شوعاری ڕه‌نگاو ڕه‌نگ به زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و ئینگلیزی که ئیدانه‌کردنی کرده‌وه‌کانی ڕێژیمی سێداره‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، بۆ ماوه‌ی 2 کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو
خۆپێشاندانی هاوبه‌شی لایه‌نی کوردی و ئه‌حوازی له به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئێران له له‌نده‌ن.
له ڕێکه‌وتی 3 ی ڕێبه‌ندانی 2710 ی کوردی، 23/1/2011 به ده‌یان له ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و هه‌ردوو حیزبی ئه‌حوازی به ناوه‌کانی به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی عه‌ره‌بی ئه‌حوازی و به‌ره‌ی دیموکراتیک خه‌ڵکی عه‌ره‌بی ئه‌حواز، له به‌ر ده‌رکی سه‌فاره‌تی ئێران له له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه. به‌شداران به دانی شوعاری ڕه‌نگاو ڕه‌نگ به زمانه‌کانی کوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و ئینگلیزی که ئیدانه‌کردنی کرده‌وه‌کانی ڕێژیمی سێداره‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، بۆ ماوه‌ی 2 کاتژمێر درێژه‌ی هه‌بوو.
له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆپێشاندانه‌که داوا له هه‌ر 3 سه‌رۆکی به‌شداری ئه‌و خۆپێشاندانه کرا، واته به‌ڕێزان عارف باوه‌جانی له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و مه‌حمود ئه‌حمه‌دئه‌حوازی له به‌ره‌ی دیموکراتیکی خه‌ڵکی عه‌ره‌بی ئه‌حواز و مه‌حمود به‌شاری به‌ره‌ی ئازادیبه‌خشی عه‌ره‌بی ئه‌حواز، که به نۆره په‌یامی خۆیان به زمانی خۆیان پێشکه‌ش بکه‌ن.
کاک عارف باوه‌جانی بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک ئاخاوتن تیشکی خسته سه‌ر زۆر له جینایه‌ته‌کانی ڕێژیم و به ده‌نگی به‌رز ڕایگه‌یان ئه‌ی خۆێنمژان و داگیرکه‌ران، ئه‌وه‌ته له‌م مانگه‌دا مانگی نه‌مانی داگیرکه‌ران و دیکتاتۆرانه، ئێوه‌ش چاره‌نووستان وه‌ک چاره‌نووسی سه‌رۆکه دیکتاتۆره‌که‌ی تونسه، ته‌نیا ڕێگاتان ئه‌وه‌یه شۆێنێک بۆ خۆتان ببینه‌وه و له ده‌ست ڕق و کینه‌ی جه‌ماوه‌ری وه‌زاڵه‌هاتوو خۆتان ده‌ربازکه‌ن.
شایانی باسه که به سه‌دان تونسی له نزیک ئه‌و خۆپێشاندانه بوون، ئه‌وانیش به مه‌به‌ستی پشتیوانی له پرۆسه‌ی دیموکراتی له وڵاته نۆێیه‌که‌ی خۆیان کۆببوونه‌وه، به شێکیان هاتنه نێو ئه‌و خۆپێشاندانه‌و به زمانی عه‌ره‌بی هاواریان ده‌کرد بژی گه‌لی کورد و گه‌لی ئه‌حواز.
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ک له به ڕێزان ئیبراهیم جاف و شلێر مورادڕه‌سوڵی له سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌و خۆپێشاندانه هاوبه‌شه‌دا به‌شدار بوون.
ناوه‌ندی هه‌واڵ و زانیاری پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
www.psk2006.org u
[email protected]