به‌ڕێز شڵێر مورادڕه‌سوڵی وه‌ک نۆێنه‌ری کورده‌کان، له سه‌ر ئه‌م خاڵانه زانیاری ئاراسته‌ی ڕێکخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناتیونالێ جیهانی له له‌نده‌ن کرد.
دیداری شاندێکی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناتیونالێ جیهانی له له‌نده‌ن.
ڕێکه‌وتی 4ی ڕێبه‌ندانی 2710 ی کوردی، 24/1/2011 و زاینی، شاندێکی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ستی ئێران به دیدارێکی ڕه‌سمی سه‌ردانی ڕێکخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناشیونالێ جیهانییان له له‌نده‌ن کرد.
که له لایه‌ن به‌ڕێز( درێوه‌ری دیکه) پێشوازیکران.
شانده‌که پێکهاتبوو له به‌ڕیز شلیر موراد ڕه‌سوڵی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و نؤێنه‌ری پارته کوردیه‌کانی ئه‌ندامی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست. و به‌ڕێزان ئه‌بو ئه‌حمه‌د، ئه‌بو فاتمه و عه‌بد حه‌نون ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی به‌ره‌ی دیمۆکراتی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکی عه‌ربه‌ی ئه‌حواز به نۆێنه‌رایه‌تی ئه‌حوازییه‌کانی ئه‌ندام له یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست.
له‌و دیداره‌دا به گشتی باسی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤی ڕێژیمی ئێران له ناوچه‌کانی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان کرا. که هه‌ر نۆێنه‌رێک به جیا باسی نهامه‌تیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی کرد.
به‌ڕێز شڵێر مورادڕه‌سوڵی وه‌ک نۆێنه‌ری کورده‌کان، له سه‌ر ئه‌م خاڵانه زانیاری ئاراسته‌ی ڕێکخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناتیونالێ جیهانی له له‌نده‌ن کرد.
1/ سزای له سێداره‌دانی به‌رده‌وامی کۆماری ئیسلامی به سه‌ر ئازادیخوازانی کورد، که ئیستاش 20 کوردی دیکه مه‌ترسیان به نهێنی له سێداره بدرێن.
2/ بڵاوکردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له لایه‌ن که‌سانی سه‌ربه ڕێژیم له نێۆ گه‌نجانی کورد.
3/ باسی ژیانی خێوه‌تنشینی نزیکه‌ی 200 کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له سنووره‌کانی ئێراق و سوریا واته له که‌مپی وه‌لید.
4/ چه‌ند خاڵێکی دیکه‌ی گرنگی پێوه‌ندیدار به دۆزی مافی مرۆڤ له کوردستاندا.
پاش یه‌ککاتژمێر له‌و دیداره گرنگه‌دا، ڕێکخراوی ئه‌منیستی ئینته‌رناتیونالێ جیهانی له له‌نده‌ن، سوپاسی شاندی یه‌کێتی نه‌ته‌وکانی بنده‌ستی کرد بۆ پێدانی ئه‌و زانیارییانه. و داوای لێکردن که به‌رده‌وام پێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌منیستی هه‌بێت، و له هه‌ر کرده‌وه‌یه‌کی نۆێی ڕێژیمی ئێران زانیاری‌یان بۆ بنێردرێت.
ناوه‌ندی هه‌واڵ و زانیاری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
www.psk2006.org u
[email protected]