەمیشەیی چەوساندنەوەی گەلەکەمان، وەدەرنانی پێی پیسی داگیرکەرە لەسەر خاکی پیرۆزی کوردستان کە ئەوەش تەنها و تەنها بە یەکڕیزی و تەبایی ناو ڕیزەکانی گەلەکەمان و هێز و لایەنە سیاسیەکان دێتە ئاراوە.بۆ ئەو مەبەستەش یەکڕیزی گەلی تونسی بە نمونە هێنایەوە کە بیرواڕای نێونەتەوەیی و زلهێزەکانی ناچار کرد دان بە ویست و داخوازیەکانیاندا بنێت.گەلی کوردیش جگە لە یەکڕیزی و تەبایی، هیچی لە گەلی تونس کەمتر نیە ئەگەر زیاتری نەبێت بۆیە بە دڵنیاییەوە یەکڕیزی و یەک دەنگی دەبێتە مایەی سەرکەوتنی و بیرواڕای نێونەتەوەیی و زلهێزەکانیش ناچار دەکات دان بە مافەکانیان دابنیت
کۆمیتهی نۆروێژی پارتی سهربهستیی کوردستان