هه‌زین دیلان، ڕه‌حمان ئه‌لیاسی، سه‌فا هه‌ورامی وه‌ک ئه‌ندامانی کۆمیته دیاریکران، و به‌ڕیز هه‌زین دیلان وه‌ک به‌رپرسی گشتی دیاری‌کرا.
کۆمیته‌ی گشتی به‌ریتانیای پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دامه‌زرا.

هه‌روه‌ک له چه‌ند مانگی پێشوودا به‌شی پێوه‌ندییه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان‌مان له به‌ریتانیا ڕاگه‌یاند. له ڕێکه‌وتی 6 ی ڕێبه‌ندانی 2710 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 26.1.2011 ی زاینی. کۆمیته‌ی گشتی به‌ریتانیای پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به شێوه‌ی کاتی تا به‌ستنی کۆنفرانسێکی سه‌رتاسه‌ری له وڵاتی به‌ریتانیا دامه‌زرا. هه‌ر یه‌ک له به‌ڕێزان هه‌زین دیلان، ڕه‌حمان ئه‌لیاسی، سه‌فا هه‌ورامی وه‌ک ئه‌ندامانی کۆمیته دیاریکران، و به‌ڕیز هه‌زین دیلان وه‌ک به‌رپرسی گشتی دیاری‌کرا.
له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه، گشت پارت ولایه‌نه‌کانی کوردستانی له وه‌ڵاتی به‌ریتانیا ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، که پارتیمان خۆشحاڵ ده‌بێت بۆ دروستکردنی بناغه‌یه‌کی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نێکی نیشتیمانپه‌روه‌ر له‌م وڵاته‌دا.
تکایه بۆ پێوه‌ندیگرتن به کۆمیته‌و نۆێنه‌رایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له وڵاتی به‌ریتانیا به‌م ته‌له‌فون و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بگرن.
Phone nr : 07716978047 Email:
[email protected]ڕێزی زۆرمان
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کۆمیته‌ی به‌ریتانیا
6 ی ڕێبه‌ندانی 2710 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 26.1.2011 ی زاینی / مانچسته‌ر/ به‌ریتانیا.
2011-01-30 23:14:08
15 ساڵ و 2 مانگ و 7 کاتژمێر و 40 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ده‌نگوباسه‌کان